په‌یامێك بۆ جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی سووتاو و سته‌مدیده
01/03/2010, 12:00 (GMT+1)

هێشتا که‌س و کاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال هه‌ژارو بێ ده‌رامه‌ت وبێ شوێن ودهرهتانن. ئێستاش که بۆجهی ساڵی 2010 بۆ وه‌زاره‌ته‌کان و دروست کردنی پرۆژه بۆ شاروو شارۆچکه‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ته‌رخانکراوه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و کاره‌سات باریهی شاری هه‌ڵه‌بجه گه‌رمیان زۆر به‌داخه‌وه هه‌ڵه‌بجه ته‌نها 16 پرۆژه‌ی بۆ ته‌رخان کراوه که‌چی شارێکی وه‌کو زاخۆ به‌ته‌نها خۆی 57 پرۆژه‌ی بۆ ده‌رچووه . خۆتان حه‌که‌م بن ئه‌م په‌راوێزکردنه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه .
هه‌رچی بێ حورمه‌تی و سوکایه‌تی و سته‌مکاری بوو به‌رمبه‌ر ئێوه‌و شارهکهتانیان کرد له‌سه‌ره‌تایی ساڵی 1994 وه هه‌تاکو کۆتایی 1997 شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان کرده لانکی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان خۆیان و حیزبه ئیسلامیه‌کان دواتر شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه.
بۆیه ئێوه‌ی تێکۆشهروستهمدیده ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که هه‌ڵبژاردنی 7ی ئازار له‌به‌رده‌متانه تۆڵه‌ی خۆتان و شاره‌که‌تان و نه‌هامه‌تیه‌کانی له‌ده‌سه‌ڵات بکه‌نه‌وه و ده‌نگی خۆتان بده‌نه لیستی گۆڕان و کاندیدی خزمه‌تکار به‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌ندازیار(کاك عومه‌ر عه‌نایه‌ت)
کاك عومه‌ر عه‌نایه‌ت له‌ڕووی پسپۆڕیهوهو له‌ڕووی دڵسۆزیه‌وه ته‌نها کاندیده بهئازاروو مه‌ینه‌تیه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه ئاگاداره.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









