كرێى فڕۆكەكەى تاڵەبانى بۆ ئەمەریكا یەك ملیۆن دۆلار بوو
10/10/2011, 12:00 (GMT+1)

ماوەیەك لەمەوبەر جەلال تاڵەبانى بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەى گشتى نەتەوەیەكگرتووەكان بەسەردانێك چووە نیویۆرك ، ئەوەى جێگاى ئاماژەپێدانە لەسەردانەكەیدا هەریەكە لە عومەرفەتاح و كۆسرەت رەسول یاوەرى تالەبانى بوون بەبێ ئەوەى بزانرێت ئەم دوو كەسایەتییە حزبیە بە چ سیفەتێك لەگەڵ تالەبانى ئەم سەفەرەیان كردووە؟ لەهەموو ئەمانە گرنگتر ئەوەیە باس لەوبڕە پارەیە بكەین كەتالەبانى بۆ سەفەرەكەى وەرى گرتبوو كە هەڵڵایەكى گەورەى لەووڵاتدا دروستكرد ، لەكاتێكدا هەزاران هاووڵاتى عێراقى بەهۆى بێكارى و خراپى بارى ئابوورییەوە دەنالێنێت كەچى تالەبانى دووملیۆن دۆلار بۆسەفەرێك وەردەگرێت كە هیچ گرنگییەكى نییە ، بەپێى بەڵگەنامەى رەسمى تالەبانى دووملیۆن دۆلارى بۆسەفەرەكەى نیویۆرك وەرگرتووە بەڵام لە ئێستادا تالەبانى ئاماژە بەوە دەدات كە تەنها یەك ملیۆن دۆلار و نیوى سەرفكردووە و نیو ملیۆن دۆلارەكەیترى بۆ وەزارەتى دارایى گەڕاندۆتەوە ، تالەبانى چۆنیەتى خەرجكردنى پارەكە دەخاتە روو و دەڵێت: كرێى فڕۆكەكەى كە سەفەرمان پێكرد یەك ملیۆن دۆلار بووە و نیو ملیۆن دۆلاریشمان بۆ خواردن و دیارى سەرفكردووە!!! كرێى ئەو فرۆكەیەیەى كەتالەبانى سەفەرى پێكردووە یەك ملیۆن دۆلار بووە ئەمە لەكاتێكدایە كە هەزاران قوتابى عێراقى هەیە یەك دینارى لەگیرفان نییە تاوەكو پێى بچێتە زانكۆ و پەیمانگا !!! ئەمەیە سەرۆكى ووڵات!!! ئەمە ئەوكەسەیە كەسوێندى خواردووە پارێزگارى لەخاك و سامانى ووڵات بكات!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









