بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی سوید باش (رێبوار حه‌سه‌ن) بناسن و دڵنیابن له‌وه‌ی کوردێکی به‌تواناو دڵسۆزه.
29/05/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی سوید باش (رێبوار حه‌سه‌ن) بناسن و دڵنیابن له‌وه‌ی کوردێکی به‌تواناو دڵسۆزه.
(رێبوار حه‌سه‌ن) ته‌مه‌نی 49 ساڵه، له‌ساڵی 1980 که‌قوتابی بوو له‌زانکۆی سلێمانی به‌هۆی ناهه‌مواری باروودۆخی و نه‌چوونه‌ژێر رکێفی (به‌عسیه‌کان) ناچار ووڵات به‌جێدێڵێ به‌ره‌وهه‌نده‌ران، تا خۆی له(مۆسکۆ) ده‌بینێته‌وه، وه‌له‌وێ دووباره ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌خۆیندن تا بروانامه‌ی ماسته‌ر له‌بوواری ته‌کنولوجیا به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
پاشان له‌ساڵی 1991 رووده‌کاته ووڵاتی (سوید) . رێبوار حه‌سه‌ن له‌ساڵی 1997
ده‌بێته‌ئه‌ندامی پارتی سه‌ووز له(سوید) له‌کاره‌کانی زۆر سه‌رکه‌وتو ده‌بێ بۆیه له‌ساڵی 1998 ده‌بێته‌ئه‌ندامی شاره‌وانی شاری (ستۆکهۆلم) . پاشان دهبێتهبهرپرسی ئاو و ئاوه‌رۆی گشتی شاری ستۆکهۆلم. ئێستا رێبوار حه‌سه‌ن وه‌کوو کورێک له‌سه‌ر لیستی
پارتی سه‌ووز خۆی کاندید کردوه‌بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، پێویستی به7400
ده‌نگ ههیهتابتوانێ ببێته‌یه‌کێک له‌و 736 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ئه‌وروپا.
رێبوار حه‌سه‌ن به‌رده‌وام سه‌ردانی کوردستانی کردووه هه‌موو ساڵێ یه‌کێک بووه‌له
دامه‌زرێنه‌رانی پارکی (هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)، زۆر کۆر و سیمیناری له‌کوردستان گێراوه
رێبوار حه‌سه‌ن ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌نگم بده‌نێ و ده‌رچم هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ (کێشه‌ی سیاسی کورد جارێکی دی ببه‌مه‌سه‌ر مێزی ئه‌وروپا به‌بیروو و بۆجوونێکی سه‌رده‌میانه) وه
هه‌روها رێبوار حه‌سه‌ن ده‌ڵێ (ئێمهداوای مافی خۆمان ده‌که‌ین مافی ده‌وڵه‌تی کوردی)
رێبوار حه‌سه‌ن (پرسی کورد له‌هه‌رچوار پارچه‌که یه‌ک پرسه.) هاونیشتیمانیانی به‌رێز بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کورێک بگهیهنینهپهرلهمانی ئه‌وروپا با ده‌نگ بده‌ین بهرێبوار حه‌سه‌ن که‌ژماره(12) هلهلیستی ناوه‌کان. به راستی کوردێکی به‌تواناو دڵسۆزه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









