با هۆشیار عەبدوڵا وەڵامى ئەمانە باتەوە
11/03/2012, 12:00 (GMT+1)

1- هۆشیار داوایەكى پێشكەش كردبوو بو ئیدارەى بزوتنەوەى گۆران و داواى (2 سەیارەى) كردبوو بۆ كەناڵى كەى ئین ئین كە كارى زەروریان پێیەتى و یەكێك لەو سەیارانە بۆ هێنانى میوان دەبێت، ئیدارەش تەنها یەك سەیارەیان بۆ دابین دەكات بۆ میوانەكان لە جۆرى (نیسان سەنى) ژمارە (38310)، بەڵام هۆشیار ئەو سەیارەیەى تەرخان كردووە بە تەنها بۆ خۆى و كاروبارى ناوماڵى و بۆ كەس نىیە كار بەو سەیارەیە بكات و یەك شۆفێریشى بۆ تەرخان كردووە بە ناوى (رێباز عمر) ئیتر وەك وەزیر و وەكیل وەزیر هەڵسوكەوت دەكات (ئاوەها دەیگۆرن) بۆچی؟ میوانەكانیش بە باسێکی شەق و شرە دەهێنن و دەبەن.
2- هۆشیار بە هاوكارى ماددى چەند سەركردەیەكى گۆران لەوانە (قادرى حاجى على) توانى لە زەرگەتە شوقەیەك بكرێت بەرامبەر گردەكە، بەڵام سەیر بکەن چی دیکە رووی داوە، ئەوەى سەیرە هۆشیار لە نەسریەى (كەى ئێن ئێن) مانگى (پێنج سەد هەزار دینار) دەبات بەناوى كرێ خانوو، ئەمە لە کاتێکدایە، کە (هۆشیار عبداللە) كرێچى نییە و هاوكاریشى كراوە بۆ كرینى ئەو شوقەیە. بۆ راستى و دروستى ئەمەش دەتوانن سەیرى لیستى ئەو بڕە پارەیە بكەن لە مەسروفاتى ئەو كەناڵەدا هەیە .... بۆ؟ (دەکەوا بوو گۆڕان گیان با بیگۆرین).
3- هۆشیار عەبدوڵلا شەریكە لەگەڵ كومپانیاى ریكلامى (in pox)، كە كارى ریكلام بۆ كەى ئێن ئێن دەكات و لە كارەكانیاندا پشکی هەیە.
4- مانگێک لە دواى خۆپێشاندانەكانى ساڵی پار لە (سەراى سلێمانى)، کاک هۆشیار عەبدوڵڵا داواى كردبوو سەردانى تركیا بكات و لەوێ چەند كەلوپەلێك هەیە بیكرێت بۆ كەناڵەكە، کە نەدەبوو ئەمە بکات و ئەمە كارى خۆى نییە و هیچى لێ نازانیت، چونکە ئەو کەلوپەلانە تەنها بە كەتەلۆك دیبوى. ئەم داواکارییەی کاک هوشیار برادەرانى گۆرانى هەڵخەڵەتاند و ئەو سەفەرەى كرد، پاش هاتنەوەى بڕى (32 وەرەقەى) مەسرەف كردبوو، کاتێک گەڕایەوە چەند ئامێرێكى بێ كەڵكى لەگەڵ خۆیدا هێنابوەوە وا بۆ زیاتر لە ساڵێكە لە مەخزەنى كەناڵەكە كەوتووە و هیچ سوودێكیشى نییە - تەنها سەفەرەكەى بۆ كات بەسەربردنى خۆى بوو، لەوێش كوردەى بەڕێوەبەر ببینى كە ئەوكات لە توركیا بوو.
5- سەیرەكە لەوەدایە برادەرانى بزوتنەوەى گۆران باسى چاكسازیى دەكەن و دەڵێن نامانەوێت لە حیزبەكانى تر بچین، كەچى لەوان خراپتر دەكەن ئێمە نازانین (دكتۆر شاهۆ) كە خۆى بە كەسێكى خاوەن ئەزموون دەزانێ لە بوارى راگەیاندن و پۆستى جێهێشت ئەو ناعەدالەتیەى قبوڵ نەكرد، نازانین بۆچی دیفاع لە هۆشیار دەكات؟ ئایا دكتۆر شاهۆ گوێ لە كارمەندانى كەى ئێن ئێن دەگرێت بزانێت كێشەیەکیان هەیە؟ یان هۆشیار بە زمانی لوس دكتۆر شاهۆی فریو داوە، تا لاى كاك نەوشیروان شفاعەتى بۆ بكات؟ ئایا تا ئێستا لە كۆبونەوەكانتانا پرسیارتان لە هۆشیار كردووە بۆ ئاستى كەناڵەكەتان وا دابەزیووە؟
من هیچم نەماوە با ئەوەی ماوە کاک هۆشیار خۆی بۆی زیاد بکات و وەڵام بداتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









