با تاو بدەینە قەڵەمەكەى سەردەشت و ڕێگە نەدەین لە نووسین بوەستێت .
27/05/2010, 12:00 (GMT+1)

"سەردەمى شاخ" گەر بچینەوە بە مێژووى نزیكى كورددا دەبینین ئەم دەستەواژەیە زۆر بەكارهێنراوە وە راستەوخۆ بیرى چەك و دەردەسەرى شاخمان دەخاتەوە,ئەو كاتە چەك هەبووەو قەڵمیش هەبووە هەردوكیان پێكەوە بونەتە چقڵى چاوى دوژمن هەرچەندە لەو كاتەدا هەڵگرانى ئەم دووانە زۆر لە مەترسیدا بوون بەڵام كۆڵنەدانى ئەوان سەركەوتنى گەورەى بە دوواوە بوو,ئەوەى بە دڵسۆزى تاوى دایە چەك ئاشكرابوو لاى كە مەرگ چاوەڕێیەتى بەڵام هەر بەردەوام بوو ئەوەتا ئەوان ویژدانى خۆیان ئازاد كرد و ئێمەش شانازیان پێوەدەكەن و بەرى ڕەنجەكەیان دەخۆین بەڵام كەسانێك هەن بە ناوى خوێنى ئەوانەوە وا جارێكى تر ئەم میللەتە بە ئاڕاستەیەكى چەوت دەبەن كە وەك لامان ئاشكرایە ئەویش دەسەڵاتى حیزبە! وەك ئاماژەمان بۆ كرد ئەوە سەردەمى "چەك و قەڵەم"بوو بەڵام ئێستا سەردەمى "قەڵەم و قەڵەم"ە, تاكە هۆكارێك كە جێى چەكیشى گرتۆتەوە قەڵەمە....با وەكو ئەوانەى زوو قەڵمیان هەڵگرت و ناویان چووە مێژووەوە بوێر بین,با كارى چەك بە قەڵمەكانمان بكەین,با ئەوە بنوسین كە لە دڵماندایە,با داواى مافەكانمان بكەین لە ڕێگەیەوە, با ئەو دێڕانەى پێ تۆخكەینەوە كە سەردەشت نوسینى, هەموو وشەیەك كە ئە نووسى خۆى لە خۆیدا داستانێكى بوێرى و چاونەترسى تێدایە و باكى نەبوو لە مەرگ چونكە ئە بە ڕاستگۆبوو لەگەڵ خۆَىو قەڵەمەكەى و نیشتمانەكەیدا,سەردەشت خاوەنى تاكە قەڵەمێك بووئەو كاتەى كە دووایەمین خاڵى لە دوا نوسینەكانیدا دانا بەڵام ئەو قەڵەمە توانى بە دنیاى بناسێنێت و كردیە پێناسەیەك لە ئازایەتى, ئاوایە كاركردن بۆ ئایندەى ژیان و بەهاى ڕاستىقینەى ژیانى گەنجێك,شەهیدبوون لە پێناو مافەكانى خۆتتدا ئەوپەڕى سەروەریە....وە ئەگەر ئەو ڕێگەیە نەگرین با چیتر بە خۆمان نەڵێین گەنج و داواى هیچ شتێك لە كەس نەكەین لەكاتێكدا خودى خۆمان هەوڵى بۆ نادەین, بێ هەڵوێستى بەرامبەر دەسەڵاتێكى ناپاك و نایەكسان بەرەو هەڵدیرمان ئەبات, قسەكردن لەژێر لێوەوە هیچ ئەنجامێكى نىیە لەكاتێكدا لەسەرمان پێویستە پڕ بەخۆمان هاواربكەین....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









