ئافه‌ریم مه‌سعود و مه‌سرور كردتان به‌توشی ئه‌نساره‌وه
15/09/2010, 12:00 (GMT+1)

دوای ئه‌وه‌ی كه له‌رێكه‌وتی (4/5/2010) كاكه سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نوس رفێندرا و دواتر شه‌هیدكرا ، به‌ڵام ئێستا لێژنه‌كه به‌قسه‌هیچه‌كانی خۆیان ئه‌ڵێن ئه‌نساروئیسلام ده‌ستی هه‌بووه له‌كوشتنی چونكه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه كه‌كارێكیان پێ سپاردووه ئه‌م ئه‌نجامی نه‌داوه .
به‌ڵام ئه‌وه‌نه‌ی من بزانم كاكه سه‌رده‌شت ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڵای شوێعی و شتی تردا ده‌رۆشت به‌ڵای ئیلام‌دا نه‌ده‌هات به‌س پێده‌چێت ویستبێتی جه‌ماعه‌تی ئه‌نساروئیسلام بكاته شوێعی هه‌رئه‌مه‌م به‌خه‌یاڵدادێت هیچی تر نیه .
به‌س هه‌موومان ده‌زانین كێكوشتویه‌تی پێویست ناكات به‌س له‌و لێكۆڵینه‌وه چه‌ندین شتری تر نه‌قسه ئه‌وان ئه‌ڵێن تاوانباره‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی بانده‌كه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه‌بچێته شه‌رگات له‌وێ ئامانه‌ته‌كه وه‌ربگرێت ، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ناكات كه چۆن له‌هه‌ولێره‌وه وه له‌پایته‌خت و ناوه‌راستی شاره‌وه چۆن گوازرایه‌وه بۆ شه‌رگات ئایا هیچ سه‌یته‌ره‌یه‌ك له‌و رێگایه‌دا نیه كه پشكنینێك بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله بكات یان ده‌ستی خۆیان له‌پشتی ئه‌و كاره دێز و قیزه‌ونه‌وه هه‌بووه .
وه‌ڵا زۆر جوانه شارێك كه‌له‌توانایدا نه‌بێت سه‌یاره‌یه‌ك بپشكنێت ئه‌ی ئێمه چۆن دڵنیابین به‌ئارامی ناوشار كه‌رۆژنامه‌نسێك بخرێته ناو سه‌یاره و برفێندرێت هیتر ئه‌بێت به‌ته‌مابین چه‌ندینی تر ئه‌رفێندرێت .
به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها ده‌ستی بنه‌ماڵه‌له‌و كوشتنه‌دا هه‌یه هیچ ده‌ستێكی تر له‌پشتیه‌وه نیه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتی عاشقی كچه‌كه‌ی بارزانیم جوانه ئه‌مه یه‌ك ئه‌گه‌ر منیش بڵێم منیش دوو وه‌هاورێكه‌شم سێ .
به‌س ئه‌و شته زۆر ئاساییه له‌لای مافیاكانی بنه ئه‌وان پێشینه‌یان ته‌نها ئه‌وكارانه‌یه هیچ كارێكی تریان نیه 31 ی ئاب و شه‌ری براكوژی و سوتانی باره‌گاحزبیه‌كان و كوشتی چه‌ندین رۆژنامه‌نوسی تر و وه كوشتنی سه‌رده‌شت و ه به‌یانی و دووبه‌یانی نازانم چی رووده‌دات به‌س هه‌ر چاوه‌رێین بزانین چه‌ندانی تر ده‌كه‌ونه ژێر چه‌پۆكی ئه‌م خوێنرێژانه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه پردرۆو ده‌له‌سه‌كه‌یه
راگه‌یاندنێك له‌لایه‌ن لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌دۆسییه‌ی قوتابی كوژراو (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) :
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی سه‌ره‌تاییمان له‌م دۆسییه له‌رێكه‌وتی (23/5/2010) بۆ هه‌موو لایه‌ك رایده‌گه‌یێنین كه دوای ئه‌وه له‌رێكه‌وتی (4/5/2010) قوتابی كۆلێژی زمان له‌به‌شی ئینگلیزی (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) رفێندرا له‌به‌رده‌م په‌یمانگای هوونه‌ره جوانه‌كان كه‌ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر كۆلێژی ئاداب ، دواتر له‌رێكه‌وتی (5/5/2010) ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه له شاری (موسڵ) و دوای وه‌رگرتنی رێوشوێنی یاسایی و ئه‌نجامدانی پشكنین له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگای پزیشكی دادی (موسڵ) ، ته‌رمه‌كه‌ی رۆژی دواتر ته‌سلیم به‌كه‌س و كاری كرا .
