گەلانى ڕۆژهەڵات و خەونى ئەبەدى ....
10/06/2012, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى بوەتە مۆتەكە و دێوەزمەى گەلانى ڕۆژهەڵاتى ترسانە لەو سیاسەتە قێزەونەى كەوا سەركردەكان پەیڕوى دەكەن لە كات و ساتى گرتنە دەستى كورسى دەستەڵات و بون بە سەرۆك و فەرمانڕەوا،وە ئاواتى ئەم گەلە ڕۆژهەڵاتیانەش ئاشنابوونە بە سەرۆكێكى بەمانایى ووشە سەرۆك بێت ،واتە بەرژەوەندى نەتەوەو گەل نیشتمانى بوێت خۆشى لەگەڵ گەل و ئازارى لەگەڵ ئازارى گەلەكەی دا بێت و و خاوەنى سیاسەت و ئایدیایەكى حەكیمانە بێت لەسەر ئاستى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى ، دیارە ئەم ئاواتەیان هەندیك جار و بە دەگمەن هاتوەتە دى و ئاشناى ئەم سەرۆكە باشانەدەبن كە خەونى ئەبەدى ئەم گەلانەیە ،وەك ئەوەى ئەم جۆرە سەرۆكانە هەر لە ئەزەلەوە شیاوى نیشتمانى گەلانى ڕۆژهەڵاتى نەبووبن ،یاخود سروشتى سەرۆكایەتى گەل لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا وا دەخوازێت و دەبێ تاكرەوو بەرژەوندى خوازو دژ بە خواستى گەلەكەى كار بكات هەر لەگەڵ بوون بە سەۆكیدا گیرفانى بەتاڵى خۆى و منداڵ و بنەماڵەو دارودەستەكەى بكاتەوەو لە داهاتى گشتى گەلەكەى پڕى بكات ،ویژدانى خۆى لە ناو بەرێت و چى پێخۆشبێت بیكات و چی بوێ بە دەستى بهێنێت خۆى یاخود لە لایەن دارودەستە جەلادو نەگریسەكانى بۆى فەراهەم بكرێت ،ئارەزوى سەرۆكى ڕۆژهەڵاتى لە ساتى بەسەرۆكبوونى دا وەك ئارەزووى پیاوخراپەكان وایە خۆى دەبینێتەوە لە تێركردنى ئارەزووە نەگریسەكانى وەك تێركردنى حەزە جنسیەكان بە كچانى لاو فریشتە ئاسایى نیشتمان و و خواردن و خواردنەوەى گرانبەها و كۆشك و دیوەخانى بێوێنەو كردنەوەى حسابى بانكى و هەنێك جار ئارەزوو بۆ بوون بە جەلاد بوون كێى ویست لە ناوى بەرێت جا گەر رتاكى نیشتیمانەكەى خۆشى بێت ، ئەمە واقیع و جەوهەرى سەرۆكى گەلانى رۆژهەڵاتە كە دەگمەنیان بە دەرن لەم جۆرە ئارەزویانە لە ساتى بوون بە سەرۆك دا ،وە ئارەزوى جەلادانەى ئەم سەرۆكانە لە و ساتەدا دەگاتە لووتكە كاتێك مەترسى لەسەر دەستەڵات و كورسى سەرۆكایەتیكردنەكەى هەست پێ دەكات ، ئەو كات بە فرمان كردن بە مزورو كۆیلەكانى ترى بەردەستى كوشت و بڕو رەفتارى درندانەیان نمایش دەكەن و نیشانى گەلەكانیان دەدەن پەیامى جەلادبوونى خۆیان بە گوێى تەواوى ئەو كەسانەش دا دەدەن كە ئارەزوى رق لێبوونەوە تەنها لە دڵەكانیاندا بەرامبەر بە سەرۆَك و رەفتارە دڕندانەكانى دەست و پێوەندەكانى سەرۆك چەكەرەى كردوە ، ئەم راستیەش كە بەسەر سەرۆكەكان دا فەرز دەكرێت مێژوەیەكى دوورو درێژى هەیە لە ناو ئەم گەلانەدا ،گەل هەمیشە لە قوربانیدان نەوەستاوە بۆ ڕزگاربوون لە دەست ستەمى سەرۆكە ستەمكارەكانیان ،وە لە ساتى ئێستاش نمونەى زۆرى ئەم جۆرە سەرۆكانە دەبین كەوا چۆن سالانێكى زۆرە وەك مشەخۆرێكى بۆگەن بەسەرقوت و ڕزقى گەلەكانیان دەژین و كەیف دەكەن و بە خۆشگوزەرانى ژیان دەكەن و ڕادەبوێرن .
بەڵام لە كۆتایدا هیزى ئەوەیان نەماوە وەك جەلاد بژین و كەوتونەتە بەر نەفرەتى گەلەكانیان بۆ ئەبەد چاوەكانیان لە بینینى ستەمى ئەم سەرۆكە خوێن مژەیان بە دوور دەبێت ،بەلام ئەوەى جێگەى تێرامانە لە مێژووى ئەم گەلانەدا زوو زوو نمایشى ئەمجۆرە لە سەرۆكانە دووبارە دەبێتەوە گەلەكانیان تووشى نائومێدى دەبن بۆ پێشكەوتن و ژیانێكى ئارام و بەختەوەر لە سایەى سەرۆكێكى لێزان و كارامە بۆ سەرۆكایەتى كردنى گەل و نیشتمانەكەیان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









