ئێمه داوای وازهێنانی تاڵه‌بانی و بارزانی و دادگای کردنی یان ده‌که‌ین ، ئێوه داوای ئارام کردنه‌وه و له‌باربردنی ڕاپه‌رینه‌که‌مان �
14/03/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌ندێک نووسه‌ر که هه‌ندێکیان قاچێکیان و هه‌ندێکی تریان هه‌ر دوو قاچیان له ناو ده‌سته‌ڵاتدایه ، نامه ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌که‌ن و داوای مه‌رحه‌مه‌تی ده‌که‌ن که نه‌رم بێت و توند‌و وتیژی به‌کارنه‌هێنێت له دژی خۆپیشانده‌ران وگوێ له نه‌وه‌ی نوێ بگرێت . جه‌لال تاڵه‌بانیش له ڕێگه‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌وه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و داوایان لێده‌کات که بێنه حوزری تاڵه‌بانی تا گفتوگۆ بکه‌ن و گوێیان لێ بگیرێت ـ ده‌توان له‌و دوو لینکه‌ی خواره‌وه نامه‌که‌ی ئه‌و نوسه‌رانه و مه‌لا به‌ختیار بخۆێننه‌وه‌ـ
به‌ڕاستی مرۆڤ به‌زه‌یی به دڵفراوانی و عیسا ئاسایی و خۆشباوه‌ڕی ئه‌و نووسه‌رانه‌دا دێته‌وه ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه مرۆڤ زیاتر ده‌که‌وێته گومانه‌وه له هه‌ندێکیان که گه‌ڕاونه‌ته‌وه کوردستان ته‌نها بۆ کۆتایی هێنان بێت به ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کانمان..ماوه‌ی نزیک بیست ساڵه پێشنیار و پڕۆژه پێشکه‌ش به‌م ده‌سته‌ڵاته و خودی تاڵه‌بانی ده‌کرێت ، ده‌بێت چ سیحرێک بێت وا ئێستا تاڵه‌بانی گوێ له‌م سیانزه نوسه‌ره بگرێت و گوێ له داواکارییه‌کانی خه‌ڵک بگرێت .
مه‌لا به‌ختیار زۆر به‌ڕاشکاوانه ده‌ڵێت که چ تاڵه‌بانی و چ یه‌کێتی دڵنیایه له دڵسۆزی ئێوه، و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که‌ئاماده‌ین دابنیشین له‌گه‌ڵتاندا وئه گه‌ر جیاوازی بیروڕاشمان هه‌بێت.
به‌ڕاستی جارێکی تر ده‌رتانخست ئێوه دڵسۆزی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته به‌عس ڕه‌فتاره‌ی تاڵه‌بانی و بارزانین ، جارێکی سه‌لمانتانه‌وه ئه‌وه ئێوه‌ن دیکتاتۆره‌کان دروست ده‌که‌ن و له‌سه‌ره مه‌رگییاندا ڕۆح ده‌که‌نه‌وه به‌به‌ریاندا.
ئێوه‌ش جانتاکانتان بپێچنه‌وه و بڕۆنه‌وه بۆ هه‌نده‌ران و پێویستمان به‌که‌سانی وه‌ک ئێوه نی یه ، ئێمه خۆمان وه‌ک نه‌وه‌ی نوێ ی ده‌زانین چیمان ده‌وێت و پێویستمان به ئێوه نی یه و داواکاری یه‌کانی ئێمه زۆر جیاوازه له وانه‌ی ئێوه..
ئێمه داوای وازهێنانی تاڵه‌بانی و بارزانی و دادگای کردنی یان ده‌که‌ین ، ئێوه داوای ئارام کردنه‌وه و له‌باربردنی ڕاپه‌رینه‌که‌مان ده‌که‌ن ، ئێمه داوای کۆتای هێنانی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ده‌که‌ین ، ئێوه داوای به‌زه‌یی ودڵفراوانی تاڵه‌بانی ده‌که‌ن...
بڕۆنه‌وه بۆ ژیانه دابین کراو وخۆشگوزه‌رانه‌کی ئه‌وروپاتان و به‌ناوی ئێمه‌وه جارێکی تر نامه بۆ تاڵه‌بانی و ئه‌م ده‌سته‌ڵاته مرۆڤکوژه مه‌نێرن...
ئێمه پێویستمان به ئێوه نی یه و بڕۆنه‌وه بۆ هه‌نده‌ران و جارێکی تر بڕواتان پێناکه‌ین و نووسین بۆ ئێمه مه‌نووسن ......
به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ ئێوه که هیچ له تاقیکردنه‌وه‌کان فێرنه‌بوون ، ڕه‌نگه هه‌ندێکتان به‌شدار بووبێتن له چه‌نده‌ها پێشنیار و نامه نووسین و پرۆژه‌دا که پێشکه‌ش ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌کرا له‌کاتی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆیان دا و به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کجاریش گوێیان لێگرتبێت و بوونه کوشتنی هه‌زاره‌ها مرۆڤی کورد ، پاشان به شه‌قی ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕیان وه‌ستان و وه‌ک دوو چه‌ته که‌وتنه دزینی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان و شکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد...وا بیست ساڵه ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه و مافیاکانیان گاڵته به خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن و له به‌عس خراپتر خه‌ریکی کوشتن و بڕین و دزینی سامانی نیشتمانه‌که‌مانن...
ده‌بێت ئێستا چ خێرێکه وا نامه بۆ تاڵه‌بانی ده‌نووسن و داوای چاکردنی لێ ده‌که‌ن..تکایه نه خۆتان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن و نه ئێمه‌ش...تکایه جانتاکانتان بپێچنه‌وه وبڕۆنه‌وه بۆ هه‌نده‌ران و جارێکی تر بۆمان مه‌نووسن چونکه بڕواتان پێناکه‌ین و ئێوه‌ش درۆزن ده‌رچوون...
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ڕاپه‌ڕین وخۆپیشاندانه‌کانمان هه‌تا کۆتایی به ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ده‌هێنین...
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=3811&Besh=Hewal&Cor=1
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=3817&Besh=Hewal&Cor=1
هه‌ندێک له گه‌نجانی به‌رده‌رکی سه‌را
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









