
لەكاتێكدا چەند ڕۆژێك بەسەر ڕۆژى جیهانى ئازادى ڕۆژنامەگەرى تێپەڕ دەبێت لەبرى نرخاندن وڕێز لێنان لە ڕۆژنامەنوسانى كوردستان بەداخەوە سوكایەتى پێكردن بە ڕۆژنامەنوسان بەردەوامە وگەشتوە بە ڕادەیەك كە ڕۆژى سێ شەممە 4\5 ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمانى تەمەن 23ساڵ بە ڕۆژى ڕوناك و بە بەرچاوى دەزگا جیاوازەكانەوە لەبەردەم كۆلیژى ئادابى زانكۆى سەلاحەدین لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دەڕفێنرێت و دواى دوو ڕۆژ تیرۆر دەكرێت و تەرمەكەى لە دەرەوەى هەولێر دەدۆزرێتەوە بۆیە ئێمە وەك ڕۆژنامەنوسانى قەزاى شارەزور وێڕاى دەبڕینى ناڕەزایى خۆمان و پرسەو سەرەخۆشى لە بنەماڵەى شەهیدى ڕۆژنامەنوس تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان بەتوندى مەحكوم وڕیسوا دەكەین وپێمان وایە تیرۆكردنى ڕۆژنامەنوسان هەوڵێكە بۆ كپ كردنى ئازادى ڕادەربڕین وتەسك كردنەوەى مەوداى ئازادى ودیموكراسى ، وە وا دەزانین دەسەڵاتى كوردى و دەزگا ئەمنیەكانى شارى هەولێر كەمتەرخەم بون ،لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژ لەدواى ڕۆژ هەڕەشەو چاو سوركردنەوەو نواندنى توندوتیژى بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان لە زیادبون وهەڵكشاندایە بۆیە داواكارین بەدواداچونى جددى بكرێت بۆ دۆزینەوەى تاونبارانى ئەو كردەوە قێزەونە ترسنۆكانەو بەسزاى یاسایى بگەیەنرێن .
6\5\2010
07701434651
07701945107
07501257692
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست