<

ئایدۆلۆژیایى حیزبى و سڕینەوەى ویژدان لاى سەركردە و ئەندام ولایەنگروكادرە......حیزبیەكان؟بۆچى!!

23/04/2011, 12:00 (GMT+1)




زۆرن ئەو كەسانەى لەم هەرێمەدا كەوا لەناو بازنەو چوارچێوەیەكى حیزبی دا كاردەكەن یان بەهۆى بونى بەرژەوەندیەكى تایبەتى حیزبى وە یان لایەنگیریان بۆ حیزبێك وبێ ڕەچاوكردنى دید وتێروانین و بیروو بۆچونى خۆیان و ئایدۆلۆژیاى تایبەت بە خۆیان و هەڵسەنگاندى دروست وگرتنە بەرى ڕێگایەكى عەقڵانى ،بۆ شرۆڤە كردنى ئەو روداوبارودۆخانەى كەوا ژیانیان تێیدا گوزەر دەكات دید وبیرو بۆچونیان قەتیس دەكەن لە چوارچیوەى رێبازیكى هەڵەدادەژین یان ڕێچكەیەكى هەڵەیان بۆ ژیان كردن گرتوەتە بەر،بە مانایەكى دى واتە هەموو ئەو شتانەى كەوا مرۆڤى سەربەخۆ خاوەنیەتى ئەوان بە نەزانى خۆیان یان لە پێناو بەرژەوەندیەكى كەمى تایبەتى خۆیاندا بە هەدەرى دەدەن، بەهۆى كاركردنیان لە حیزبێك یان ریكخراوێكى حیزبى یان دامەزراوەیەكى حیزبی دا،.كە ئەمەش بەماناى نەمانى كەسایەتیەكى سەربەخۆى تاك یان خودى مرۆڤ دەگەیەنێت لە ژیانى كۆمەڵایەتى ئەو مرۆڤەدا ، ئەمەش بەتایبەت لەناو ئەو حیزبانەى كەوا لایەنى دیالۆگ و ڕاویژ تێیدا قەدەغەیە كە تاكى حیزبى پێویستە تەنها بریارى سەرەوە جێ بەجێ بكات جا كاد یربێ یان ئەندامیكى حیزبى بێت یانبەگشتى ئەو حیزبانەى كەوا لە سەر بنەماى هێز مامەڵە لەگەڵ ئەندامەكانى دا دەكات .لەم قوناغە دا كە تاكى حیزبى بەهەندیك پڕكردنەوەى فەراغى مادى یان هەرشتێكى كە كە لە لایەن سەركردەى حیزب و بەرپرسانى حیزبەوە خە ڵاتى دەكرێت كە دەبێتەهۆى ئەوەى كە كۆمەڵیكى زۆر لە لایەنە موقەدەس و پیرۆزەكانى كەسایەتى لێ وەردەگرێتەوەكو (ئازادى،وویژدان،عەقڵ، بیروبۆچون،هزروئایدۆلۆژیا....هتد) كە ئەمانە شتگەلێكن كەوا نەمانیان یان كارپێنەكردنى لە ژێر هەر فاكتەرێك دا بێت لە هەر كات و شوێنیك بیت تاك لە قۆناغى سەربەخۆ بوونەوە دەبا بەرەوكۆیلەبوون یاخود لە كەسایەتەكى كامڵ وە دەبات بەرەو كەسایەتیەكى پڕ لە نەقێ و كەموو كورى ، وە ئەمەش لە ناو زۆریك كادرو ئەندامە حیزبیەكان و پارتە سیاسیەكانى هەرێمى كوردوستان دا تێبینى دەكرێت بە هۆى دیاریكرن سنورو ئازادیەكانیانەوە لە ناو حیز ب داجا ئازادى ڕادەربڕین یان ئازادى بڕیاردان بێت یان ڕەخنەگرتن وە یان هەڵسەنگاندن و....هتد واتە لە قاڵبدانى ئایدۆلۆژیاى تاكى حیزبى لەناو حیزب دا وشێوە گرتنى سررینەوە وكاپێنەكردنى توانایى عەقڵى خۆى یان قۆرخ كردنى لایەنى عەقڵى لە لایەن بریاردەران وبەرپرسانى حیزبەكەیەوە.بۆ نمونە لە كاتى دووركەوتنەوەى باوەڕى بەرپرسەكان وبڕیاردەرانى حیزب و پارتەكانیانەوە لە واقعێكى جێگیرو نەگۆر ئەوانیش خۆیان لە گێلى دەدەن و دوور دەكەونەوە لە و واقیعە نەگۆرە كە ئەمەش بەماناى (دیماگۆجیەتى تاك)ى حیزبى .