مام رۆستەم خانوەكانى تاڵەبانى ئاشكرادەكات
16/06/2011, 12:00 (GMT+1)

لەمیانەى بەرنامەیەكى كەناڵى ئاسمانى نالیا (مام رۆستەم) هەڵسوراوى بزووتنەوەى گۆڕان چەند نهێنیەكى دركاند لەنێوانیاندا باسى لەخانوەكانى تاڵەبانى كرد كەهەیەتى و ووتى ئێمە تەنها گردەكەمان هەیە بەڵام تاڵەبانى خانوى هەیە لەهەریەكە لە (فەرەنسا و بەرلین و لندن و دەباشان) و ووتى پارەى كەسمان نەخواردووە و ماڵى كەسمان بەتاڵان نەبردووە ، هەروەها ئەوەشى ووت لە دروستكردنى گردەكە جگەلە لە10ملیۆنەكەى تاڵەبانى بەپارەى خەڵك ئەم گردەمان گەیاندۆتە ئەمرۆ و نزیكەى 100 ملیۆن دۆلارمان تێدا سەرف كردووە و ووتى ئەو 10ملیۆنەى تاڵەبانى بەئێمەى دا بۆگردەكە خێرنیە بەڵكو مافى خۆمانە و خەباتى یەكێتى هى ئێمەیە بەڵام ئەوان وەك مریشكى كڕكەوتوو هاتنە سەرهێلكەى حازر ، دەربارەى ئەوەى كەتالەبانى ووتویەتى ناخۆشبوو گۆڕان جیابۆوە مام رۆستەم ووتى تالەبانى خۆشى لە64 جیابۆوە لەپارتى ،دەربارەى گەراندنەوەى موڵكى گشتى و گەراندنەوەى گردەكە مام رۆستەم ووتى باهەموو موڵكى گشتى تەسلیم بكرێتەوە ئەوكات ئێمەش گردەكە تەسلیم دەكەینەوە ،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