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسییه پێكهێنرا بۆ ئاشكرا كردنی بكوژانی تاوان لێكراو ، لێژنه‌كه ده‌ست به‌كاربوو و سه‌ره‌تا هه‌ڵسا به‌وه‌رگرتنی وته‌ی چه‌ند شایه‌دێكی نزیك له‌شوێنی رووداو كه‌به‌چاوی خۆیان بینیویانه چۆن ناوبراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا (مینی پاس) ره‌نگیلا سپی ژماره (فحس بغداد) بردراوه.
له‌پاش كۆكردنه‌وه و تاوتوێكردن و شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین زانیاری له‌سه‌رچاوه‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌سێكی سه‌ر به‌گروپی (انسار الاسلام) به‌ناوی (هشام محمود اسماعیل) ته‌مه‌ن (28) ساڵ به‌ره‌گه‌ز كورده و دانیشتوی شاری (موسڵ) پیشه‌ی فیته‌ره له‌پیشه‌سازی شارۆچكه‌ی (بێجی) ده‌ستی هه‌بووه‌له‌شه‌هید كردنی ناوباراو.
له‌ژێر چچاودێری لێژنه‌كه‌وه له‌رێگای دادگاوه ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای (بێجی) توانرا ناوبراو ده‌ستگیربكرێت و ره‌وانه‌ی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرا.
پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌ت باری ده‌ستگیركراو دانی نا به‌تاوانه‌كه‌ی كه‌له رێكه‌وتی (4/5/2010) له‌لایه‌ن به‌پرسی ئه‌م بانده به‌ناوی (ا.ا) ئاگادار كراوه‌ته‌وه بچێته شارۆچكه‌ی (شه‌رگات) سه‌ربه‌پارێزگای (سه‌ڵاحه‌دین) له‌وێ په‌یوه‌ندی به‌ئه‌ندامێكی تری ئه‌م بانده‌بكات به‌ناوی (أ.م) كه ئه‌مانه‌تێك هه‌یه وه‌ری بگرێت و بیگه‌یه‌نێته شاری (موسڵ) له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو شاره‌زایی هه‌یه له‌م سنووره ، تۆمه‌تبار ده‌چێته شوێنی دیاریكراو له‌وێ له‌سێ تۆمه‌تباری تری ئه‌م بانده ئۆتۆمبێله‌كه لێده‌خورێت و له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (أ.م) ده‌چێته‌شاری (موسڵ) له‌گه‌ره‌كی (انتسار) ئۆتۆمبێله‌كه و تاوانلێكراو ته‌سلیم به‌به‌رپرسی بانده‌كه (أ.أ) ده‌كات.
پاش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن به‌رپرسی بانده‌كه تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو ده‌زانێت كه تاوانلێكراویان كوشتووه و به‌پێی ووته‌كانی ناوبار و هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆئه‌وه گه‌راندۆته‌وه كه (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) به‌ڵێنی به‌م گروپه دابوو كه‌هه‌ندێك كاریان بۆ بكات به‌ڵام كاره‌كانی بۆیان ئه‌نجام نه‌دابوو.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ووته‌ی تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر دادگه‌ریانه وه‌رگیراوه له هه‌وڵی به‌رده‌وام داین بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی تری ئه‌م بانده كه‌به بریاری دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و له وورده‌كاریه‌كانی تر و هه‌ر زانیاری و پێشوه‌چونێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه.
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه
15/9/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









