بۆ هەموو لایەنگرانى دەسەڵاتى بنەماڵەى مهسعود, تایبەت خەڵكى بەشەرەفى هەولێر تكایە هەلویستەیەك لەسەر شەهید كردنى نوسەران
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

بەشەهید بۆنى(زەردەشت عوسمانى) خونەویست و بوێر. كە ئاگادار بوو لەوەى كە لەسایەى حوكمى بنەماڵەىمهسعود , مەرك لێ ى نزیكترە لە نوسینی وتاریك ,بەڵام ئەو لەبەر بەئاگابونى ئێمەو پیشاندانى رووە بەعسیەكەى دەسەڵاتى كوردى بەسەروكایەتى یەكەم خوێنمژى گەنجى كوردستان (مەسعود بەرزانى) گوێ ى بەژیانى خۆى نەداو مردنێكى وەها شكۆمەندانەى بۆ خۆى تومار كرد كەناوهێنانى شەهیدانى ئازادى و قەڵەمى ئازاد بەبێ زەردەشت رستەیەكى بیمانایەو تاهەتایە ئەو 3 ووتارەى كەلە سایتى كوردستان بۆست نوسى لەبیروو هزرى من و هەزارانى وەك من دا بەزیندوى ئەمینێتەوەى, جێ خۆیەتى سەرەخوشى لە بنەماڵەى شەهید زەردەشت و لە سایتى كوردستانبۆست بكەم كە وەك سایتێكى ئۆپۆزیسوینى راستەقینە بكەم كە ئەمە دووەهەم بەیامنێر پاڵەوانەوە لەلایەن بنەماڵەوە تێرۆر دەكریت. دەسا خەلكى بەشەرەفى شارى هەولێر كۆمەڵانى خەلكى كوردستان با شەهید بوونى كاكە سەردەشت ڕۆژی بەئاگاهاتنەوەمان بى لەدەسەڵاتى ئەم دوو بنەمالە فاشیزمەو بەتایبەت كۆنە جاشەكانى بەرزانى , لەمرۆوە دەست لەناو دەست بۆ كۆتای هینانى ئەم دەسەڵاتەو رسوا كردنى بەرپرسانى بكوژانى قەلەمى ئازاد.
كاك سەردەشت وەك جۆنه له وتارەكەتا نوسیت من خالى كۆتاى دێرم و دەیان گەنجى وەكو منیش سویندت بۆ ئەخۆن كەسەرەتاى دێرێكى تازەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









