ئێ سەرۆك من بکە به زاواى خۆت
17/05/2010, 12:00 (GMT+1)

من پێم ناكرێ هەر ڕۆژەى كچەكەت بۆ ووڵاتێ بەرم, باوكم ناكەم بە وەزیری پێشمەرگە , و خزمەكانیشم ناكەم بە حیمایەی تایبەتی خۆم, دكتۆری ئیتالی و ئەڵمانیش بۆ دایكم ناگرم, و ئیمەیڵ و ئەدرەسی خەسووشم ناوێت.
گەر بمكەی بە زاواى خۆت یان خۆت بكەی بە خەزوورم... تەنها ئەوەندەم پێ دەكرێت هەموو ژیانم بخەمە پێناو ڕاست كردنەوەی هەڵە و چەوتى و كارى نالەباری جەنابتەوە. ئەوەندەم پێ دەكرێ گەندەڵی و ڕێكەوتنى شاراوە و ژمارەی حیمایە و بەنكی تایبەتى جەنابت و ئیشە قۆڕەكانى ترت بشارمەوە.
ببە بە خەزوورم ... بەڵێن بێ بە كەس ناڵێم چەند فیشەكی پورزاكەت بە شانی ڕاستەوەیە, و ئەو نەخۆشیە كوشندەیەشت لاى كەس باس ناكەم كە گەر بە سوارى گوێدرێژیش بێت ساڵی جارێك بە ناچاری دەبێ بە خشكەیی بۆ بچیتە ووڵاتی نەمسا.
ببە بە خەزوورم... دڵنیابە نایدركێنم بە چ فێڵ و تەڵەكەیەكی شەیتانانە " ئیدریس" ی برات لە بەرەكانى جەنگەوە بانگ كردەوە و كێ ها پیاوانى بنەماڵە بوون ڕاتسپاردن بەو جۆرە گۆڕ بە گۆڕی بكەن, و دواتریش لاشەكەى لە تەوالێتەكە دا فڕێ دەن.
بمكە بە زاواى خۆت... وەعدی شەرەف بێ بۆ كەسی ناگێڕمەوە چۆن لەم دواییانە دا پیلانی كوشتنی نێچیرت لەگەلأ مەسرور دا داڕشت , بۆچی سەرنەكەوت , و چۆن دواى یەك دوو فیشەك بە پێكراوی وەك داڵی كوێر تا نەخۆشخانەكانى ئەنقەرە ڕەوانەیان كرد.
بە دایكی مناڵەكانیش بڵێ دڵی نەرم بێ و ببێ بە خەسووم... بێ خەم بە بۆ سەفەری حاجیانى ئەمسالأ لەگەلأ " حەمایل" خانم دا دەینێرم, و وەك جەنابیشت سێ جاری یەك لە دواى یەك " شێخ زانا" ی بەد ڕەوشت ناكەم بە یاوەریان.
چی پێ دەچێ تەڕۆك... منیش بكە بە كوڕی بنەماڵە... گەر لە كوردستانیش دا سیقەم پێ ناكەیت, لەگەلأ شازادە خانمی كچت دا ماوەیەك لاى زڕ برا ڕووسەكانت, ئەوانەی لە خوێن و دەمارى " مەلا مچكۆ" ی بابتن لە مۆسكۆ دەمێنینەوە, و ماوەیەكیش دەچینە لاى بەرەباب و خزم و كەنیزەكەكانى ناوچەی كەرەج... جار جارێكیش وەك زیارەت دێینەوە سەر گۆڕەكەی " مەلا مچكۆ ", ئەو باوكە درۆینەیەی ڕۆحیی كورد كە تەنها موچەی شەهیدانە و دوو چلأ ئێسقانەكەی, سەد هێندەی موچەی زیندوانى پاش ئەنفال و هەڵەبجە و مامۆستا و فەرمانبەر و كرێكاری داماوى ئەم وڵاتەیە.
****************************
حەزم دەكرد ئەم دواكاریانەم لە دڵەوە بوایە.. بە سەرۆكی خۆمت بزانم و وەك پیاوێك تەمەننام كردایە باپیری منداڵەكانم بوویتایە.. پیاوێكی سادە بوویتایە و بەیانیان بە بێ ترس خۆم بكردایە بە ماڵەكەت دا و نانی گەرم و ماستی خەستم بۆ بهێنیتایە.
سەرۆك بوویتایە و بێ ترس ئێوارەیەك لە " چاخانەكەی فەرەیدوون" ی لەمەڕ خۆمان..لەو دەربەندیخانە دا جگەرە و چامان نۆش كردایە.. كە دەشزانم وا نییە.. خەفەت دەخۆم و لەگەلأ هەموو دەركەوتنێكت دا لەسەر شاشەی تیڤیەكە, یەكسەر دەتگۆڕم بۆ سەر كەناڵی " غنوە" . تەڕۆك... هەموو وتار و چاوپێكەوتن و قسەكانت ناگۆڕمەوە بە سەماى كچە عێراقی و گۆرانیبێژە سووریەكان, هەموو كۆشك و پارە و دەسەڵات و بنەماڵەكەت نادەم بە ژمارەی مۆبایلی كچە سەماكارەكانى " غنوە"
دار و دەست و پێوەند و خزمەتكار و چڵكاو خۆرەكانت ناگۆڕمەوە بە پەنجەیەكی ناسكی " نانسی عەجرەم" .
دڵی چیت پێ خۆش بكەم سەرۆكی منیت...؟ سبەی چۆن ڕوومان بێ بە نەوەكانى داهاتوو بڵێین حكومەتمان هەبووە و ئەو كابرا گەلحۆیەش سەرۆكمان بووە ...؟ چۆن ڕووی خۆمان ڕەش نەكەین وێنەكەت لە ماڵەوە هەڵبواسین , و شانازى بە سەرۆك بوونتەوە بكەین ... ؟
لالۆ.... دلأ لە دلأ نەدەی... لە دایرەش لە جیاتی ڕەسمەكەى جەنابت... بگرە لە سەروو جەنابیشتەوە, وێنەیەكی نیوە ڕووتی " هەیفا وەهبی " م هەڵواسیووە و لەوەدایە بڵێ
" بوسی وا وا "
هێڤی دەربەندیخانى
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









