یاداشتی فراكسیۆنى یەككرتوى ئیسلامى كوردستان دزی تیرۆر كردنى رۆزنامەنوس زەردەشت عوسمان
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمه له‌فراكسیۆنى یهككرتووى ئیسلامى كوردستان لهبهرلهمانى كوردستان زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى ومهحكومى ئه‌م كاره تیرۆریستیه ده‌كه‌ین وبهزهنگێكى مه‌ترسیدارى ده‌زانین بۆ سه‌ر ئاسایشى هاوڵاتیانى كوردستان وئه‌م دهركهوتهتازهیه سیسته‌م وده‌زگاكانى ئاسایشى هه‌رێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه .
بۆیه داوا له‌ده‌زگاكانى ئاسایش وپۆلیس وسه‌رجه‌م به‌رپرسان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كهبهزوترین كات به‌دواداچونى ورد بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن وئهنجامدهرانى بدۆزرێنه‌وه‌و بدرێنه دادگا بۆ به سزاگه‌یاندنیان.
فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردوستان
له‌په‌رله‌مانى كوردستان
6\\5\\2010
هه‌ولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









