ئه‌م بێده‌نگییه به‌چی لێكبدرێته‌وه...؟!
27/08/2009, 12:00 (GMT+1)

************************************
من بۆ خۆم چ ئاشنایه‌تیه‌كم له‌گه‌ڵ (سه‌فین شێخ محه‌مه‌د) نییه، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا.من بۆ خۆم چ ئاشنایه‌تیه‌كم له‌گه‌ڵ (سه‌فین شێخ محه‌مه‌د) نییه، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاندید كردبوو، به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیم نه‌بینی، هه‌روه‌ك چۆن زۆرێكیش نه‌یانبینیبوو، گه‌رچی ئه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا زۆر رۆڵ ناگێرِێ، هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته، پرۆگرامی ژیانمان له‌سه‌ر پرۆگرامی كاندید و لیسته حزبیه‌كان دارِێژین، به‌ڵام گوته‌بێژی ئه‌و كاندیده باش ده‌ناسم، زۆرێ له خوێنه‌رانی ماڵپه‌ره‌كانیش وابزانم به‌و كه‌سه نامۆ نین، ئه‌و (خێڵان به‌ختیار)ـه، گه‌نجێكه حه‌زی به‌كاری رۆژنامه‌وانی هه‌یه، له‌و بواره‌دا له سفره‌وه ده‌ستیپێكرد. هه‌رچه‌نده گه‌لێ به‌په‌له‌یه و زۆرجار له‌ژێر كاردانه‌وه‌ی ره‌وشێكی هه‌نووكه‌ییدا، خێرا راوبۆچوونێكی لا گه‌ڵاڵه ده‌بێ، زۆرجاریش ئه‌وه‌م پێگوتووه، كه هه‌موو كات له یه‌ك گۆشه‌نیگاوه سه‌یری شته‌كان نه‌كات، چونكه گۆشه‌یه‌كی تاریك هه‌یه، گه‌ر به‌وردی به‌ده‌وری شته‌كاندا نه‌سوورِێینه‌وه، ئه‌سته‌مه بتوانین بیبینین. پێموایه هه‌ر ئه‌م گۆشه تاریكه‌شه، زۆرێ له نووسه‌ر و رۆشنبیران ده‌خاته گێژاوه‌وه، گه‌ر نه‌ڵێین هه‌ڵه و خراپ تێگه‌یشتن.
ئه‌م گوته‌بێژه زۆرجار بابه‌ته‌كانی ره‌وانه‌ی ماڵپه‌ری (كوردستانپۆست) ده‌كات و به‌رِێزه‌وه بۆی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌مدواییانه‌ش چه‌ند زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی (سه‌فین شێخ محه‌مه‌د)ه‌وه بڵاوكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ نووسین و بۆچوونه‌كانی خێڵاندا، ئاسمان و رِیسمانی جیاوازه و له‌یه‌كترییه‌وه دوورن. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم گوته‌بێژ ده‌بێ ئاگاداری هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بێت، كه له‌باره‌یه‌وه قسه ده‌كات و زمانحاڵییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌و زانیاری و باسانه‌شی كه له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه ده‌خرێنه‌روو، به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی ئه‌وه پشترِاستی بكاته‌وه، یان به نادروستی بزانێ. بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له ماڵپه‌ری ناوبراودا له‌باره‌ی (سه‌فین)ـه‌وه خرابووه روو، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندارن به زانیارییه‌كه‌وه، هیچیان نه‌گووت و بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد. كه‌واته پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م یه‌خه‌ی خێڵان به‌ختیار ده‌گرێته‌وه، ئه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه قه‌ڵه‌مێكی نووك تیژی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و له‌كوێوه ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خسابێ، چه‌قاندوویه‌تی به جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه نه خۆی و نه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ناتوانن نكوڵی لێبكه‌ن، برِواشی وابووه ئه‌و شێوازه‌ی خۆی كه له نووسیندا به‌كاری دێنێ، گه‌لێ كاریگه‌ره و هه‌رده‌بێ په‌نا بۆ ئه‌وه‌ش به‌رێت. به‌م پاشخانه‌وه خێڵان بووه نوێنه‌ری سه‌فین، له‌به‌رئه‌وه‌شه ده‌ڵێم پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م یه‌خه‌ی ئه‌و ده‌گرێته‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات، ئایا فریو دراوه، یان خوێنه‌رانی خۆی فریوداوه؟ له هه‌ردوو باره‌كه‌دا، گه‌یشتن به‌هه‌ر ئاكامێ، ئومێدی باشی لێناكرێ و به‌رگری له‌خۆكردنیش له‌بارێكی وادا، نه‌به‌ردی نییه به‌دڵنیاییه‌وه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كه دروست بێت، ته‌نانه‌ت له‌مه‌شدا خێڵان ئه‌و نازه‌ی به‌سه‌ر ماڵپه‌ری ناوبراودا هه‌یه، كه بۆچی پێشوه‌خت ئاگاداریان نه‌كردۆته‌وه. ئه‌گه‌ریش ته‌واوی ئه‌مانه‌ی كه گوتران، وا ده‌رنه‌چوون و زانیارییه‌كه دروست نه‌بێ، ئه‌وا مه‌سه‌له‌كه له‌نێوان خێڵان و ماڵپه‌ره‌كه‌دایه، چونكه سه‌فین شێخ محه‌مه‌د به‌ردێكی فرِێدا و نه‌مایه‌وه، ئه‌وی ماوه‌ته‌وه گوته‌بێژ و نوێنه‌ره‌كه‌یه، نهێنی ئه‌و بێده‌نگییه‌مان بۆ بدركێنێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









