هات و هاواری بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه نه‌ک بۆ ده‌ستور
27/05/2013, 12:00 (GMT+1)

بۆچی مه‌سعود بارزانی ئه‌مجاره‌یان ووتاره‌که‌ی به دوور‌و درێژی له سه‌ر کاغه‌ز نوسرابوو؟
هه‌ر کاتێک مه‌سعود ووتارێکی خوێندبوبێتهوه له هه‌ر بۆنهێکدا بوبێت ته‌نها سه‌ره قه‌ڵه‌مانه‌ی نووسیوه‌ته‌وه‌و زۆر به کورتی بابه‌ته‌کانی باس کردووه، هێج کاتێک نه‌یتوانیوه زیاتر له یه‌ک دوو خوله‌ک باسێک یا ووتارێک ڕاسته‌و خۆ به‌بێ نووسراو پێشکه‌ش بکات، ئه‌مجاره‌شیان له‌م بۆنه‌یه‌دا نه‌یتوانی ووتاره‌که‌ی به سهرقهڵهمانهش پێشکه‌ش بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی توانا‌و ڕووی ئه‌وه‌ی نه بوو به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر ئه‌و بڕیاره شه‌رمه‌زاره بدات که گوایه که‌س بۆی نیه داوا بکات ده‌ستوور بگه‌ڕیته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که زۆر ڕوون و ئاشکرایه وه‌ک ده‌ڵێن:
(ئه‌م گریانه بۆ حوسێن نیه بۆ هه‌ریسه‌یه) ئه‌و فنکه فنکهی مه‌سعود بارزانی و پارتیش نه بۆ ده‌ستوره‌و نه بۆ میلله‌تیشه بۆ ئه‌وه‌یه مه‌سعود ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی هه‌ردوو خولی هه‌ڵبژادنی داهاتوو که ده‌کاته هه‌شت ساڵ ، کۆی که‌ینه‌وه له گه‌ڵ هه‌شت ساڵی ڕابووردوو ده‌کاته دیکتاتۆر.
پرسیار :
بۆچی مه‌سعودو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ئه‌ندامه قوڕ به سه‌ره‌کانی پارتی داوای نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوورو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن؟
وه‌ڵام زۆر به کورتی:
1- ده‌ست به سه‌رداگرتن و چه‌سپاندنی حوکمی بنه ماڵه‌ی بارزانی به ته‌واوی.
2- پاراستنی نهێنیه‌کانی هه‌موو گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت.
3- ته‌واو کردنی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی که ماون.
4- دزین و به تالان بردنی سامانی کوردستان بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سیک یا لایه‌نێک توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت بڵێت له‌ل.
5- بێزارکردن و ڕاهێنانی خه‌ڵک به باوه‌ڕپێکردنیان له سه‌ر مه‌بده‌ئی درۆ بکه درۆ بکه تا باوه‌ڕت پێده‌که‌ن.
6- ئعلانی ئیمپڕاتۆریه‌تی بازان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









