بۆ یادی جانسز و هاوەلانی
09/01/2015, 12:00 (GMT+1)

ماندێلا دەڵێت : لە هەر شوێنێکی دونیا بکوژ نەدۆزرایەوە ئەوە دەستی دەسەلاتی تێدایە.
لە هێرشی چەند رۆژی رابردوودا بۆ سەر بارەگای رۆژنامەیەک دەزگا ئەمنیەکانی فەرەنسا لە ماوەی جەند کاتژمێرێکدا ئەنجامدەرەکانیان دەست نیشان کرد بەلام بۆ تیرۆری سێ ژنە سیاسەتمەدارەکەی کورد پاش دوو سال هێشتا تاوانبارانی دەست نیشان نەکراوە بە تەواوی ئاشکرای ناکەن کە کێ لە پشت ئەو تیرۆرکردنەوە بووە.
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ئه‌نجامی هێرشی گرووپێکی چه‌کداردا (3) ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد کوژران ئەوانیش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری PKK (ساکینه جانسز)، نوێنه‌ری KNK له پاریس (فیدان دۆغان) و کچه گه‌نجێکی تر به‌ناوی (له‌یلا سۆیله‌مه‌ز).
ئه‌گه‌ر له پاریس ئه‌ژیام
لە هەر کۆلانێک نەمامێکم دەسوتاندن
لە هەر شەقامێک جامی ماشێنێکم دەشکاند
زەنگی بەر دەرگای هەموو ماڵێکم لێدەدا و دەمووت دەبێت هەمووتان خوولەکێک بێدەنگ بن ئەمرۆ قاسملۆ لە بەرزترین کەنیسەی شارەوە زەنگی پرسە لێ دەدا بۆ تیرۆری سیاسی سێ ژنە جالاکی کورد مێژووتان دەخاتە بەردەم پرسیارەوە و
شارتان دێنێتەوە خرۆشان
on FB
http://t.co/StA32pxtUG
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









