لێدوانی وته‌بێژی ره‌سمیی لیستی گۆڕان ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كی ترسناكی یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی ك�
13/07/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێمه له كاتێكدا تاوانی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌حكوم ده‌كه‌ین‌و داوای لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی‌و دادگاییكردنی ده‌كه‌ین، داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، فه‌رمان ده‌ربكات ده‌ستبه‌جێ له پۆسته‌كه‌ی تهجمیدبكرێت تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌رده‌چێت. تا هیچ به‌رپرسێكی تر زات نه‌كات پۆستی حكومی بۆ داپڵوسینی خه‌ڵك‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێی سیاسییه‌كان به‌كار بێنێت.
ئێمه له كاتێكدا داوا له پشتیوانانی لیستی گۆڕان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن‌و رێگه به‌كه‌س نه‌ده‌ن كه‌شی ئاهه‌نگگێڕان‌و خۆشی ده‌ربڕینی هاوڵاتیان تێكبده‌ن، دا‌واشیان لێده‌كه‌ین راسته‌وخۆ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نهبێتو له كاتی هه‌ر پێشێلكارییه‌كدا په‌نا بۆ یاسا‌و دادگا بهرنو بنكه‌كانی لیستی گۆڕان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له كاتێكدا زۆر سوپاسی هه‌مو ئه‌و پۆلیس‌و ئه‌فسه‌رو ئه‌ندامانه‌ی ئاسایش‌و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌شدارییان نه‌كرد له‌و هه‌ڵمه‌تی داپڵۆسینهداو ئه‌خلاقی پیشهییو شارستانییان نه‌دۆڕاند، داوایان لێده‌كه‌ین هه‌رگیز مل نه‌ده‌ن بۆ فه‌رمانی داپڵوسینی خه‌ڵك‌و نه‌چنه ژێر باری هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك كه به‌رامبه‌ر ویژدانی خۆیان‌و میللهتهكهیانو مێژو به‌رپرسیان ده‌كات.
داوا له به‌رپرسانی لیسته ركابه‌ره‌كانمان، به تایبه‌تی لیستی كوردستانی ده‌كه‌ین، رێز له‌شه‌قامی كوردستان بگرن‌و به‌زۆر هه‌وڵ نه‌ده‌ن قورسایی جه‌ماوه‌ریی لیستی گۆڕان تێكبده‌ن، به‌زۆر هاوسه‌نگی شه‌قام به‌لای خۆیاندا نهشكێننهوه، هه‌ر سكاڵایهكیشیان له‌سه‌رمان هه‌یه به‌شێوازی یاسایی پێشكه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بكهنو خۆیان له یه‌ك كاتدا رۆڵی شكاتكارو دادگا‌و پۆلیس‌و فه‌رمان دهركهرو فه‌رمان جێبه‌جێكه‌ر نه‌بینن.
ره‌وتی گۆڕان جوڵه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوانه‌و به‌شی هه‌ره زۆری پشتیوانانمان خۆڕسكانه ده‌ڕژێنه سه‌ر جاده‌كان، ئێمه وه‌ك ركابه‌ره‌كانمان خۆمان به فریشته نازانین‌و خۆمان به تاكه میراتگری پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نابینین‌و كه‌سمان له‌سه‌رو یاساوه نین، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مومان رێز له‌و دیارده نوێیه بگرین كه له شه‌قامی كوردستاندا ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و دیارده‌یه‌ی شارستانیبونی شه‌قامی كوردیی ده‌سه‌لمێنێت نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی. ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران لایان ئاسایی بێت زۆرینه‌ی شه‌قام له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌بێت، كه ئه‌وه ساناترین مافی گوزارشتكردنه له دیدی سیاسی.
ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی شارستانی‌و ئاشتیخوازانه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین، له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسادا، له‌پێناو گۆڕینی ئه‌قڵییه‌تی سیاسی‌و گۆڕینی سیستمی ئه‌منی له كوردستاندا، به جۆرێك داموده‌زگاكانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پۆلیس، داموده‌زگای هه‌مو خه‌ڵك بن‌و نه‌بنه ئامرازی تۆقاندن‌و داپڵۆسین، له‌پێناو دامه‌زراندنی هه‌رێمێكدا كه ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی هێورانه ده‌ستاوده‌ست بكات‌و هێزه چه‌كداره‌كان نه‌كرێنه ئامرازی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









