کوردستان نێت فرمێسکی تیمساحیانه بۆ سه‌رده‌شت هه‌ڵئه‌ڕێژێ
17/05/2010, 12:00 (GMT+1)

پاراستنی پارتی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌رپرسه له فڕاندنی کاک سه‌رده‌شتدا، ئێستا پاش چه‌ندین رۆژ ئه‌وسا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی له‌ژێر فشاری خه‌ڵک و ئازادیخوازان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و میدیای ئه‌هلی و زه‌بری کوردستانپۆستدا راگه‌یاندنێكی شه‌رمنۆکانه‌ی ده‌رکردووه که ئه‌وه‌ی یه‌ک زه‌ڕه لۆژیکی هه‌بێ ئه‌زانێ پارتی بۆ ئه‌وه ئه‌یکات که ئیحیتوای مه‌سه‌له‌ی تێڕۆرکردنه بکات. دوور نیه سبه‌ی چه‌ند که‌سێک بهێننه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌عس ده‌یکرد پیشانی خه‌ڵکی بده‌ن و بهتاوانباریان له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و بۆی هه‌شه هه‌ر سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رکه‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه ماڵباتی بارزانی و خه‌تی سوری قودسیه‌تی بارزانی موعه‌زه‌زو موکه‌ڕه‌م له‌م تێرۆره‌دا ده‌رچێ.
ده‌سته‌کان که‌شف ئه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی، به‌ڵام ده‌زگای تێرۆریستی پاراستن جگه لهریسوایی زیاتر هیچی تری به‌نسیب نابێ. عومه‌ری کوردستان نێتیش که بوختان بۆ کوردستانپۆست ئه‌کات، ده‌سته‌که‌ی که‌شف بووه که پیاوی پارتی و پاراستنه بۆیه وا هیستریایانه هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات. له‌دوای هه‌ر رسته‌یه‌کی کاک سه‌رده‌شته‌وه خاڵێک داده‌نێن و سه‌دان هه‌زار رسته‌ی تر دژی بنه‌ماڵه‌ی مافیای بارزانی ئه‌نووسین. با ئێمه‌ش بکوژرێین و خه‌ڵکانی تر ، گه‌نجانی خوێنگه‌رمی تر له‌دوای ئێمه‌وه ئه‌م کاروانه درێژه پێ ئه‌ده‌ن هه‌تا زبڵدانی مێژوو ئه‌که‌ین به قیسمه‌تی یه‌کجاریی گه‌نده‌ڵترین و خائینترین بنه‌ماڵه له‌مێژووی کورد‌و کوردایهتیا
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









