<

داواکارییه‌ک لە هاوڕێیانی شەهید رەئوف ئاکرەیی

22/05/2010, 12:00 (GMT+1)
وا 17 یەمین سالڕۆژی شەهیدی قەلەم و بیری کوردستانی ، رەئوف ئاکرەیی نزیک بۆتەوە ، ئەو تێکۆشەرەی 26 سال بێ پسانەوە لەناو سوپاکانی مەرگ ، بەردەوام خەلکی بەبیری چەپ و کوردستانیانە پەروەردە دەکرد ، سەرکردەی مەیدانی و ئەنتی عێراقچی بوو .
ئیمڕۆ زۆرترین قسەو نوسین ، لەسەر تیرۆری ڕۆژنامەنوسانە ،ئەگەرچی شەهید رەئوف ئاکرەیی یەکەم زیندانی سیاسی ئاشکراو تیرۆری قەلەم و ئازادی رادەربرین بوو لەدوای راپەرینی 1991، هاوکات سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕیگای رەنجدەران بوو ، لەرۆژی 26- 27 /5 /1993 چەند چەکدارێکی پاراستن بەبڕیاری سەرویان و بەسەرپەرشتی فازیل متنی (فازیل میران) ، لەبەردەم مالەکەی خۆیدا شەهیدیان کرد . هەر لەم رۆژ بەدواوە ، تائێستا تیرۆری شەهید رەئوفەکان بەردەوامە . داوا لەسەرجەم هاوڕێ و دۆستانی ره‌ئوف ئاکره‌یی دەکەم وەک وەفایەک بۆ ئەو مرۆڤە تێکۆشەرە کوردستانییە ، هەول بدەن لەچەند رۆژی داهاتوو بیرەوەری و هەلوێستەکانی ، بخەنە سەر ڕۆژنامە و ماڵپەرەکان . ئەمەش بچوکترین وەفاداریە بەرامبەر تێکۆشەرێک کە تا ئەو ڕۆژەی تیرۆریان کرد ، نەقەلەمەکەی نەهەلوێستە سیاسییەکانی لەبەرامبەر کورسی و پاره‌ و زەنگ لێدانی مەرگی سازش پێنەکرد
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست