غه‌رامه‌کردنی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ده‌ستگیرکردنی سۆران عومه‌ر کوردستان ده‌کاته گۆنتانامۆ.
21/03/2009, 12:00 (GMT+1)

مخابن ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت یان ده‌بیسترێت ته‌واو پێچه‌وانه‌ی دروشم و په‌یامی شه‌هیدانه و پێشتر‌و ئێستاش شاڵاوێکی توند به‌ره‌و ڕووی ڕۆژنامه‌و گۆڤار و نوسه‌ره‌کانیان بۆته‌وه هه‌ر له تیرۆرکردنی جه‌سته‌یه‌وه بگره تا ڕاپێچکردنیان بۆ زیندان و لێدان و بێحورمهتی کردن پێان و نوێترینیشیان غه‌رامه‌کردنی سه‌رنووسه‌ری پێشوی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی کاک (عه‌بد عارف) و خودی ڕۆژنامه‌که‌ش ،پاشان ده‌ستگیرکردنی (سۆران عومه‌ری)سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (ڕێگا) .
ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون وێڕای ئیدانه‌کردنی هێرش و فشار بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌و گۆڤاره سه‌ربه‌خۆکان ، وه‌ک ئامرازێکی ده‌مکوتکردن و له‌قاڵب دانی کۆمه‌ڵگاشی ده‌بینین به خواستی حیزب و سه‌رۆکه‌کانیان . ئه‌وان که ناتوانن خۆیان چاک که‌ن په‌لاماری ئازادیخوازان ئه‌ده‌ن، ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته ده‌می تونێلێکه که ئه‌وسه‌ری ده‌چێته‌وه سه‌ر زیندانێک ، بۆ زیندانیکردنی گه‌لێک ، بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون شان به شانی ئازادیخوازان کار بۆ داخستنی ده‌می تونێله‌که ده‌کات.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان _ بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون
19-3-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









