<

خەونى بونە بنەماڵە لاى حمەى حمەسعید!!!

08/10/2010, 12:00 (GMT+1)


لەوكاتەوەى یەكێتى چ وەك هێزو چ وەك حیزب كۆتایهاتوەو بوەتە كۆمپانیایەكى پارەپەیداكردن جگە لەپاشكۆیەتى پارتى هیچى ترى دیارنیەو لەسەر گۆرەپانى سیاسى ماڵئاوایكردوە. كۆمەڵێك نەخوێندەوارى كۆڵ لەهەموو شتێكدا بونەتە كوێخاى ئەو كەلاوەیەیى ناوى یەكێتیە. یەكێك لەو نمونە زۆرانەى نێو سەركردایەتى نوێ (حەمەى حمەسعید)ە هەركەس عەقڵى ئەم كابرایە بخوێنێتەوە ئینجا ئەزانیت وەزعى یەكێتى چەند پەرێشانەو لە نهێنى ڕیسوابونى یەكێتەكەى ئیستاى جلال تێدەگات. ئاخر پیاوى بیئاگاو سیاسەت پیاوى تلیاكى و سیاسەت پیاوى ژن كوژ بەو بیانوەى ژنەى داماو ئامادە نەبوە ئەم پیاوە گرگنە لەگەڵى بخەوێت(بە دانپیانانى حەمە خۆى لاى برادەرەكانى) لەكوێى ئەم جیهانەدا نمونەى وا گاڵتە ئامێز ناوى پیاوى سەركردەیە ناوى سیاسە؟! چ سوكایەتیەكە لەم وڵاتەى ئێمە ئەمجۆرە پیاوانە سیاسەتكارن و ناویان سەركردەیە!
حەمە كەموكورتیەكانى هێندە زۆرن یاداشتكردنیان پێویستی بە پەرتوكێكە. بەڵام ئەوەى مەبەستى ئەم نوسینەى ئێمەیە ئەو هەوڵە نەزۆك و گاڵتە ئامێزەیە كەماوەیەكە حەمە دەستى داوەتێ و دەیەوێت خێزانەكەیان وەك بنەماڵەیەكى ناودارى ناوچەى هەڵەبجە و هەورامان بناسێنێت لەڕێگەى نوسینى لافیتەوە بۆ پرسەكانى هەڵەبجە! ئاخر جگە لەكۆڵەوارێكى وەك حەمە كێ لەم سەردەمى زانست و تەكنەلۆژیایەدا خەونى وا قیزەون دەبینێت؟ ئاخر لەم ساڵى 2010یەدا بونى بنەماڵە چ مانایەكى هەیە؟ ڕەنگە ئەم سۆپەر عەشایرەى سەركردایەتى حیزبە سۆشیاڵ دیموكراتەكەى مەلابەختیار خۆى لەبیركردبێت ئەوكاتەى لە هەورامان و هاوارە كۆن خەریكى وردە واڵە فرۆشتن بوو! نازانم ئەم پیاوى بنەماڵە ناودارە چۆن كارى كوڕە هەژارانى دەكرد لەوكاتەدا؟ وەك لەوێنەكەدا دیارە لافیتەكە بەناوى(بنەماڵەى هەڤاڵ حمەى حمەسەعید)وە نوسراوە من لە حەمە ئەپرسم و تكاى لێئەكەم بۆمان ڕون بكاتەوە كام بنەماڵە؟ كام هەڤاڵ؟ كام حەمە؟ كام حمەسەعید!؟ حەمە ماوەى چەند ساڵێكە هاوڕێیەتى كوڕەكانى یار ئەحمەد بەگ دەكات ڕەنگبێ ئەم هاوڕێیەتیەیى بۆ پرۆڤەى بونە بنەماڵەى خۆیان كردبێ و وایزانیبێ هاوڕێیەتى بەگزادە كافیە بۆ بونە بەگ! حەمە چونكم كەسێكى تەواو بێئاگاو نەخویندەوارە بۆ بونە بنەماڵە پشتى بەوپەندە كوردیە بەستوە كەدەڵێ(دوو گا لە دۆڵێكدا بن ڕەنگى یەك نەگرن خوى یەك دەگرن) حەمە ویستویەتى بە تێكەڵى بنەماڵە ناودارەكان هەم خوو هەم ڕەنگیشیان بگرێت بەڵام بێئاگا لەنێو پەڕەكانى میژوو ڕیچ لەگەشتەكەیدا بۆ كوردستان باسى بەگزادەكانى هەورامان دەكات بەڵام ئەو بنەماڵەیەیى حەمە هەوڵى دروستكردنى دەدات بنەماڵەیەكى فشەڵ و بەفرینە بنەماڵەى نێو لافیتەكانى سەردیوارى هۆڵى پرسەكانە. یەكێتى پیاوى وەك حەمە ئەندامى سەركردایەتى و محمود سەنگاوى مەكتەبى سیاسیەكەى بێت هەر حاڵى وا ئەبێت! حەمە زۆرجار لەقسە لەبەركراوو دوبارەو سواوەكانیدا باسى كۆنەپەرەستى و دواكەوتوى دەكات من لە حەمەى پیشكەوتوو منەوەر! ئەپرسم ئێستا هیچ كۆنە پەرستێك هەیە هێندەى تۆو حیزبەكەت دواكەوتوو ڕەجعى بێت؟ پێم ناڵێى جیاوازى تۆو ئەنوەر عەنەبى چیە؟تۆو ئەنوەر جگە لەوەى ئەو ڕیشى درێژەو تۆ سمێڵت ئەتوانى جیاوازیەكانتانمان بۆ بژمێریت؟ئەنوەر م س حەرەكەى ئیسلامى پاشكۆى ئێران تۆش ئەندامى سەركردایەتى حیزبەكەى جەلال پیاوو نۆكەرى هەموو كەس جگە لەكورد! تۆو ئەنوەرو ئاغاكانتان ئاوى كانیەكەى (مجیدى)قەرارگاى ڕەمەزان دەخۆنەوە گەر وانیە بۆ كە قسەئەكەیت بەسەر یەكگرتودا ئەڕشێیتەوەو لە گوڵ كاڵتر بە حیزبەكەى ئەنوەر ناڵێیت!
ئێوە هەرچى شت هەیە دۆڕاندوتانە بەم كارە گاڵتەئامێزانە دەتانەوێت بێنەوە مایە! سۆپەر عەشایرەكانى سۆشیاڵ دیموكراتى كوردستان مرۆڤ كە ئێوە دەبینێت قاقاى پێكەنینى دێت بەخۆتان عەقڵ و حیزب و سەرۆكەكەتان لەڕاستیشدا جێگاى بەزەین بەڵام لەئێوە داماوتر ئەوگەلەیە كە سەردەمانێكە كۆلكە بەشەرى وەك ئێوە مانان بەسەرخۆشى و خومارى لێى ئەخوڕن!!!
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست