شەهید کامەران سدیق کوژرا یان خۆی خۆی کوشت
02/11/2013, 12:00 (GMT+1)

شەهید کامەران لەسەردەمی شاردا هاوڕێم بوو وەک نیشتەجێی گەڕەکی چوارباخ ، لەساڵی ١٩٨٧ لەشاخدا بۆ دوا جار بینیم ئەوکاتە من لەکەرتی ٢ ی تیپی پارێزگاری بووم مقەڕەکەمان لەچوارڕیانی نێوان یاخسەمەرو هەڵەدەن و گوێزیلێی و مالوومە بوو عەسرێکی درەنگ بوو شەهید کامەران لەبەرگەڵوەوە گەڕابوەوەو هاتە لامان کە منی بینی زۆردڵخۆش بوو قسەوباسی زۆرمان کرد بەس ڕووخساری ئاسایی نەبوولام پێستی دەموچاوی زەرد هەڵگەڕابوو لەکاتی قسەکردندا هێندە شپرزەبوو کۆتایی قسەکانی خۆی لەبیر دەچۆوە ئەو باسی پاسۆکی بۆکردم کەچۆن لەخەتە نەتەوەیەکەی لای داوە و بەنیازە بەیەکجاری واز بێنێت لێیان ، زۆرهەوڵمدا شەو بمێنێتەوە لام بەڵام ئەو سووربوو لەسەر ئەوەی دەبێت بڕواتەوە بۆ مقەڕی خۆیان ئەو کاتە پاسۆک لەدەرەوەی گوندی مالومە بە ئاراستەی گوندی یاخسەمەر لەنێوقەدی شاخێکدا مقەڕێکیان دانابوو مولازم کەریمی شێخ سەلام بەرپرسی سەرەکیان بوو هەروەها دەزگای ڕاگەیاندنی پاسۆکیش لەهەمان مقەڕدا بوو ، بۆ ڕۆژ دوایی هەواڵی شەهید بوونی کاک کامەرانم بیست کە گوایە لەنیوەی شەودا بەگولەیەکی تفەنگی بڕنەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە ، ئەم ڕوداوە تائێستاش بە ئالۆزکاوی ماوەتەوە.
داوا لەهەموو هاوبیرەکانی شەهیدکامەران دەکەم گەر هەر زانیاریەکیان لایە نەترسانە باسی بکەن بۆ ئەوەی بەهەموومان لەکوردستان پۆستەوە پەردە لەسەرهەموو ئەو سیناریۆ ساختەکاریانە هەڵبماڵین کەبەناو سەرکردەکانی شاخ دەرحەق بە گەنج و تاکی کوردیان کردوە بەناوی شۆڕشەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