هەر لە سەروبەندى ڕوداوەكانى 17/3/ 2011 ز تاكو ئیستا وەرگرتنى ئەم مانایە بەشێوەیەكى چڕلاى زۆریك لەوكادران ولایەنگیرانى حیزبانەكانى ئەم هەریمە بە تەواوى بەر جەستە بوو كە ئەمەش بەهۆى بڕیارى حیزبەوە بیت یان لە بریارى خۆیەوە سەرچاوەى گرتبێت كە وەكو كەسێكى حیزبى لەپێناو حیزبداوەكو(كوشتن وتەقەكردن و جاسوسى كردن وسیخورى كردن ....هتد)لە سەر هاونیشتمان و هاوزمانیان و هاونەوەكان وهاوشاریەكانى خۆى بۆ حیزب كە مرۆڤ ناچارنیە بیانكات كە كارێكى گەوجانە زیاتر هیچ شتیكى تر نیە بەڵام رەنەگە ئەم جورە مرۆڤانە ویژدانیان سڕی بێتەوە كەوا بۆ ئەوەى دادگاییان بكات لە كاتى هەر شتێكى هەڵە دا كەوالە چوارچێوەى كارى حیزبیان دا ئەنجامى دەدەن وەكو تاوانى كوشتن وبرین و دزى وخوین ڕشتن و لادانیان لە یاساو هەرتاوانیكى تر كە هەرچەندە دوور لە مرۆڤایەتیش بێت گرنگ نەبێت بە لایانەوە بە ڵكو چارەنوسى حیزبەكەیان بە لاوە گرنگ بێت .دەتوانین ئەم واقیعانە تێبینى بكەین لە نێو كادرو ئەندامان و لایەنگیرانى هەریەكە لە دوو پارتى خاوەن دەستەڵاتى ئەم هەرێمە كە(ى.ن.ك) و(پ.د.ك)ن كەوا دوور لە هەموو بنەمایەكى عەقلى و ئایدۆلۆژیەكى تایبەن بە خۆیان چەك بە دەستەكانیان دەیاتكوشت و لایەنگرەكانیان سیخوریان دەكرد و اعلامیەكان و ڕۆشبیرەكانیان درۆو ویژدانیان دەفرۆشت وسەركردەكانیان بڕیاریاریان بریارى جەلادەكان بوو بەسەر هاونیشتمان و هاووشارو هاو نەتەوەیەكانى خۆیانەوە ،بێ گویدانە هیچ بەهایەكى مرۆڤ دۆستانە، خوێنى منداڵ و پیرو گەنجى ووڵاتیان دەرشت و بگرە هەندێكیان شانازیان بە دەستى بە خوێن سووربوى خویان دەكردو و بەكارێكى موقەدەس و پیرۆزیان دەزانى و وەك ئەوەى كارى باشتر بۆ ئەم باروو دۆخە لە ئارادا نەبێت كە خەڵكى هەژارو ڕۆشنبیرانى بە وویژدان هێناویانەتە كایەوە،تا زوڵم و ستەم وگەندەلى جیاوازى كۆمەڵایەتى كۆمەڵگەو دزى و پارەخواردن وواسیتەو بەرتیل و كاریگەرى حیزب بە سەر حكومەتەوە نەمێنێت و ووڵات بەرەو پێشەوە بڕوات ،وعەدالەتى كومەڵایەتى لە ناو كۆمەڵگە دا بەرجەستە بێت و ئیدى كۆمەڵگایەكى هوشیاروو پێشكەوتوو لەم هەرێمەدا بژى ،بە بەختەوەرى گشت چین وتوێَژەكان بە حیزبیشەوەگوزەران بكەن، بەلام ئەم دوو حیزبە (ى،ن،ك) و(د، پ ،ك)وەك ئەوەى هاوارى ئەم خەڵكە هەژارە ئاگربن بۆ گیانى ئەوان بە هەموو شیووە یەك كەوتنە دژایەتى و بەربەرەكانى داوا ڕەواكانى ئەوانیان دەكرد ،بە نهێنى و ئاشكرا بە حەق و ناحەق بە هۆى ئەوەى كە ئەوان واتە هاوڵاتیانى خۆپیشاندەر خەباتیان بۆ شت گەلیكى پیرۆز دەكرد كە ئەوان حیزبە دەستەڵاتدارەكان بە هۆى رێبازەى هەڵەیانەوە لە حوكم ڕانى 21 ساڵەیانەوە بۆ ئەم خەڵكە خێر نەدیوەیان جێ هێشتووە كە مایەى بێزارى و ناخۆشیان بوون لە ژیان وگوزەرانیان ، شۆڕش كردنیش دژى حوكم ڕانى هەڵەیان بە تاوان لەقەڵەم دەدەن و دەبنە جەلاد ى شۆرش گێڕان و خۆپیشان دەرانى ئەم كوردوستانە جا پیربێت یان لاو ،كچ بێت یان كوڕ،ساوا بێت یان میردمنداڵ هیچ لە ئەنجامى هاوكێشەكە ناگۆڕى كە كوشتنە لە پێناو مانەوەى دەستەڵات و كورسى.


 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست