ماددەی 140 لە نێوان دەست كەوت و موزایەدە د
04/11/2010, 12:00 (GMT+1)

دیارە زەمانێك بوو كورد شورشی ئەكرد بۆ ئازاد كردنی تەواوی خاكی كوردستان لە عێراقدا بە تایبەتیش شاری كەركوك.. چونكە دەمانبینی و گوێ بیستی دەبووین لە كۆڕو كۆبوونەوەو یادەكاندا چۆن سەركردایەتی كورد بەرگری لە شاری كەركوك ئەكرد، هەر یەك لە دوو حزبی دەسەلات دروشمی جیا جیایان بۆ هەڵدەبەست یەكێكیان بە قودس و ئەویتریان بە دڵی كوردستان پێناسەیان دەكرد.. بەلام لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ، هاوكێشەكان بە تەواوی گۆڕانیان بەسەر داهات و بەئاراستەیەكی پێچەوانە ئەنجامی دروشمەكانی ئەو حزبانەمان بینی ....كە دەركەوت كەركوك نە دڵەو نە قودسیشە!!!! بەلكو بریتیە موزایەدەیەكی ئاشكرا لە لایەن دەسەڵاتی كوردییەوە بەسەر ئەم شارە دا دەكرێت.... لە دوای پرۆسەی ئازادی عیرا ق لە ساڵی 2003دا ، كەركوكیەكان وایان دەزانی كە ئیتر هەموو شتێك كۆتای هات و دەتوانن لە سایەی حكومەتی هەرێم دا بحەسێنەوەو خەمی ئەنفال ... تعریب..جینوساید..ئاوارەیی و دەربەدەری كە لە رابردوو بینیویانە لە بیری بكەن !!!! بەڵام بەداخەوە ئەوەی كەركوك و كەركوكیەكان بیریان لێ دەكردەوە بریتی بوو لە خەوێكی قووڵ .. چونكە كاتێك بە خۆیان هاتنەوە بینیان كە ئەم شارە چۆن وێرانە بووە ..هەموو دروشمە زڵەكانی (ی.ن.ك)و(پ.د.ك) بریتی بوو لە نوسینی ماددەیەكی دەستووری عیرا ق بە ناوی ماددەی
140!!! سەیر تر لەوە دایە هەردوو حزب لە جیاتی ئەوەی ئێستا بێن و داوای لێَبووردن بكەن لە گەلەكەمان و دان بەو هەڵە گەورەیەی خۆیان دا بنێن كە بریتییە لە موزایەدەیەك بەسەر خاك و نیشتیمان كردوویانە لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی حزبی خۆیان... بە پێچەوانەوە فەخر و شانازیشی پێوە دەكەن. لە كاتی هەڵبژاردنەكانە وەك دەست كەوت بەبیری خەلكی دەهێننەوە . هەروەها لە یادەكانی حزبی خۆیان مادەی 140 وەك دەست كەوت پێناسەی دەكەن .... ڕۆژێك لە سەر لافیتەیەكی زەرد كە بە خەتێكی ڕەش نوسرا بوو (مادەی 140 یەكێكە لە دەستكەوتەكانی شۆرشی ئەیلول بە سەرۆكایەتی بارزانی نەمر)... كە بە سەر یەكێك لە دیوارەكانی شاری كەركوك هەڵواسرابوو.. كەمێك سەیری نوسینەكەم كرد بەراستی سەرم سوڕما ، چونكە ئەگەر ئەمە دەست كەوت بێت ئەبێت زیان چی بێت..... . . .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









