داستانى تیرۆر و تۆقاندن .. ,, ئەوە بۆ فەرهاد و بەدران و وێران نقەیان نایەت ؟؟؟
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەبێت هەبێت لەو كەسە گێلتر و نەزانتر و كوێرتر و دەبەنگتر كە بەو دۆعایەى ئاسایش و پۆلیسى هەولێر بڵێت ئامین , ؟؟!! كە ئەوان هیچ زانیاریەكیان لەسەر ڕووداوى ڕفاندن و تیرۆركردنى كاكە سەردەشت نیە بە دواداچون و لێكۆڵینەوەى بۆ دەكەن ؟؟؟!!!!!!!!!!!!
دیارە ئەوان لە عەقڵى سادە و گەوجانەى خۆیانەوە لە عەقڵى ئەم خەڵكە دەڕوانن ,! بڵەى خەڵك چاوەڕێى چ لێكۆڵینەوەیەك بێت ,ئەو لێكۆڵینەوەى بڵێن چەند كەسێكى نەناسراو !!
ئەم چەند كەسە نەناسراوە لە ئاسمانەوە هاتنە خوار ؟! ئاخر كێ بەوە بڕوا دەكات مێشولەیەك بە بازگەكانى ئێوەدا تێپەڕێت بەسەلامەتى و ئێوە ژێر باڵەكانیشى نەپشكنن , ئێوە بازگەیەكتان لە ناوچە زەردەكان داناوە كە زۆر بێ چاو و ڕووانە جانتاى ئافرەتەكانیش دەپشكنن ,كەچى حاڵى بارودۆخى ئاسایشى پایتەختى تەزویر و تیرۆكردن و تۆقاندن و ڕۆژنامەنوسانە .لە ماوەى هەفتەیەكدا سێ تەقینەوە و كەسێك بڕفێنرێت !!
ئایا دواتر بەڕاستى پێمان دەڵێن ئەوە پیاوانى زەرد و دەسەڵاتى بنەماڵەیە وەك عورفى بنەماڵە ئەو كارەیان بۆ ماوەتەوە ؟؟ یاخود دواى كەیسێكى ترى بۆ دروست دەكەن و دەڵێن بە هۆى فڵانە شتەوە كوژراوە ؟؟؟!!
ئەى باشە نوسەرە ئازادیخوازەكانتان لە كوێن كەپێشتر بە كۆنترۆڵى جەنابتان قاچى ئەم حزب و ئەو حزبیان دەگرت؟ , كوا ئەوانەى بەناوى ئازادى ڕا دەربڕن گاڵتە بە هەست و شعور و پیرۆزیەكان و پێغەمبەران دەكەن ؟, ئایا لە چ بەرنامەى ئەو پێغەمبەر و هەر پێغەمبەرێكدا هاتووە خوێنى چۆلەكەیەك حەڵاڵ كرابێت ,! چ جاى خوێنى مرۆڤێك !كە بە پێى فەرمودەى ئەو پێغەمبەرەى نوسەران و ئەندامانى جەنابت بە ناوى وێرانەوە زمانى وێرانى خۆیان و حزبى لەپشتانەوە پێ پژا دەفەرموێت :"سوێند بەخوا ئەگەر مرۆڤێك خوێنى بە ناهەق بڕژێت لەسەر زەوى
لاى خواى گەورە ناخۆشتر و گرانترە لە ڕووخانى كەعبەى پیرۆز "
ئەبێت كەس هەبێت سیقەى بەگیان و ڕۆحى خۆى لە وڵاتێكدا كە دەسەڵات لە هەركوچەى مەملەكەتدا چەندەها ئیزڕائیلى دەزگا هەواڵگریەكانى بۆ ڕۆژنامەنوسانى ئازا و ڕاستگۆ داناوە؟؟!! .
تكایە وەسێتنامەكانتان بنوسن ,دەسەڵات و پیاوانى دەزگا هەواڵگریەكان دەیانەوێت داستانى تیرۆر و تۆقاندنى میللەت بەگشتى و ڕۆژنامەنوسانى ئازا و ڕاستگۆ بەردەوام پێبدەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









