<

تكایە ئاگادارى ئەزمونەكەى تاڵەبانى و بەرزانی بن !!

17/02/2011, 12:00 (GMT+1)


ئەزمونەكەمان تێك مەدەن ئەمە ئەودروشمەى بنەماڵەكەى تاڵەبانى و بارزانیە..ئەگەر شیكردنەوەیەك بۆ ئەو وتانەى دەسڵاتە گەندەڵەكەى حكومەتەكەى كردار شەرتەبكەین پێویستە ڕێگەنەدرێت سبەى لەكوردستاندا ڕۆژبكەنەوە.ئەزمونەكەیان زۆر خۆشە بۆخۆیان سەرەڕاى ئەمەش بێشەرمانە ئەڵێن ئەزمونەكە تێك مەدەن.ئەى بوێرەكانى گەل ئەى ئەو گەلەى بەرلە بیست ساڵ دژى بەعسى دڕندە وەستانەوە ئێستاش دژى ئەم گەندەڵانە و ئەزمونەكەیان بوەستنەوە.ئاخر كام ئەزمون؟ئەى بۆناڵێن ئگادارى سەروەتەكەمان و دزییەكانمان بن؟ ئەم بێرەوشتانە بۆخۆیان باش ئەزانن ئەزمونەكەیان تێك بچێت لەناوئەچن ! ئەزانن ئەگەر سبەى لەسلێمانى تەختیان بڕوخێت دو سبەى لە هەولێر و دهۆكیش ڕسوادەبن. ئیتر جارێكیتر ناتوانن نێچیرڤان ببێتە خاوەنى نیوەى هەولێر! هەرگیز مەسعود ناتوانێت خۆى وەك خواى میللەت بناسێت و كوڕەكانى خاوەنى كوردستانبن هەركەس بەدڵى بنەماڵەكەیان نەبێت لەچاوتروكانێكدا تیرۆرى بكەن! ناتوانن هەرچى موڵكى هەولێرە تاپۆى بكەنە سەر بنەماڵكەیان! ناحەقیان نیە خەمى ئەزمونەكەیانە چونكە تاڵەبانى تواناى هەڵسانیشى مەگەر بۆ دانانى گوڵ لەسەر دیكتاتۆرەكانى دوژمنى نەتەوەى كورد كەچى لەدزى ناكەوێ ! ژنەكەى بوە بەفیرعەنى سلێمانى ! كوڕەكەى خاوەنى كوردە لەئەمریكا مەگەر بەس خوابزانێت كێ دایناوە؟كوركەى ترى هەرچى نە وت هەیە لەم وڵاتە موڵكى ئەوە چونكە باوكى خزمەتى نەتەوەكەى كردوە لە1966دا ! جێگاى پرسیارە ئایا بنەماڵەى بن عەلى و نا موبارەك هێندەى ئەمانە خوێنمژبون؟؟ تكایە ڕاپەڕن تكایە سبەى هەموان لەسلێمانى بن! باچیتر سلیمانى شارى هەموانبێت نەك موڵكى هێرۆخانى بچوكترین و سوكترین و دزترین خانمى عێراق! با كوردستان ئازاد كەین بۆیە ڕاپەڕن ئەزمونو سامانیان تێك و پێك بدەن..سەركەوتن هەربۆگەلەبێت

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست