ئەوەی لە هەولێر ڕوویدا سەرکوتی خەڵکی شاری هەولێر بوو نەک هەڵوێستی خەڵکی هەولێر
28/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەو کارەی کە ڕوویدا ڕاستەوخۆ سەرکوتی خەڵکی شاری هەولێر بوو، شکاندنی ئیرادە و بریندارکردن و شکاندنی کەرامەتی گەنجانی ئازادیخوازی شاری هەولێر و هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز بوو. ئه‌وه کاری به‌ڵته‌جی و موچه‌خۆرانی پارتی بوو نه‌ک خه‌ڵکێک که له ناخی دڵیانه‌وه بۆ کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌کانی شاره‌کانی تر دڵ پڕ له ژان و که‌سه‌رن. هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌ڵته‌جیه‌کانی پارتی ته‌نانه‌ت نیشانه‌ی دڵخۆشی ئه‌وانیش نییه، به‌ڵکو به‌ڵگه‌ی ترسی پ.د.ک ه لە ئەگەری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی جەماوەری له ناوچه‌کانی بن ده‌ستی خۆیدا.
ئێمە لە ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی، ئیدانەی ئەو کارە دژی ئازادییەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەر هەوڵێکی سەرکوتگەرانە ئەکەین. کە ئەیانەوێت ڕێگری و پێشگیری لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان بکه‌ن و که‌ڵین و قه‌ڵه‌شت بخه‌نه ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه. تەواوی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانمان بانگەواز ئەکەین بە هەموو شێوەیەک ئەو هەوڵانه ڕێسوا و سەرکۆنە بکەن. هاوکاتیش پەیاممان بۆ تەواوی خەڵکی شارەکانی تری کوردستان و هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز کە ئەو کارە ناشیرینە برینداری کردووە، ئه‌وه‌یه که ڕێگە نەدەن حزبە دەسەڵاتدارەکان و پلانه ڕیسواکانیان قەلشت بخاتە نێوانیانه‌وه و یەکڕیزیان له‌که‌دار بکات.
ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
2011-02-28
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









