<

بۆ/ بەڕێز سایتى كوردستانپۆستى ئازیز

13/07/2011, 12:00 (GMT+1)
 روون كردنەوە و بەدواداچوونى ئەم كێشەمان
سڵاوو ڕێز....
خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم كە كەناڵە بەڕێزەكەتان ئاگادار بكەمەوە لەم كێشە و گرفتە گەورەى كە بۆتە هۆكار بۆمان لەلایەن)د. محمد احمد رمچان((بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى و دارایى) و جێگرەكەى بەناوى (تۆفیق) لە وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەویش ئەمەیە كێشەكەمان كە بۆ بەڕێزتان دەیخەمە روو:-

ئێمە كۆمەڵێك خوێندكارین وەرگیراوین لە خوێندنى باڵا بۆ خوێندن لە دەرەوەى ووڵات لەبەرنامەى تواناسازى بەڵام دواى دەرچوونى ناوەكانمان سەفەر كردنمان كێشەى گەورەیان بۆ دروست كردین ئەویش ئەمەیە كە تاوەكو ئێستا هیچ پارەیەك بۆ هاوسەرەكانمان خەرج ناكەن بە هەرچەندە بە پێ ى ڕێنمایى دارایى ژمارە (1) ساڵى (2011) هاتووە كە دەبێت مانگانە (1800$) دۆلار بۆ خوێندكار خەرج بكرێت وە (900$) دۆلار بۆ هاوسەرەكانیان كە فەرمانبەر نین وە ئەوانەى كە هاوسەرەكانیان فەرمانبەرن یان مووچەى مانگانەى وەزیفى خۆیان بۆ خەرج بكرێت یان بڕى ئەم (900$) دۆلارە، بەڵام دواى سەرفەر كردنى زۆربەمان هیچ پارەیەكیان بۆ خەرج نەكردووین ئەوانەى كە هاوسەرەكانیان فەرمانبەرن نین وە ئەوانەى كە هاوسەرەكانیشان فەرمانبەرن بەهەمان شێوە بەربەستیان بۆ دروست كراوە لەلایەن ئەم دوو بەڕێزەى سەرەوە كە باسم كردووە، دواى ئەوەى كە ڕەزامەندى وەزارەتى دارایى و ئابووریشمان هێناوەتەوە كە تیایدا هاتووە فەرمانبەران مافى خۆیان مۆڵەتى هاورێیەتى واتە (اجازە المێاحبە)یان پێ بدرێت بەڵام تاوەكو ئێستا زیاتر لە (100) فەرمابنەر لە زانكۆ و دەستە دەكنیكیەكان مامەڵەى مۆڵەتى هاوڕێیەتیان ڕاگیراوە لەلایەن ئەم دوو بەڕێزەى سەرەوە بەبێ هیچ هۆكارێك؟؟؟ وەك ئەوە وایە ئەوان كاردەكەن و پارەكە دەدەنە فەرمانبەران بۆیە زۆر لایان ناخۆشە كە كەسێك دەڕواتە دەرەوە بۆ خوێندن؟ بۆ زانینى بەڕێزتان لە سەردەمى كابینەى (5) خوێندكار مانگانە (1800$) دۆلارى خۆى وەردەگرت وە هاوسەرەكەى مووچەى فەرمانبەرى خۆى وەردەگرت و وە خزمەتیشى بۆ هەژمار دەكرێت بە پێ ى ڕێنمایى دارایى ژمارە (47) وە بڕى (900$) دۆلاریش بۆ خەرج دەكرا ئەمەش بە پێ ى ڕێنمایى دارایى ئاماژە پێكراوە، بەڵام دواى هاتنى ئەم وەزیرەو كردنەوەى ئەم بەرنامەیە كە زۆرترین پارەى بۆ تەرخان كراوە كە بڕەكەى لە دەگاتە سەد ملیۆن دۆلار بەڵام تەنها پارەى خوێندكار خەرج دەكرێت، نازانم بۆ تاوەكو ئێستا ئەم كێشەیەمان چارەسەر ناكەن هەر ڕۆژەو درۆیەكى زولمان بۆ دەكەن هەرجارەو بیانوەك ئەبینەوە بۆیە بیزاربووین لە درۆكانیان بۆیە تكام لە بەڕێزتانە لە ڕێگەى كەناڵە خەم خۆرەكەتان ئەم كێشەیەمان بۆ چارە بكەن، بۆ ئاگادارى بەڕێزتان چەندین جار وەزیرى خوێندنى باڵا و بەڕێوەبەرى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشەنبیرەكان (د. گۆڤند) و بەڕێوەبەرى ناردن (د. شێركۆ كرمانج)مان ئاگادار كردۆتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەیان توانیوە ئەم كێشە بچووكەمان بۆ چارەسەربكەن بۆ زانینى بەڕیزتان ئەم كەسەى بۆتە بەربەست لەسەر جێ بەجێ كردنى ڕێنمایى دارایى ژمارە (47) (بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى دارایى و جێگرەكەین) كە ئەم بابەتە هیچ پەیوەندیەكى بەوانەوە نیە بەڵكو دەسەڵاتى وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشەنبیریەكانە). ئەوەى پەیوەندى بە (بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى دارایى و جێگرەكەین) تەنها واژوو كردنە لەسەر فەرمانى وەزارى مۆڵەتى هاوڕێیەتى (اجازە المێاحبە). بەر لە كۆتایى داواكاریەكەم بۆ بەڕێزتان بەباشى دەزانم كە بەڕێزتان ئاگاداركەمەوە لەم گەندەڵیەى وەزارەتى خوێندنى باڵا كە وەزیرى خوێندنى باڵا هەڵساوە بە دانانى (جێگر) بەناوى (تۆفیق) بۆ (بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى و دارایى) واتە بۆ (د. محمد احمد رمچان) كە ئەمەش پێچەوانەى یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵایە چونكە لە یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵا نەهاتووە كە جێگر هەبێت بۆ (مدیر عام)ەكان كە لە هەندێك وەزارەت هەیە سەڕراى ئەوەش جێگرەكەى هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆریۆس و بە پێ ى ڕێنمایى دارایى مانگانە (30%) دەرماڵەى جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى بۆ خەرج دەكرێت و ئەمەش گەوەرەترین گەندەڵیە كە دەكرێت لە وەزارەتى خوێندنى باڵا. تكام لە بەڕێزتانە كە بتوانن بە زووترین كات ئەم كێشەیەمان بۆ یەكلابكەنەوە. سوپاسى بەڕێزتان دەكەین.

لەگەڵ ڕێزماندا....



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست