نوکته‌ی سیاسی..و وێنه‌ی شازی خزمه‌تگوزاری لیستی که‌ره‌که
19/09/2009, 12:00 (GMT+1)

2 _ نێچیری هه‌رزه‌گۆ کۆبوونه‌وه به وه‌زیره‌کانی ئه‌کات و له پڕێکا خێزانه‌که‌ی ته‌له‌فونی بۆ ئه‌کات.. پێی ئه‌ڵێ خێرا وه‌ره‌وه ماڵه‌وه چونکه دز هاتۆته سه‌رمان.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ هیچ هیچ مه‌ترسه و دڵنیابه دز نییه.. ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئاخر چۆن ئه‌زانیت دز نییه؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ زۆر دڵنیام، چونکه هه‌موو دزه‌کان وا لای من دانیشتون کۆبونه‌وه‌یان پێده‌که‌م..
3 _به‌رنامه‌ی وه‌ره و ملیۆنێک ببه‌ره‌وه!
دوا پرسیار که له‌سه‌ر یه‌ک ملیۆنه:
کام ژنه سه‌رۆکی ئه‌م دونیایه ئه‌م وته به‌ناوبانگه‌ی وتووه: که مردین ده‌بێت شاره‌وانی بماننێژێت، چونکه یه‌ک فلسمان نییه؟
1. ژنه‌که‌ی باره‌ک ئۆباما؟
2. ژنه‌که‌ی نیلسۆن ماندێلا؟
3. ژنه‌که‌ی جه‌لال؟
4. ژنه‌که‌ی یاساهیرۆ ناکاسۆنێ؟
ئه‌گه‌ر زانیت بچۆ لای به‌رهه‌می بێبه‌رهه‌م یه‌ك ملوێن وه‌ربگره.
4
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی زۆر بچوك له ئه‌نجامی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی لیستی که‌ره‌که ئیدعای. بۆده‌کات
وێنه‌که وێنه‌ی مهسبهحهکهی ماوه‌ته که بۆ ته‌نه‌که‌و تایه‌و کیسه‌ڵ و بۆق دروست کراوه ته‌نها بۆ مه‌له‌کردن ناشێت . له‌م جه‌ژنه‌دا وه‌ك جه‌ژنانه پێشکه‌شه به عومه‌ری مورتاح و باقی مه‌سئوله دزهکانیتر
تێبینی..
سه‌رچاوه‌ی نوکته‌کان نوکته‌خانه
وێنه‌که براده‌رێکی دلسۆز
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









