سهردەشت بەو خەندە جوانەوە لە بەرامبەر خاچێکی ئامادە کراو ڕاوەستاوە
19/05/2010, 12:00 (GMT+1)

پاراستن مەشکەدڕە و پینەچیشە
مەشکەدڕ ئەو جۆرەی شێرە کوللەیە کە دوای ڕاماڵینو لووشکردنی سەوزایی و دارو درەخت پاشان هەڵدەکوتێتە سەر جۆرە بێ دەسەڵاتەکانی چینی خۆی و جانەوەرانی تر. پاشان بەوەشەوە ناوەستێ پەلاماری خۆی ئاراستەی مەشکەکانی دایکە دەست و پێ قڵیشاوەکانو خوشکە چەوساوەکانی گوندو لادێ ئاوڕلێنەدراوەکانمان دەکات .
پینەچیش ئەو خاڵۆ پهککهوتهکهیە کە، خۆی و درەوشەکەی لەسەر کەرتە بلۆکێک لە قوژبنێکی شارۆچکەیەکی نیمچە وێرانی ئەم وڵاتە خاپوورە هەڵتۆقیوهو لە سپێدەوە تا درەنگان چاوەڕێیە پیرێژنێک مەشکەیەکی دڕاوی بۆ لابەرێتو بە کرێکەی بژێوی مناڵە داماوەکانی پێدابین بکات، ئیتر خاڵەی پیر دنیای لا بەهەشتەو بیر لە هیچ کینەو مەرامێک ناکاتەوە جگە لەوەی شوکرانەی خوا دەکات چونکە نانی ئێوارەی پەیدا کردووەو دڵی ڕۆڵەکانی پێخۆش دەکات.
پاراستنیش ئەو کۆمەڵە جڕووجانهوهرهیه هەر کە تینوویان بوو پەرداخەکانیان پڕدەکەن لە خوێنو مەزەکەشیان ڕوح و کڕۆکی مرۆڤە، هەر کە برسیشیان بوو ئەو شمشێرەی لە قوڕەیش لەکالان هاتەدەرو، لە دەشتی مەرگە دهست و ملی شێرە کوڕەکانی کوردی یان پێ پەڕاند ئێستا لای ئەوانەو هەرگیز نەیان هێشتووە دڵۆپی خوێنی لێببرێ و، به گورجی دەیخەنە کار و گەردنی چەندین مرۆڤی پێدەبڕنو مۆخی چەند گەنجێک و دەستو پەنجەی چەند نووسەرو خوێندکارێک سەرئاگر دەنێن و لچو لێوی چەند کیژۆڵەیەکی تێدەگوشن و شۆرباوی سەروپێ هەڵدەقوڕێنن. ئەوان ئەو ڕێوی یە کوللانەن نەک شێرەکوللە کە هێندە چاوچنۆک و برسین نەک بە هەڵلووشینی گەڵاو گوڵ و سەوزایی و دڕینی مەشکە بگرە ئەوان هەر چرکەیەو لە شوێنێک دڵێکی کورد کون کون دەکەن خوێنەکەشی بۆ ناو ئەو مەشکە زەبەلاحەی خۆیان کە لەوەتای شمشێرەکەشیان وەرگرتووە خوێنی لاوانی کوردی تیا دەژەنن. هەموو هێزی چنگ و ددانە تیژەکانیشیان دەخەنە ناو، و گەر تەنها بۆ پاراستنی مەشکە زەبەلاحەکەی خۆیان و دڕاندنی هەموو مەشکەکانی ئەو دایکە بەش مەینەتیانەی کە ئاخۆ چەند نزای کردبێت تا مەڕدارێک لەگوندەکەیان یان درواوسێ ی دێ کەیان مەڕێک بکات بە خێر و ئەویش لە سایەی ئەوخێرەوە کەوڵە مەڕێکی دەستبکەوێت و بیکات بە مەشکە. ئەگەر پیرە مانگاکەیان چۆڕە ماستێکی بوو تیابژەنێتو بەپەلە بیباتە شار بێفرۆشێتو دەستگیرۆییەکی ڕۆڵەکەی بکات بە ئومێدی ئەوەی زانکۆ تەواو بکات، بەڵام ئەوان چۆن چاویان بەرای دێت خاڵەی چهماوه بە پینەچێتی نان پەیداکات و دایە پیرهش بە مەشکە ژەندن ، داو و درەوشە لەدەستی خاڵەی پیر دەستێننو مەشکەی دایکە داماوەکەش دە دڕێننو بەوەشەوە ناوەستن دڵی ڕۆڵەکەشی کون کون دەکەن لەولاشەوە خۆیان بە باشترین پینەچی نیشان دەدەن و وەهای پینە دەکەن کە چاوی دڵە ساویلکەکان تەقەلەکەشی نابینن، بەڵام ئەوەی خەڵکی وڵاتەکەی من ئەتوانێت بیبینێت ئەو جیاوازیەیە لە نێوان پاراستنو ئەو خاڵۆ پهککهوتهیهی سەر کەرتە بلۆکەکه، کە لە سپێدەوە تا ئێوارێ چاوەڕێی دوو تەقەڵی پینەیەکە تەنها لەرێی نان. مامەی پهککهوته خوداپهرستێکی دڵسافەو چاوەڕێی بەیانی یەکی ئارام ئارامه. ئەوانیش شهیتانێکی چنگ بە خوێنن چاوەرێی ئێوارە خوانێکی ترن تا چەند پەرداخێکی تری خوێن (ببوورن مهشکهی خوێن) هەڵقوڕێننو بە دیار مەنجەڵە سەروپێکەوە قاقا...پێبکەنن بەو گەمژانەی کە بە پەنجە خستنە ناو شوشەیەک مەرەکەب تەختی شەیتانێتیان پێ بەخشین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









