بۆچی پاراستن و بنه‌ماڵه ده‌یانه‌وێت گۆڕی شه‌هید سه‌رده‌شت ونبکه‌ن؟
04/10/2010, 12:00 (GMT+1)

- مامه‌گیان ده‌توانی بمان به‌یت بۆ ئه‌م ناونیشانه؟
- کوڕم له‌کوێوه هاتوون ، ئه‌مه ده‌ره‌وه‌ی شاره ، دووره نیوکاتژمێرێک ده‌بێ گران ده‌که‌وێت له‌سه‌رتان .
- قه‌یدی نییه خاڵۆ گیان ئێمه بۆ زیاره‌تی سه‌رده‌شت ده‌چین.
- وه‌رن سه‌رکه‌ون کوڕی شیرینم وه‌رن مادام له سلێمانیه‌وه هاتوون وه‌رن ، من خه‌ڵکی ئێره‌شم هێنده غیره‌تم نه‌بووه بچمه سه‌ر گۆڕی سه‌رده‌شت به نامه‌ردی شه‌هیدیان کرد. مامه‌ی پیره ده‌ستی کرده لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی. ووتی:
- به‌خێر بێن که گهڕایشینهوه لای مامی خۆتان میوان ده‌بن، ووتمان:
- سوپاست ده‌که‌ین ده‌بێ بڕۆینه‌وه.
ئێمه‌ی گه‌یاند ، کاتێک چوینه سه‌ر گۆڕی سه‌رده‌شتی شه‌هید ،باوه‌ڕمان نه‌کرد زیاتر له سی که‌سی لێ بوو مامه‌ی شوفێریش دابه‌زیی و چه‌ند ڕکات نوێژی کرد له سه‌ر گۆڕی ،سه‌رده‌شت ، ماوه‌یه‌ک ماینه‌وه چه‌ند ده‌مانچه بهقهدمان دی ئێمه دڵنیا بووین پیاوه‌کانی پاراستن ، یان ئاسایش بوون، به‌لام هیچیان نه‌وت وێنه‌مان گرد و له‌گه‌ڵ مامه‌ی شوفێردا گه‌ڕاینه‌وه پیره هه‌ولێر ، پرسگاکان هیچیان نه‌وت ، به‌لام رایان گرتین ، که لهپرسگاکان ده‌رده‌چووین مامه‌ی شوفێر پڕ به‌زاری تفی ده‌کرده زه‌وی و ده‌یووت نه‌مردمایه چۆن رووخانی سه‌دامم دی، هی ئێوه‌شم بدیایه.
مامه‌ی شوفێر کوڕێکیشی شه‌هیدی کۆمه‌ڵه بووبوو ، زۆر شتمان باس کرد ، ووتی:
- ئاگاتان له‌خۆتان بێت ، باوه‌ک سه‌رده‌شتان لێ نه‌یه‌ت ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داینێ ووتی:
- که هاتنه‌وه هه‌ولێر ، زه‌نگم بۆ لێده‌ن من دێم به‌دواتاندا.
پاره‌ی لێ نه‌سه‌ندین ،زۆرمان لاناخۆش بوو ، ووتی:
- کوڕه‌کانم من پاره‌م هه‌یه، به‌ڵام ئازادیمان نییه، ئه‌وه‌ش به‌هیمه‌تی ئێوه ده‌بینم.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست...
ده‌زانن بۆ پارتی و پاراستن ده‌یه‌وێت گۆڕی شه‌هید سه‌رده‌شت وون بکات؟ چونکه مشته‌رییه درۆزن و ڕیاکارهکانی گۆڕی نه‌مرانی نه‌هێشتوه.
پارتی هه‌موو مه‌سره‌فێک ده‌کات خه‌ڵک کۆ ده‌کاته‌وه بۆ سه‌ر قه‌بری مه‌لامسته‌فا و ئیدریس، به‌ڵام خه‌ڵک خۆی له‌سه‌ر کیسه و ماندوو بوونی خۆی ده‌چێت بۆ سه‌ر مه‌زاری سه‌رده‌شت، جیاوازییه‌کی چه‌ند گه‌وره‌یه ، ئێمه چوین بۆ سه‌ر گۆڕی شه‌هید سه‌رده‌شت چونکه به‌ده‌می پاراستن و پارتی سه‌رده‌شت کرایه تیرۆریست ،
ئای سه‌رده‌شت عوسمان چه‌ند تیرۆریستێکی جوانه ،
سڵاو له‌و گه‌نجه تیرۆریسته جوانه‌ی، که به‌پێوه شه‌هید بوو.
سلێمانی
میوانێکی سه‌ر مه‌زاری سه‌رده‌شت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









