<

نهێنی سەفەرەکەی مسعود بارزانی بۆ ئەمریکا

14/12/2011, 12:00 (GMT+1)

 
 

دوور لە چاوی کامیراکان و بی ئاگاداری تەنانەت پەرلەمان و سەرکردایەتی پارتی خۆی رۆژی 11 / 12 / 2011  مسعود بارزانی رۆشت بۆ ئەمریکا. هەر ٤ رۆژ پێشتر نێچیرەڤان بارزانیش رۆشت بۆ ئەمریکای دوای ئەوەی ئەو روداوانەی بادینان کە روویدا. نێچیرەڤان بارزانی لە مسروور بارزانی عاجز بووەو زۆر توورە بووە. هەر پێش رۆشتنەکەی نامەیەکی دەست لەکار کێشانەوەی لە جێگری سەرۆکی پارتی داوە بە مسعود بارزانی و بە دەمی وتوویەتی من ئەرۆم با مسروور بەکەیفی خۆی چی ئەکات بیکات و بزانین پارتی دەگەیەنێتە کوێ. هەرچەند زۆرێک لە خزمانیان وەک ئەدهەم بارزنی و سیداد بارزانی زۆر هەوڵیان داوە نەروات بەلام هەر رۆشتووە.
شایەنی باسە لە کاتی رووداوەکاندا نێچیرەڤان بارزانی هەر دوای سوتانی دوکانی مەساج و مەی فرۆشەکان پەیوەندی بە کار بە دەستانی دهۆک کردووە کە وەزعەکە هێور بکەنەوەو نەیەڵن کەس پەلاماری بارگای هیچ حزبێک بدات.
بەلام لە هەمان کاتدا مسروور بارزانی تەلەفونی کردووە پێی راگەیەندوون کە پەلاماری بارگاکانی یەکگرتوو بدەنوو بیسووتێنن. ئەوە بوو قسەکانی مسروور سەری گرت و حسابیان بۆ قسەکانی نێچیرەڤان نەکرد. دوای رۆشتنی نێچیرەڤان بارزانی کێشە کەوتە نیوان بنەمالەی مەلا موسەفاو شێخەکانی بارزان و خەریک بوو تەواو گەورە بێت. چونکە زۆرێک لەوانە لەگەل نێچیرەڤان بارزانیدان و بەرژەوەندی ئابووریان لە گەلیدا هەیە. ئەشزانن بە غیابی نێچیرەڤان ئەکەونە بەر رەحمی مسروور بارزانی. هەر بۆیە مسعود بارزانی خۆی رۆشتووە بە شوێنیا بۆ ئەمریکا گوایە تا قەناعەتی پێ بکات بێتەوە.
 نێچیرەڤان بارزانی زۆر لەوە توورە بووە کە ئەڵێت مسروور دژایەتی من ئەکات بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکوومەت و هەر لە ئێستاوە ئۆپۆزسێنم لێ هان ئەدات. ئەمە لە کاتێکدا نێچیرەڤان بارزانی دوو مانگە ئەیەوێت ئۆپۆزسێن رازی بکات بۆ بەشداری لە حکوومەت و لەو بارەشەوە هەنگاوی باشی نابوو بە تایبەتی لەگەل یەگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی.
بەلام مسروور ریسەکەی لێ کردەوە بە خووری. چونکە مسروور لەوە ئەترسێت نێچیرەڤان سەرکەوتوو بێت لە سەرۆکی حکوومەت و تۆڵەی ئەو دژایەتەی لێ بکاتەوە کە لە کۆنگرە بەرامبەر پیاوەکانی ئەو کردی.
مسروور خۆی ئەوە ئەزانێت ئەمجارە نێچیرەڤان سەرۆکی حکومەت وەربگرێت بە هێچ جۆرێک نایەلێت پیاوەکەنی مسروور بەژدار بن و ئەوا نەشی کە لەم کابینە دانراوە دەریان ئەکات لە حکوومەت.
لە دوای کۆنگرەی ١٣ پارتی کە بەراستی کۆنگرەی ژمارە ١٣ بوو لە بەخت رەشیدا، مسروور بارزانی دەستی گرتووە بەسەر پارتیدا و بەردەوام لە هەوڵی کەم کردنەوەی دەسەلاتی نێجیرەڤان بارزانیدایە. یەکەم جار لە کۆنگرە دژایەتیەکی زۆری ئەو کەسانەی کرد کەسەر بە نێچیرەڤان بارزانین. نەیهێشت هەندیکیان هەر خۆیان هەڵبژیرن و هەندێکی تریان کە خۆیان هەلبژارد نەیهێشت دەربچن بە هۆی ئەو هەموو ئەندام کۆنگرەیەی کە بێ هەلبژاردن بە تەزکیە بردینیە ناو کۆنگرە.
ئەو کەسانەی کەسەر بە نێچیرەڤان بارزانی بوون بە نیاز بوون ببن بە ئەندامی کۆنگرە و مسروور بە جۆرێک لە جۆراکان نەیهێشت ئەمانە بوون:
١-سەرباز هەورامی
٢-دکتۆر نوری عبدورەحمان عسمان
٣-ئێجرا بارزانی
٤-علی سندی
٥-فلاح مستفا
٦-محمد ئیحسان
٧-دیندار زێباری
٨-ئاشتی هەورامی
٩-مهاباد قرداخی
