
حسێن محمەد عبدوڵای پەیامنێرو ئاری عومەری پێشكەشكاریش وازیان لە گەلی كوردستان هێنا ، بەهۆی تەسەروفاتی لاوەند نەوزاد، ڕۆژانە گەلی كوردستان كارمەندی لێ هەڵدەوەرێت و مەكتەبی ڕاگەیاندنیش لەم هەڵوێستەی لاوەند نەوزاد و نانبڕینی كارمەندانی گەلی كوردستان بێ هەڵوێستە و بەهۆی نەخۆشی سەرەتانی ئازاد جندیانیش كە لەئەڵمانیا تازە هاتۆتەوە نازانرێ داهاتوی گەلی كوردستان بەرە و كوێ دەڕوات ، ئاری عومەر تۆفیق كە پێشكەشكاری بەرنامەكانی دیداری تایبەت و نسارو ئامادەكاری ئەم كاتەتان باش و دەرگاوانی سەرجەم بەرنامە تۆمار كراوەكان بوو ،واز هێنانی ڕاگەیاندو چووە ماڵەوە ، ئاری عومەر پێشتر كادری ڕاگەیاندنی زەحمەتكێشان و دواتر پەیامنێری كوردسات بوو ماوەی شەش ساڵیشە یەكێك بووە لەكادرە چالاك و ماندووە كانی گەلی كوردستان و ئێستا لەداخی تەسەروفە نامەسئولەكانی لاوەند لەماڵەوەیە، حسێن محمەدێش ،سەرە ڕای ئەوەی پەیامنێرێكی چالاك بووە ئامادەكاری بەرنامەی ڕەش وسپی و خاوەنی بیرۆكەی چەندین بەرنامەی تر بووە ،حسێن محمەد پێشتر پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیست و چەندین ساڵیش كادری ڕاگەیاندنی (پ د ك) بووە و ماوەی چوار ساڵیشە یەكێك بووە لەپەیامنێرە چالاكەكانی گەلی كوردستان لەسلێمانی و بەبڕیارێكی میزاجیانەی لاوەند نەوزاد ئەمیش گەلی كوردستانی جێهێشتووە و ئێستا لەماڵەوەیە ،ئەم بڕیارانەی لاوەند نەوزاد لەكاتێكدایە كارمەندانی گەلی كوردستان لەحاڵ و وەزعێكی خراپی مەعیشیدان، بەڵام وەك زانراوە ئیدارەی گشتی و مەكتەبی ڕاگەیاندن تاهۆیەكیان بۆ كڕیوە بەپێنج دەفتەر دۆلارو خۆی لەشوقەی زەكەریایان بوۆ گرتووە ،مانگی بەسێ هەزار دۆلار ، لاوەند لەسكرتاریەتی تالەبانی سەت هەزار دۆلاریشی وەرگرتووە ئەو كاتەی حەملە توندەكانی دەكردە سەر بزوتنەوەی گۆڕان و تا ئێستاش كارمەندەكانی گەلی كوردستان ئەو پادداشتەیان وەرنەگرتووە كە بۆ حەملەی ئینتخابی پەڕلەمانی عێراق و كوردستان كردیان كە بۆ هەر كارمەندێك دەبوو 500000 هەزار دینار وەرگرن ،لاوەند ئەنجومەنی سەتەلایتی بێ دەست كردوەو هەرخۆی بڕیار دەدات، دڵزار عارف كەخوشكەزای ئازاد جندیانیە و مودیری علاقاتی گەلی كوردستان و لە هەمانكاتدا مەكەتەبی ڕاگەیاندن و مودیر ئیدارەی گەلی كوردستان و مودیری عیلاقاتی رادیۆی نەورزە لەسلێمانی بەپارەی یەكێتی هەر ڕۆژە لە وڵاتێكەو هیچ دەوام ناكات ،لاوەند بەكردەوە هەرزەییەكانی تائێستا لەگەلی كوردستان هاوڕێ تۆفیق و رەنج فەهمی و ئەحمەد ڕانیەیی و لهۆن حەیدەر و شەماڵ قەرەداخی و چەند جارێك مونیر سەلیمی دەركردوەو هێناوێـتیەوە و چەندین مۆنتێری تریش بە بڕیاری لاوەند نێردراونەتە ماڵەوەو نانبڕاو كراون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست