<

ئەردۆغان وچەواشەكردنی رای گشتی - راگەیەنراو

05/06/2010, 12:00 (GMT+1)
ماوەیەكە تەیب رەجەب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا،بۆتە سومبلی بەرخۆدانی ئیسلام و ئیسلامیەكانی دەرەوی توركیا.ئەردۆغان، لە بیری چۆتەوە كە سەرۆك وەزیرانی یەكێك لە گەورەترین دەوڵەتە عەڵمانیەكانی ناوچەكەیە،ئەمە جگە لە بواری ئابووری و بازرگانی و پێگەی سەربازی و ستراتیژی و ژیئۆپۆلەتیكی وڵاتی توركیا، پالەوانەكی توركیا لە جیاتی ئەوەی خەرێكی چارەسەری كێشە و ئالۆزی و قەیرانەكانی ناو توركیا و بەرژەوەندییە ناوخۆییەكانی وڵاتەكەی خۆی بێت،بەڵام مخابن، ئەردۆغان خەرێكە لە بڕی ئەو كێشەو ئالۆزییانەی كە ئێستا توركیای مۆنۆپۆڵكردوە، لە هەوڵی ئەوەدایە كە كێشەی وڵاتانی تر چارەسەر بكات كە ئەوەش هیچ سوود و بەرژەوەندی دەوڵەتی توركیای تیدانییە.
بۆ نموونە سەرۆك وەزیرانی توركیا لە جیاتی خەڵاتی مرۆڤایەتی بۆ خۆی وەربگرێت و لە جیاتی ئەو رەشەكوژی و پێشیل كردنەی مافی مرۆڤ لە ولاتەكەیدا،بە تایبەتی بەرامبەر بە نەتەوەی كورد لە توركیا أابگرێت، داوای لێبووردن لە هەموو تاوان و كاوڵكارییە بكات كە زیاتر لە (25) ملیۆن كورد ئێستا وەك ئاوارە لەسەر خاكی توركیا سەیر دەكرێن و بە هەزاران گوندی كوردی خاپوور و وێران كرراوەن و موڵك و ماڵیان لێ زەوەت كردون،لە بڕی ئەوی كار بكات بۆ سرێنەوەی ئەم تاوانانە و ئەم نەتەوەیە ئاشت بكاتەوە و مافەكانیان بەتایبەتی و بەلانی كەم مافی هاوڵاتیبوون دەستەبەر بكات،كەچی لە سعودیە خەڵاتی پێاوی مرۆڤ دۆستی و خزمەتی ئاینی ئیسلامی و كێشەكانی وڵاتی ئیسلامی وەردەگرێت.ئەورۆژ هەرەشەی ئەوەدەكات لە ئیسرائیل و حەماس بە ریكخراوەیەكی دیموكراتیك ناودەبات و دەلێ حەماس هەڵبژیردراوی دەنگی خەڵكی فەلەستینە،كە لە هەوڵی خەبات دایە بۆ گەراندنەوە خاكی خۆیان كە داگیركراوە لە لایەن وڵاتی ئیسرائیلەوە، باشە ئەگەر ئەردۆغان راست دەكات با هەڵبژاردنیكی ئازاد لە باكووری كوردستان (توركیا) ئەنجام بدرێت با بزانێت كە چەند كەس سەربەرزن با پاسپۆرتی توركیا؟!!!
ئەگەر حەماس ریكخراوەیكی تیرۆریستی نییە،باشە بۆ بەدەتە(پارتی ئاشتی و دیموكراسی) كە نوێنەری 25 میلیۆن كورد دەكات لە پەرلەمانی توركیا و هەڵبژیردراوی دەنگ و ئێرادەی نەتەوەی كوردە لە باكووری كوردستان بە رێكخراوەیەكی كە هاوكاری تیرۆر دەكات ناو دەبات و ئەندامانی سەركردایەتی ئەو پارتە رۆژانە رووبەروی دادگا دەبنەوە لە توركیا، ئایا پەكەكە و بەدەتەپە تیرۆیستن یا ریكخراوەی حەماس كە لە لیستی رەشی تیرۆری كۆمەڵگای نیودەولەتی دانە؟.
ئەردۆغان لە جیاتی چارەسەری كێشەی بیكاری و فەقر و هەژاری ناوخۆی توركیا كە رۆژ لەگەڵ رۆژ رێژی هەژاری دەگاتە وڵاتانی وەك سۆمال و ئەفریقیا چارەسەر بكات،خەرێكە بە ملێونان دۆڵار لە بودجەی خەڵكە هەژارو برسی توركیا دەرخۆاردی گروپە تیرۆرێسیەكانی جیهاد و حەماس دەدات لە غەزە بە ناوی مرۆڤایەتی وهاریكاری گەلی فەلەستین كە ئەمەش زۆر دووەرە لە ڕاستێەوە.!!
دیارە ئەمەش بەشێكی سەرەكی لە پلان و ستراتیژی سیاسەتی ئەردۆغان خۆی و پارتەكەی و سیاسەتی حكوومەتەكەیەتی،لە جیاتی ئەوەی ئەردۆغان خەرێكی چارەسەری هەموو ئاریشە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و پەیوەندییە نێوودەوڵەتیەكانی توركیا بێ لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، بۆ ئەوەی بتوانی چوونی توركیا بۆ یەكێتی ئەوروپا كە خەوەنی هەرە مەزنی ئەردۆغانیشە چارەسەر بكات و أێگە خۆش بكات، كە چی لە لایەكی تر دەبینین ئەم كابرایە خەرێكی هاوكاری پاكستان و خۆماڵ و یەمەن و دەوڵەتە ئیسلامیەكانی ترە، كە هیچ لە بەرژەوەندی گەڵانی توركیا دانیە،جگە لە هەژاری و تاڵانكردنی خەزینەی توركیایە بۆ خزمەتی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی خۆی و پارتەكەی، ئەمە جگەی لەوەیش كە ئەردۆغان بەردەوام خەرێكی پارە بەخشێنەو هاوكاری غەزە و أێكخراوە تێرۆریستیەكانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامیە.
ئەردۆغان كە ئێستا وەك سەڵاحەدینی ئەیوبی دووهەمی لێ هاتووە بۆ توركیا و وڵاتانی ئیسلامی لە ناوچەكدا بە گشتی، سیاسیەت لە چوارچێوەی پەنجەرەی ئیسلامی سیاسیەوە دەبێنی و ئەوەش بەرەو لە دەستدانی پێگەی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی توركیا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا دەچێ و پەنجەری رووناكی سیاسەتی جیهانی دەرەوە لە سەر خۆی و هەموو گەلانی توركیا دادەخات.

دەزگای ئیسرائیل و كورد
2010/6/5
www.israelkurd.com

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست