.لێهات بارزانیش كرایە كەڵگا بەسەرمانەوە !
17/03/2012, 12:00 (GMT+1)

گوڵم ! زەمەن و ووڵاتێكى سەیرە!هەرچى دەستەڵات و جومگەى سیاسى و استیخباراتى و ئابوری و کۆمهڵایهتی و تەنانەت جومگەى فەردیشیان زەوت و قۆرخ كردووە، مناڵێكى بنەماڵە ئەبێت چ پێویستیەكى بە پلە بێـت لە ناو قوتابیانا؟!!! یا ئەیانەوێ كەڵەگەیەكى ترى بنەماڵەمان بەسەرا بسەپێنن و سبەى ڕۆژێ لە كون فەیەكونێكا بیخەنە ناو بازارى سیاسەى پارت و حزبەكەى بنەماڵە و مشەخۆر و ئەژدیهایەكى تر بخەنە بان ملى ئەم میللەتە بەد بەختە.
لێهات بارزانى هەرزەكارێكى بنەماڵەیە و قوتابى قۆناغى یەكەمى زانكۆى جیهانى ئەهلیە لە شاری ههولێر لە لادێ ى ئیتاڵى نیشتەجێ یە، لە هەمانكاتیشدا بۆ دابین كردنى هەلى كار بۆ ئەم هەرزەكارەى بنەماڵە، مەكتەبى سكرتاریەتى قوتابیان، بڕیارێكى فرە خاێى یا، بە كردنەوەى نوسینگەى مێزەرسورى یەكێتى قوتابیانى كوردستان و ئەم زاتهی هاورد بە سهرۆکی نوسینگەكە، لە له کاتێکدا هیچ دەقێكى یاساى دارستان ڕێگا نایا بەهیچ مەخلوقێك، بەكردنەوەى نوسینگە لە مێرگەسور چونكە لەهەمانله کاتێکدا لە قەزاى سۆران لق هەس و ملا غەفور رەئیس فرع هەس، بەڵام ئەم شتە عەجیبەش هاتە ناو سیاسەى حزبەكەى بنەماڵەوە!گوڵم خەم مەخۆ بنەماڵە بە یاساى دارستان ئەم حزبە ئەبەن بەڕێوە.
لە گشتى فرە سەیرتر ئەوە هەس، سهرۆکی نوسینگەى قوتابیانى مێزەرسورى قوتابیان چ پهیوهندیهکی مهنى و ڕێكخراوەیى بە فرعى گەرمیانەوە هەس؟!!
ئەرێ بنهماڵهی كڵاوسور پێمان نایەژن چیان لێمان ئەوێ لەوە زیاتر چیمان لێ ئەكەن؟ سهرۆکی ههرێم و حكومەت و ئاژانسى پاراستن و كۆمپانیاكانى كۆڕەك و كۆمپانیاى حەفتا و حەوت و كۆمپانیاى زاگرۆسى فرۆكەوانى و هێڵى رێبەركویك و ......... دەیان و سەدان شتى تر.
ئەى مەكتەبى سكرتاریەت چۆن ڕێگا ئەیا بەرپرسى نوسینگەیەك سەرپەرشتى ئەم چالاكیە بكات؟ ئایا گەر بەرپرسى لقێك بچێ لێ ى قەبوڵ ئەكرێت ؟ یا بە قەرارێكى عەیشان على و عرفان عزیز تەحویلى ماڵەوە ئەكرێت!!وەك هۆشیارى سۆران و هاوڕێ ى هەڵەبجە.
