پاراستن له ڕێگه‌ی فه‌ریق شیروان عه‌بدولڕه‌حمانه‌وه، جاسوسیه‌ت به‌سه‌ر جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای وه‌زیری كاروباری پیشمه‌رگه‌وه د
07/11/2010, 12:00 (GMT+1)

ماوه‌ی زیاتر له 6 مانگه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای وه‌زیری كاروباری پیشمه‌رگه، چه‌ند جاریكه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به پاراستنه‌وه كاری سیخوڕی و جاسوسه‌تی به‌سه‌ره‌وه ده‌كریت بۆ لێدانی كه‌سایه‌تی و سوك كردن و بێزاركردنی له‌و پۆسته‌ی كه هه‌یه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ته‌ی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كراوه‌ته وه‌زیری كاروباری پیشمه‌رگه، پارتی و پاراستن به گشت شێوازیك حساب بۆ ئه‌رك و مه‌هامی شێخ جه‌عفه‌ر ناكه‌ن و تووشی نیگه‌رانیان كردووه، به‌شێكی زۆری ئه‌و ململانیانه بۆ ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌ی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زیاتر له 4 جار نه‌یهیشتووه، فه‌ریق شیروان كه یاریده‌ده‌ری خودی مه‌سعود بارزانییه، له فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شكری پارتی و له‌ناو وه‌زاره‌ت ده‌وام ده‌كات، به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر بكات، چونكه 2 جار به ڕه‌سمی له نوسینگه‌ی نوری مالیكی و نوسینگه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراقی ئاگاداری پارتی و وه‌زاره‌تی كاروباری پیشمه‌رگه‌یان كردۆته‌وه، كه نابیت كه‌سێكی وه‌ك فه‌ریق شیروان عه‌بدولڕه‌حمان له‌كاتی ڕژێمی به‌عسدا و له ساتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوشتن و بڕین و كاولكردنی گونده‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی كه سه‌ر به شیعه‌كان بووه، ده‌ستی خوێناوی بووه‌و، سایه‌قی یه‌كێك له شۆڤڵانه بووه كه به مه‌جهود حه‌ربی له پارێزگای سلێمانی ئه‌و كاته‌وه بۆ جینۆساید و خاپوركردنی گونده شیعه نشینه‌كان به‌شداری كردبێ و، ئه‌مڕۆش بیته ژه‌نه‌ڕاڵ و خۆی بكاته فریاد ڕه‌س وبه‌شداریَ له سوپای نوێی عێراق و كوردستاندا!
دیاره جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فاش بۆ ئه‌وه‌ی كێشه له نیوان به‌غداد و هه‌ولێر دروست نه‌بێَ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواندووه، ماوه‌ی نه‌داوه فه‌ریق شیوانی كۆنه به‌عس و ئه‌نفالچی عه‌ره‌به شیعه‌كان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان بكات!
ئه‌مه‌و له‌و ڕۆژه‌شه‌وه فه‌ریق شیروان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی و ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری پێشمه‌رگه ده‌كات و، گرفتی له‌به‌رده‌م وه‌زیره‌كه‌ی یه‌كیتیدا دروست كردووه، هه‌رچه‌نده جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ٣ جار به نامه‌ی فه‌رمی مه‌سعود بارزان ئاگادار كردۆته‌وه به‌ڵام بارزانی گوێی نه‌داوه‌ته سكاڵاكانی وه‌زیره‌كه‌ی یه‌كیتی؟!!
ئه‌وه بوو ماوه‌یی مانگیك له‌مه‌و به‌ر شێخ جه‌عفه‌ر له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌ووپاوه له ڕیگه‌ی فڕگه‌ی اربیل ده‌ولی یه‌وه، چونكه تابلۆی فڕگه‌ی هه‌ولێر وه‌ها نووسراوه!
پاراستن و ئه‌منیه‌تی ناو فڕگه زۆر بێرێزیان به‌رامبه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه كردووه‌و، هه‌رچه‌نده پیش وه‌خته ئاگاداریش كراونه‌ته‌وه، ئه‌وجا سوكایه‌تی و ڕیسوایان به شێخ جه‌عفه‌ر كردووه‌و، ئه‌ویش تاله‌بانی و دكتۆر به‌رهه‌می ئاگادار كردۆته‌وه‌و، دڵنه‌وایان كردووه كه ئه‌و سوكایه‌تیه دوباره نابێته‌وه!
پاراستن سوره له‌سه‌ر سوكایه‌تی كردن و سیخوڕی كردن به‌سه‌ر شێخ جه‌عفه‌ره‌وه‌و، له‌م ڕووه‌یه‌شه‌وه‌فه‌ریق شیروان له‌ڕێگه‌ی عه‌مید محیدینه‌وه كه كۆنه جاش ی خه‌فیفه‌وه بووه له‌گه‌ڵ باوكی لای عه‌لی چوارتایی كه یه‌كیتی به سزای گه‌لی گه‌یاند، ئه‌مڕۆ بۆته عه‌میدی وه‌زاره‌ت و سكرتێری شیروانی كۆنه به‌عسی و پیاوه‌كه‌ی ڕائید ته‌های ته‌واری ، هه‌وڵی جاسوسیه‌تیان داوه به‌سه‌ر شێخ جه‌عفه‌ره‌وه!
