دوای گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌ی سۆما نۆره‌ی تونێله‌که‌ی ئه‌زمه‌ڕه
19/07/2010, 12:00 (GMT+1)

کورستان وه‌ک ئه‌زانین یه‌کێکه له‌و هه‌رێمانه‌ی که هه‌موو کات گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و شۆڕش بووه هه‌ر له کۆنه‌وه دواکه‌وتنی شارستانی به ئاشکرا تیایدا ده‌رکه‌وتووه به‌ڵام دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس پێشکه‌وتنێکی خێرای به خۆوه بینی و به جۆرێک له ماوه‌ی 7 ساڵدا توانرا ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه و ئوتێل و چه‌ندین کاری جوانکاری به خۆوه بینیوه و له سه‌رجه‌م پارێزگاکاندا به جۆرێک که کوردستان وه‌ک وڵاتێکی پێشکه‌وتوو ده‌رئه‌که‌وت به‌ڵام به هۆی ئه‌و ڕوداوه‌ی له‌م چه‌ن رۆژه‌ی رابردووی شاری سلێمانی به سوتانی ئوتێل سۆما و شه‌هید بونی چه‌ندین که‌سی بیانی و ناوخۆی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان لێکه‌وته‌وه و بووه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری کورد و ده‌سه‌ڵاتی کوردی و شاری سلێمانی وه‌ک شارێکی گه‌شتووگوزاری، که هۆکاری ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی مه‌رجه‌کانی سه‌لامه‌تی وه‌ک نه‌بوونی ئاگر کوژێنه‌ره‌وه و نه‌بوونی زه‌نگی ئاگادار کردنه‌وه و ڕیگای خۆ رزگار کردن له کاتی ڕوودانی کاره‌ساتێکی وه‌ک ئه‌مه، که به پێی قسه‌ی هاوڵاتیان و به‌رپرسان و زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن به‌رپرسی سه‌ره‌کی له‌م ڕووداوه حکومه‌ت و لایه‌نی به‌رپرسیار و خاوه‌نی ئوتێله‌که‌یه به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میان له ئوتێله‌که چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نها مه‌به‌ستی له کردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه و ئوتێل و بینا به‌رزه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌یه که به خه‌لکانی بیانی پشان بده‌ن که چۆنن بۆ میلله‌ته‌که‌یان به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه بۆ خه‌لکانی بیانی سه‌لماند که هه‌موو شتێک له‌م وڵاته قه‌زا و قه‌ده‌ره وخۆت و خوای خۆتی وه خاوه‌نی ئوتێله‌کانیشمان ته‌نها مه‌به‌ستیان پاره‌یه و هیچی تر به‌س گیرفان پڕ ئه‌که‌ن و ئیتر خه‌لکیش خوێنی خۆی له‌سه‌ر خۆی، لێره‌دا من ئه‌مه‌وێ که‌م و کورتیه‌کی پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تری کوردستان و به‌تایبه‌ت شاره‌که‌م باس بکه‌م که ئه‌ویش تونێلی پێشڕه‌وه له چیای ئه‌زمه‌ڕ له شاری سلێمانی که ئه‌وه‌ی ته‌نها جارێک به تونێله‌یا ڕۆشتبێ مه‌ترسی ئه‌وه تونێله ئه‌زانێ هه‌ر له‌گه‌ڵ چونه ژوره‌وه بۆ ئه‌و تونێله بۆن دوکه‌ڵی ئۆتۆبۆبێل کوێرت ئه‌کا که ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسی ئه‌بێ بۆ گیانی خه‌ڵک به جۆرێک له کاتی ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕێگه‌ی تونێله‌که ئه‌گیرێت و خه‌لکیش بۆ خۆیان له ناوه‌وه هه‌وای پاك هه‌ڵئه‌مژن یان له‌کاتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌زانین به‌شی زۆری هه‌وا و ڕه‌شه‌بای سلێمانی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه یه‌ت که ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆری ئه‌بێت له‌سه‌ر گیانی خه‌ڵک به جۆرێک ئه‌توانین بڵێن وه‌ک وابێ گڕێکی زۆر بکه‌ی به ناو بۆریه‌کدا که ئه‌بینین گڕه‌که له‌سه‌ره‌که‌ی تریه‌وه یه‌ته ده‌ره‌وه جا من ئه‌مه‌وه‌ێ لێره‌دا که‌م و کورتی ئه‌م تونێله باس بکه‌م به چه‌ند خاڵیک:
˗ نه‌بوونی هه‌واگۆڕکه‌رێک (ساحیبه).
˗نه‌بوونی ده‌رگای خۆ ڕزگارکردن که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌بێ هه‌ر 10م ده‌رگایه‌ک دابنرێ بۆی له پشت تونێله‌که‌وه توانای خۆ رزگارکردن هه‌بێ له ڕێگه‌ی ڕێڕه‌وێکه‌وه.
˗نه‌بوونی مه‌رجه‌کانی ئاگر کوژاندنه‌وه.
˗نه‌بوونی ڕووناکی پێویست له تونێله‌که‌دا که گڵۆپه‌کان وه‌ک چرا به تونێله‌که‌دا هه‌ڵواسراون.
که ئه‌مانه سه‌رجه‌میان به نه‌بوونیان مه‌ترسی دروست ئه‌کا بۆ گیانی خه‌ڵکی، وه هیوادارم ڕووداوی له‌و جۆره له کوردستاندا دوباره نه‌بێته‌وه، وه‌ک کوردێک و خه‌ڵکی شاری سلێمانی داوای لێبوردن له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ئه‌که‌م که که‌م ته‌رخه‌م بووین به‌رامبه‌ریان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









