نامەپشتگیریەکانی تاڵەبانی بۆ هاوڕیە دیکتاتۆرە کەوتۆکان پێویستی بە روونکردنەوە و داوای لێبوردن نیە
25/08/2011, 12:00 (GMT+1)

راگەیاندنەکانی جەلالیەکان کە زانیان دۆستە دیکتاتۆرەکانی تاڵەبانی یەک لەدوای یەکدا دەکەوێت، بۆیە ئەیانەوێت بە هەندێک قسەی بێ سەرو و بەرەی کۆیلەکانی حیزبەکەیان پینەی نامەی پشتگیری ئابروبەرەکانی تاڵەبانی بۆ سەرۆکە دیکتاتۆرە کەوتۆکان بکەن، بەڵام ئەبێت راگەیاندنە روو زەردەکەی جەلالیەکان باش بزانن ئەو پینەکردنانە دادیان نادات و ناتوانن خۆڵ لە چاوی هاونیشتمانیان بکەن، چونکە ئەو سەردەمە بەسەرچوو بەو پڕوپاگەندە چەواشەکارنە هاونیشتمانیان هەلخەلەتێنن، ئەو جۆرە لە هاشوو وشانە تەنها قەناعەت بەو کەسانە دەکات کە مێشکی ئەیلولیان بەسەرەوەیە و میشکیان لەکار کەوتووە، شمولی هاونیشتمانیانی خاون عەقلی نوێ ناکات و گالتەیان دێت بەو جۆرە چەواشەکاریانە. ئەو سەردەمەش بەسەر چوو کە جەلال تالەبانی شکستە سیاسی و کارە قێزەونەکانی بە بەکوشتدانی هاونیشتمانیان ودرووستکردنی شەری براکوژی بشارێتەوە.
ئەوەی سەیر بوو بەلامەوە سەیربوو راگەیاندنە ئەهلیەکانیش بەبێ ئەوەی ئاماژە بە دووجار پشتیگیری تاڵابانی بۆ ئەسەد بکەن، داوای لێبوردنەکەی رۆژنامەی تشرینیان بڵاوکردەوە. بۆیە بەراستی راگەیاندنی کوردی بەگشتی لە قەیراندایە، ئگەر لە قەیراندا نەبێت چۆن لەگەل ئەو هەوالەدا باس لە پشتگیریە هەمیشەیەکانی تاڵەبانیان بۆ دیکتاتۆرە رووخاوەکانی ناوچەکە وەبیر ناهێننەوە؟؟ پێویستە راگەیاندنی کوردی هەمان کەلتوری سەقەتی کۆمەڵگا دووبارە نەکاتەوە کە هەمیشە رابردووی لە بیر دەچێتەوە و سۆز و عاتیفە زاڵە بەسەریانەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









