پەیامێك بۆ كاك نەوشیروان
23/06/2009, 12:00 (GMT+1)

كاك نەوشیروان دڵنیام تو نیت 19 ساڵە بەڵێنى بریقەدار بەم میللەتە دەدەیت و تا ئێستاش میللەتەكەت بە چەندین كێشەوە دەناڵێنێت،بەڵام گەورەم دڵنیام ئەوە تۆیت سەرقاڵى داڕشتنى بەرنامەیەكى تۆكمەى بۆ ئەوەى گۆڕانێكى ڕیشەیى لە سیستەمى سیاسى لە كوردستاندا بهێنیتە كایەوە، چاك دەزانم سەرقاڵى تو ئەوەیە چۆن هەوڵبدەیت لە داهاتوودا دڵى هەزاران كەسوكارى ئەنفال بەختەوەر بكەیت، دڵنیام تۆ كەسێكى دەتەوێت لە داهاتوودا كەسى شیاو لە شوێنى شیاودا دابنێیت بۆئەوەى ئیدى ئەم میللەتەبە ئەو دەردە كوشندەوە نەنالینیت كە چەندین ساڵە پۆستە باڵاكان دراوە بە كەسانێك كە بروانامەیان نیەو میللەتیش بووەتە خۆراكى بەرنامە بێ پلانەكانیان ، كاك نەوشیروان بڕوام وایە لە ئایندەدا لیستەكەى تۆیە دوبارە خەندە دەگێڕێتەوە بۆ سەرلێوى ئەو منداڵانەى كە باوك و براكانیان لە شەڕى كورد كوژیدا بوونە خۆلە مێش. دڵنیام لیستەكەى تۆیە بەرنامەیەكى جوانى پێ یە بۆ باشكردنى خزمەت گوزارییەكان هەر لە ڕێگەو بان و ئاو وكارەباو دامەزراندنى دەرچوانى زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ خستنە گەڕى تواناكانیان لە ئایندەدا، سەركردە بهڕیزهکهمان دڵنیابە لیستەكەى تۆ هەڵقوڵاوى ناخى هەزاران مرۆڤى یاخى ئەم هەرێمەیە كە 19 ساڵە دەسڵاتدارانى كوردستان بە چەندین شێواز دەیانچەوسێننەوە و ئیستاش دەیانەویت جەماوەر دەنگیان پێ بدات . دڵنیام خەڵكى كوردستانیش پشتیوانى لیستێك دەكەن كەوا ئەو دۆخە چەق بەستووەى كوردستان بشكێنێت كە 19 ساڵە بە دەست دوو بنەماڵەى بەرزانى وتاڵەبانی یەوەیە، دانیشتوانى ئەم هەرێمەش دەیانەوێِت دەسڵاتێك بێتە كایەوە كەوا لەپێناو خزمەت كردنى خەڵكدا بێت نەك بە بەلێن و گوفتار بەڵكو بە كردار... .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