ڕۆژی 4ی ئه‌م مانگه محێدینی كۆنه جاش و عه‌میده‌كه‌ی شیروان له شه‌قامی 60 مه‌تری شاری سلێمانی په‌وه‌ندی كردووه به دڵشادی عه‌تێه‌وه، كه كۆنه ته‌واری بووه‌و پیاو ی ڕائید ته‌های ته‌واری سلیمانی بووه‌و، له دوای ڕاپه‌رینه‌وه نزیك شێخ جه‌عفه‌ر بوه‌و، به هه‌مان كار‌و ڕه‌فتاری به‌عسیه‌كان خزمه‌تی شێخ جه‌عفه‌ری كردووه‌و،تاكو زانیاری سێكس و ڕابواردن و دۆزینه‌وه‌ی بانده له‌شفرۆشه‌كانی نزیك شێخ جه‌عفه‌ر ئاشكرابكه‌ن، هه‌ر ئه‌وشه‌وه به وه‌نه‌شه‌كه‌ی فه‌ریق شیروان دڵشادی باجی عه‌تێ یان گه‌یاندۆته مه‌سیف و له‌ماڵی شیروان دوای سه‌عاتێك مانه‌وه هه‌رچی زانی وه له‌سه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر به محیدینی داوه‌و ئه‌وانیش گه‌یاندویانه‌ته‌وه ماڵی خۆی كه ئێستا له هه‌ولێره...
پاراستن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خاله لاوازه‌كانی شێخ جه‌عفه‌ر بناسن، به نهینی په‌یوه‌ندیان به هه‌ریه‌كه له عه‌قید شێرزاد حه‌مه سه‌عید و عه‌مید شیخ حسێن بكڕن، به‌ڵام دیاره له و هه‌وڵه‌یان نه‌زوك ده‌رچوون بۆیه پیه‌وه‌ندیان به دڵه‌ی عه‌تێی كۆنه ته‌واری و دۆسته‌كۆنه‌كه‌ی شیروانه وه كردووه، تا به هه‌ر شێوازیك بێ شێخ جه‌عفه‌ر بخه‌نه ناو داوی خۆیانه‌وه‌و، ملكه‌چی بكه‌ن تا پارساتن و ده‌زگای هه‌واڵگری بنه‌ماڵه به ئاره‌زووی خۆیان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه!
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌حمود سه‌نگاویه‌وه ، به‌م نزیكانه مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌و سیفه‌تی كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌وه،ده‌بێته‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه له جێگای شێخ جه‌عفه‌ر.. چ، به‌لام كاك ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كه به فه‌رمی جیگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه‌و پارتی یه، به ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ شێخ جه‌عفه‌ر ده‌ربڕیوه‌و، گوتویه‌تی: چۆن ده‌بی من ماوه بده‌م به‌عسیه‌كی وه‌ك شیروان به‌سه‌ر پیشمه‌رگه‌یه‌كی ده‌یانساله‌دا زاڵ ببێ، با پارتیش بێ
چونكه به‌عس و سوپی سه‌دام و جاشه‌كان برایه‌كی منیان شه‌هید كردووه، ئه‌ویش دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و هه‌موو جاش موسته‌شارانه ده‌ربڕیوه، كه پارتی یان كردۆته جه‌عفه‌ل خه‌فیفه‌و خه‌بات و ماندووبوونی ئێمه‌شیان سوك و ناشرین كردووه، ئه‌وه‌شی دركاندووه پاراستن غه‌در ده‌كا دژایه‌تی وه‌زیریكی پێشمه‌رگه ده‌كاو، پشتیوانی به‌عسیه‌كی وه‌ك شیروان و قاسم ئاغا ده‌كات..
ئه‌وه‌ی جێگای زیاتر مشتموڕی نیوان یه‌كیتی و پارتی ناو وه‌زاره‌ته، كه به ئاشكرا ده‌لین هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان قاسم ئاغای كۆیه نیه كه پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كردووه له‌گه‌ڵ فه‌ریق شیروان كه گونده‌كانی شیعه‌نیشانی كاولكردوه‌و ده‌ستی له ئه‌نفالی شیعه‌كاندا هه‌بووه‌و، ئه‌وانه‌ی پارتی پله‌و پۆستی سه‌ربازی داونیتێ له سه‌دا نه‌وه‌تیان قاسم ئاغایه‌كی دیكه‌ی به‌عسیه‌كانی دوینێ و زڕبرای مه‌سعود بارزانین، واته كۆنه جاش و موسته‌شارو خائین و كورد كوژبوونه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









