ئاشكرابوونی نووسەرێكی کوردی تەزویر، که وتاری عهرهبی بە ناوی خۆیەوە بڵاودهکاتهوه
17/04/2010, 12:00 (GMT+1)

جێگای وەبیر هێنانەوەیە ئەم كەسە لە چەندین وتاردا ڕەخنەی لە دەسەڵات گرتوە گوایە دەسەڵاتداران دز و جەردەن. ئەمەش جێگای سەرنج و تێڕوانینە، كە بهداخهوه خەڵكانێك هەن ڕاستە ڕەخنەی ڕاست لە دەسەڵات ئەگرن، بەڵام خۆشیان لەوان كەمتر گەندەڵ نین.
ئەم ڕوونكردنەوەی خوارەوەم بە ئیمێیل بۆ كوردستانپۆست نارد، تا بزانن، كە چۆن مەهدی مەجید هەڵساوە بە بڵاو كردنەوەی وتاری كەسێكی تر بە ناوی خۆیەوە! بەڵام كوردستانپۆست ئاگاداریان کردمهوه، که تەواوی نووسینە عەرەبیەكە بڵاو ناكاتەوە كە تانەو تەشەری تیادا بە كار هێنراوە.
تکایه بۆ بینینی بهڵگهکان کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
https://www.kurdistanpost.com/biz/pdf_files/mehdi.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









