مسعود بارزانى باس له چاكسازیى دەكات، با له نوێنەرایهتیی حكومەتهکهی لە ڕوسیاوه دهست پێبکات
18/06/2011, 12:00 (GMT+1)

كاتێك كوردێك دێت بۆ ڕوسیا بۆ خوێندن یا هەر مەبەستێكى تر بێت، تەلەفۆنى بۆ بكات هەزار بیانوو بەهانە دەهێنێتەوە و ناچێتە پێشوازى ، جگە لە بارزانیەكان نەبێت، وەك بڵێ ى تەنها بارزانیەكان كوردى ئەسڵى بن، ئەمەش مۆڕاڵى ئەم دكتۆرە گێلەیە.
بەهەموو شێوەیەك دژایەتى جالیەى كورد دەكات لە ڕوسیا بەتایبەت كەسە چالاك و زیرەك و زیندووەكانى ئەم جالیەیە، زۆربەى زۆرى ڕەوەندى كورد و ئەندام دۆست و لایەنگرانى پارتیشى كردۆتە دوژمنى كورد، گەورەترین كێشە و ململانى تەكەتولى خستۆتە ناو خوێندكارانى كورد لە ڕوسیا، كار گەیشتۆتە ئەوەى خەریكە دەست دەنێنە خوێنى یەكترى، تەنانەت دژایەتى كوردە ئیزیدییەكانى ڕوسیاش دەكات و هەمووى كردوونەتە دژى حكومەتى هەرێمى كوردستان و ئێستا زۆربەى ئێزیدییەكانى ڕوسیا دەڵێن ئێمە كورد نین بەڵكو ئێمە ئێزیدین، پارساڵ لە ڕۆژنامەكانى باشورى كوردستان، چەندین ووتارى تەشهیر ئامێزى لەسەر ئەندام پەرلەمانێكى كوردى ئێزیدى لە پەرلەمانى ڕوسیا نووسى، كە ئەمە زۆر خراپ بەسەر كورددا شكایەوە.
چەند ساڵێك لەمەوبەر ئۆتۆمبیلێكى جۆرى لادەى كریبوو لە شەودا لەبەردەم ماڵەكەى خۆیدا، وتی گڕى تێ بەردراوه دواتریش لە ڕاپۆرتێكدا بۆ نێچیرڤان بارزانى نووسیبووى كە ڕێكخستنەكانى پەكەكە لە مۆسكۆ سەیارەكەیان سوتاندووە، بۆیە لەوێش جارێكى تر كڵاوى نایە سەرى نێچیرڤان و مەبلەغى 40000 چل هەزار دۆلارى وەرگرت و خستیە تەنكەى گیرفانى.
تائێستا چەندین چالاكى نەتەوەیى و نیشتیمانى و هونەرى لە ڕوسیا ئەنجامدراون، سەرەراى وەرگرتنى ئەم مەبلەغە زۆرەى دۆلار لە حكومەت بەڵام تائێستا یەك دۆلارى نەداوە بۆ بەڕێوەبردنى ئەم چالاكیانە، تاكە چالاكیەك كەئەمساڵ ئەنجامیدا بەبۆنەى ساڵیادى ملا مستەفا بارزانى بوو، لەسەر حسابى حكومەتى هەرێمى كوردستان، كە زیاتر لە سەد كەسایەتى ئامادەى یادكرنەوەكە بوون، كەچى تەنها بیست قوتو و بیپسى كریبوو بۆ بەشداربوون، كە ئەمە ئەوپەڕى چاوچنۆكى هیچ نەدیدەیى ئەو زاتەیە، كە زانیاریشمان لایە 30000 سى هەزار دۆلارى لە مەكتەبى مسعود بارزانى وەرگرتووە بۆ ئەم یادە.
ئەگەر مسعود بارزانى و پارتى و دەستەڵاتدارانى كوردستان بانگەشەى چاكسازى و بنەبڕكردنى گەندەڵى دەكەن لە ناو كورد، فەرموون ئەمە زەقترین نمونەى گەندەڵى و فەسادى و دزى یه وەرن لە پێش هەموو شتێك ئەمە چارەسەر بكەن و ئەم زاتە هیچ نەزان و چاوچنۆك و گەندەڵ و دزە لە هەموو ئەرك و بەرپرسیاریەتێكى حكومى و حزبى دوربخەنەوە. با چیتر ئابڕوى كورد نەچێت لە ڕوسیا. له جیاتی ئهمه كەسێكى ڕۆشنبیر و بە ئەزمون و شارەزا لە بوارى پەیوەندى و دبلۆماسى دابنێن لە ڕوسیا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









