ڕاگه‌یاندنی ژماره ١١ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بۆ هه‌موو كوردێك به‌گشتی و كوردی شاری كه‌ركوك به تایبه‌تی ...
26/03/2011, 12:00 (GMT+1)

یه‌كه‌م : پێرێ شه‌و له پڕیكدا به بڕیاری مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاشه كشهیانكرد له‌وناوچانه‌دا بۆ سه‌ربازگه‌كانیان به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ زه‌مانه‌تێكی پێشوه‌خت له حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه.
دووه‌م : ڕۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی شاره‌كه‌مان به‌بێ ترس له كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌دا هه‌موو لوتكه‌كانی چیای حه‌مرینیان به ئاڵای كوردستان ڕازانده‌وه بۆ ڕسواكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد و دیاریكردنی سنوری كوردستان.
سێیه‌م : كۆمه‌ڵه‌كه‌مان داخ وپه‌ژاره‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت دژ به سه‌رانی كورد كه له‌م كات و هه‌له ههستیارو گونجاوه‌دا كه بای ئازادی هه‌ڵیكردووه له ناوچه‌كه‌دا بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی خۆسهپێنهرو داگیركه‌ر، كه چی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌ستی كرد به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دوا بستی سنووری كوردستان پێشڕه‌وییان پێ بكات.
چواره‌م : ئێمه‌ی كوردی كه‌ركوك له ئێستا به‌دواوه هیچ دڵێكمان به سه‌رانی كورد خۆش نیه و چاوه‌ڕوانی هێچیان لێ ناكه‌ین، به‌ڵام دڵمان له‌گه‌ڵ براكانماندایه له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و هه‌موو بستێكی خاكی كوردستان چونكه ئێمه هه‌میشه سنگمان قه‌ڵغانی سه‌روماڵی ئه‌وان بووه.
فه‌رمانده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كوردی كه‌ركوك
٢٧/٣/٢٠١١
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