١٠-سرکیز ئاخاجان
١١.شێخ زرار
١٢-سەرۆ قادر
١٣.کاروان ئاکرەی
شایەنی باسە یوسف بارزانی کە برای نێچیرەڤانەو دەنگی سێ یەمی لە کۆنگرە هێنا. ئەوێش داوی پۆستی سەرۆکی حکومەتی ئەکرد لەم ماوەیەدا. نێچیرەڤان حەزی ئەکرد ئەو بکات بۆ دژایەتی مسروور و خۆیشی پشت گیری بکات،بەلام مسروور و مسعود هەر زوو رەدیان کردەوە ووتی لەبەر رای خەلک جوان نیە. بۆ ئەوەی نێچیرەڤانیش قسە نەکا ووتی خۆت وەری بگرەوە.
ئەمە لە کاتێکدا پێش تر مسروور بارزانی دکتۆر رۆژی بۆ سەرۆکی حکومەت دانا بوو وەک ئەلقە لە گوێی خۆی. فازل میرانی و دکتۆر رۆژ زۆر کەیفیان بە نێچیرەڤان نایەت بۆیە هەردووکیان ئەیانەوەی مسروور بەکار بهێنن بۆ تۆلە کردنەوەی خۆیان. بە هامەن شێوەش مسروور پشت گیریان ئەکات دژی نێچیرەڤان.
مسعود بارزانی کە چووە بە شوێن نێچیرەڤاندا زۆر مەبەستی نیە کە نێچیرەڤان بێتەوە، بەلکو بۆ رازی کردنی دڵی خزمەکانێتی تا بڵێت ئەوە تا خۆشم رۆشتم بە شوێنیا کە چی نەهاتەوە. چونکە مسعود خۆی بەری شل کردووە بۆ مسروور تا حزب کۆنترۆل بکات و دوای خۆی ئەو ببێت بە سەرۆکی پارتی لە رێی هەلبژاردنەوە.
مسروور وەرەقەی ئەوە بەکار دێنێت گوایە نێچیرەڤان و دارودەستەکەی گەندەڵن و پارتیان ناشیرین کردووە. وە هەموو ئەو نوسراوانەش لەسەرپیاوانی نێچیرەڤان بڵاو ئەکرایەوە لە سەر گەندەڵی بە تایبەتی دکتۆر نوری و سەرباز هەورامی دەزگای پاراستن بووە. خودی نێچیرەڤان خۆی ئەمە ئەزانێت. ئەمە لە کاتێکدا خۆی گەندەڵ ترین کەسە کە ساحێبی گروپە کۆمپانیای ستێرە کە لە رێگایەوە ئەم چەند ساڵەە رابردوو حکوومەتی دۆشی.
من کە ئێستا لە مەسیف سەلاحەدینم زۆر خەلک هەموو ئەم راستیانە ئەزانن بە تایبەت کادیرانی پارتی، بەلام کەس لە ترسی دەزگای پاراستن ناوێرێت قسە بکات. وەک دەزگای موخابەراتی ئەوسای بەعس کار ئەکەن هەموو کەسێکیان کردووە بە جاسووس بەسەر یەکەوە. مسروور زۆر مغرورو لەخۆ رازیە تەنها بە فیشەک و تۆقاندن وەلامی خالک ئەداتەوە. بە یەکگرتوو ئەڵێت هاتوونەتە سەر حازری. بەلام یەکگرتوو باش وەلامی داوە. راستە کێ هەیە وەک مسروور هەتبێتە سەر حازری. بێ ئەوەی بە هیچ پۆستەکدا بروات یەکسەر کرایە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای پاراستن. لە ژیانیدا رۆژێک گەرماو سەرمای نەبووە. تەنها نەک بۆ کوردستان بەلکو تەقەی خۆشیشی نەکردووە. لەو کاتەی کە شەری ناوخۆ بوو خەلک گوزەرانێکی ناخۆشی هەبوو ئەو لە ئەمریکا رای ئەبوارد. کەچی هاتەوەو هەموو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی خستە ژێر قۆندەرەکانی و وەک داشی دامە یاریان پێ ئەکات. بەلام کادیران و بەرپرسانی پارتیش باش تێگەشتوون هەمووی خۆی بە میوان ئەزانێت لە پارتی و خەریکی باخەڵ پڕ کردنن و خۆیان دەوڵەمەن ئەکەن و دواتریش ئەبێت بنەماڵەی بارزانی شەقی میللەت بخۆن و شاربەدەر بکرێن وەک سەدام و موبارەک و قەزافی و بن علی.
ئێستا مسروور بە دەست و قاچ خەریکە وەزعەکە هێور بکاتەوە لەگەڵ یەکگرتوو لەگەل فازل میرانی هەوڵی کۆبوونەوە ئەدەن و لەگەل یەکێتی کۆ ئەبێتەوە. یەکگرتووش باش ئەزانێت تا وەزعەکە قوڵ تر بێتەوە کێشەکانی مسروورو نێچیرەڤانیش قووڵ تر ئەبێتەوە. بۆیە پێ ئەجێت ئەم جارە یەگکرتوو گرەو لە پارتی بەرێتەوەو تۆڵەی سووتانی پێشووشیان بکەنەوە. بۆیە بەردیک نەزانیکی وەک مسروور بیخاتە ناو ئاو بەسەد زانا دەرنایەت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست