شێرکۆ بێکەس: مام جەلال پیاوی پیلان گێڕ و له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ر وه‌شێن نه‌بوو
11/08/2013, 12:00 (GMT+1)

به‌درێژای هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی که له‌نزیکه‌وه تۆم تیاناسیوه ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌م لاجێگیر بووه که تۆ هه‌رگیز پیاوی رق و کینه‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه نه‌بوویت، پیاوی پیلان گێڕو له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ر وه‌شێن نه‌بوویت، هه‌میشه‌یش دڵت دڵی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و ته‌بایی بووه.
له‌وه‌یش زیاتر دڵت دڵی پاک و بێگه‌ردی منداڵێک بووه که به‌رده‌وام ده‌م به‌زه‌رده‌خه‌نه بووه.
ته‌نانه‌ت له‌رۆژگاره هه‌ره تاڵه‌کاندا ئه‌و په‌پوله‌ی زه‌رده‌خه‌نانه له‌سه‌ر لێوت نه‌بڕاوه، له‌شاخدا له‌سه‌رده‌می هه‌ره سه‌خت و دژوار‌دا تۆ به‌رده‌وام وره‌ی خۆگری و پشت هه‌ڵنه‌کردنی چیاکانی کوردستان بوویت، هاوڕێی نزیکی شاعیر‌و نووسه‌ران بوویت، چیت پێکرابێ بۆ کۆمه‌ک و یارمه‌تیدانی ده‌زگاو کۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کان کردوته، وه‌فای جوانیش به‌شێک بووه له سروشتی خۆت، وه‌ک ئازادیخوازێکیش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئازادی هه‌موو گه‌لانی دنیادا بوویت، به‌هیوام ئه‌م رۆژانی نه‌خۆشییه‌ت تێپه‌ڕێنی و وه‌ک جاری جاران به‌هه‌مان زه‌رده‌خه‌نه‌وه بگه‌ڕێیته‌وه ناومان و هه‌ربژین.
سەرچاوەی ئەم بابەتە لە نووسینەکەی کاک تەها رەئوف وەرگیراوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









