به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و زیندانی کردنیان به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین
18/08/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر ئێستا زیاتر له 50 بۆ 60 په‌نابه‌ر له‌نا زیندانان له ژێر فشارێکی ده‌رونی خراپدان.هه‌ندێکیان واژۆی ئه‌وه‌یان کردووه که بیان نێرنه‌وه به‌ڵام به‌مه‌رجێک له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر یان سلێمانی دایانبه‌زێنن.به‌ڵام پۆلیسی دانیمارکی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ڕه‌فتار ده‌کات. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌یان گێڕنه‌وه, له‌نیوه شه‌و که‌له‌پچه‌یان ده‌که‌ن له ڕیگای دورو درێژی ڕوسیاوه له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا دایان دهبهزێین، یاخود ڕاده‌ستی پۆلیسی عێراقیان ده‌که‌ن,زوربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش کوردن .
بۆیه له‌ڕێگای ئه‌م نامه‌یه‌وه هه‌موو لایه‌ک ڕیکخراوه مرۆڤ دۆست‌و فیدراسێۆنی په‌نابه‌ران ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که‌ڕی له‌م کاره نامرۆڤانه‌یه بگیرێت .
له کاتێکدا له‌پایته‌ختی دانیمارک زیاتر له 25 هه‌زار دانیمارکی دێنه سه‌رشه‌قام پڕتستۆی ئه‌م کاره‌ی پۆلیس و حکومه‌تی دانیمارکی ده‌که‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نی کوردی و عێراقی فزه‌یان لێوه نایه ت چونکه خۆیان به‌شێکن له‌م سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه به ژیانی په‌نابه‌ران.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
ڕاگه‌یاندنی چاودیرى كوردۆساید-چاک كۆمیته ى دانیمارک
16.8.2009
http://www.awene.com/Goshekan.aspx?Jimare=17
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