بەراستى بێزاربووم لە پارتى لە بارزانیەكانیش تەنانەت لە كڵاوسورەكانی بنەماڵەش، ئیمڕۆ شەرم ئەكەم بڵێم گەرمیانیم، چونكە كاسە لێس و چڵكاوخۆرێكى وەك رەنجە على كە كار و پیشەى باوكى و براكانیشى نۆكەرى و جاشایەتى بووە هەر لە دێر زەمانەوە، ئەم ڕەنجدەرە كە چەند ساڵێ لەمەوبەر لە كوچە و كۆڵانەكانى گەرمیانە، بەیانیان سەمونى گەرم و نەرمى ئەفرۆشت، بەگەرماى نیوەڕۆش چلورە و و دۆندرمەى ئەفرۆشت، بەڵام بەهۆى نۆكەرى كردنیان بۆ چەند شەخسێك، وە قەرارێكى خاێ كرا وە ئەندام بەشى مەكتەب سكرتاریەتى قوتابیان و بە هەزار فرت و فێڵ لە زانكۆى جیهانى ئەهلى وەرگیرا و ساڵانە لەسەر میزانیەى سكرتاریەت و هەروەها بەسواڵكردن و پارە وەرگرتن لە لێهات بارزانى كرێ ى زانكۆ ئەدات. ئەم ڕەنجە كەوا بەنیازە بۆ كۆنگرەى 14 ى قوتابیان خۆى هەڵبژێرێ، ئەیەوێ بە ماستاو كردن و نۆكەرى كردن بۆ هەرزەكارێكى بنەماڵە خۆى بكاتە ئەندامى مەكتەبى سكرتاریەتى قوتابیان.هەروەك چۆن براكەى بە كارى نابەجێ و ناڕەوا خۆى گەیاندە لقى 22 ى گەرمیان و كرایە سكرتێرى دژوار فایەقى بەرپرسى پێشوى لق. ئەم عائیلەیە لە كارى خەدەماتى فرە بەناوبانگن لەم گەرمیانەیە، مامە على باوكیش جاشێكى فرەخاێى حمەخان بوو لەسەردەمى سەدامى گۆڕ بەگۆڕا.
هێنانى هەرزەكارێكى بنەماڵە بۆ گەرمیان سوكایەتى كردنە بە خوێنى شەهیدان و روحى ئەنفالەكان، ئێمەى گەرمیانى چیمان یاوە لە مناڵێكى بنەماڵە لە كاتێكا نزیكەى 20 ساڵ ئەبێت مەسعود و نێچیرڤان و مەسرور نەهاتوون بۆ ئەم دەڤەرە، ئەم هاتنەى مناڵەكەى بنەماڵە سوكایەتیە بەسەرجەم گەرمیانیەكان، دەڤەرێك پڕیەتى لە خانەوادەى شەهید و ئەنفالكراو و خەڵكى قوربانى، كەچى مناڵێکی بنەماڵە یەت سوكایەتى بەم هەموو پیرۆزى یەى گەرمیانەوە ئەكات.
مناڵەكانى گەرمیان لە كەلاوە ژیان ئەكەن، مناڵهکهی بنەماڵەش لە گوندى ئیتاڵى هاى لاڤ ئەژى، مناڵەكانى گەرمیان لەبەر هەژارى نەدارى دەست لە خوێندن هەڵئەگرن، لێهات بارزانى و رەنجەى نۆكەریش لەسەر حسابى ئەم میللەتە لە زانكۆى جیهان ئەخوێنن.
لەهەمووى سەیرتر و خەتەر تر ئەوەبوو لە كاتى هێنانى بۆ گەرمیان ڕەنجەى كوڕە جاش و حەسەن كەى بەرپرس لق و جەماعەتێك لە كادر وكارگێرانى لقى 22 ى گەرمیان وەك حیمایە كەوتبونە دوا لێهات بارزانى و بۆ سەردانى كردنى ئیدارەى گەرمیان و شەویش لە قەناتەكەى بنەماڵە كوردستان تیڤى، راپۆرتێكى درێژ لەسەر ئەم سەردانەى لێهات بارزانى پیشاندرا، وەك بڵێ ى مەسعود بارزانى سەردانى گەرمیانى كردبێ.
بۆیە من لەمڕۆوە خۆم لە پارتى و بنەماڵە و خەڵكى جاش و نۆكەر دوورئەخەمەوە، بۆ ئەوەى شەڕەفى ئینسانى بوونم بۆ بگەرێتەوە، بۆ ئەوەى ببمەوە بە مرۆڤێكى گەرمیانى، مرۆڤێك كە پڕیەتى لە بەرائەت و دڵسۆزى و قوربانى دان و وەفادارى و نەفس بەرزى و خۆنەویستى. نەك رەنجە و حەسەن كەى بەرپرس لقى خۆ فرۆش بە مناڵێكى بنەماڵە.
تێبینى ئەمەش لینكى هەواڵەكە لە سایتى كوردستان تیڤى:
http://kurdistantv.net/default1.aspx?page=articles&c=news&id=83703
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









