<

یەكیتی نیشتمانی كوردستان بەرەو كۆی

08/07/2010, 12:00 (GMT+1)

 ( بەشى یەكەم)

هەمو بۆچونەكان ئەوەمان پێشان ئەدات تالەبانی لە دوای خۆی یەكیتی وەك حزبی بەعس لێدەكات چونكە یەكیتیش عزت الدوری یەكی نەخۆشی هەیە ناوی (عبداللە رسول) واتە كوسرەت . كەس ناتوانی نكۆلی لە خەباتی شورشگیرانەی یەكیتی بكات بە دوستو دوژمنەوە , بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنی یەكیتی ئەو ریكخراوە سیاسیە شۆرشگیرە مابی و نابیت بێدەنگی هەڵبژیرین , زۆری تەمەنم لەناو یەكیتی بردە سەر لە هەموو رۆژە ناخۆشەكاندا لە ناو خەباتدا بومە ئەم راستی یانەش نیشانەی دلسوزی و شۆرشگیری یە كە باسیان لێوە دەكەم . هەزاران دلسوزی ناو یەكیتی بیر لەوە دەكاتەوە وەك بەعسمان بەسەر نەیات چونكە دروست بونی بەعس و هاتنە سەرحوكمرانی كردنیان جیاوازی زۆر بو لە كاركردن بە پەیرەو بەرنامەكان كە یەكیتی لە قوناغی نەوەتەكانی بەعسدایە ئەگەر جاكسازی نەكات , دەسەڵاتە نیمچە دكتاتوری یەكان بەعسیان بەرەو هەڵوەشانەوە برد , ئەگەر بە چاویكی راستەوە تەماشا بكەین و بەعس بهینینە بەر چاۆ ئەوە یەكیتی ئەمرو زۆر لە بەعس گەندەلتر بووە ئەگەر وەك بەعس دەسەڵاتی سەرانسەری كوردستانی بەدەستەوە بوایە زۆر لە ئیستا خەرابتر دەبو مەبەستەكەم زیاتر لە دەسەڵاتەكانی ناۆ یەكیتی یە , لەسەر دەمی بەعسدا خاین و دزەكان و تیكدەر ەكان بەند ئەكران و اعدام ئەكران بە یاسای حزبی یا دەولەتی , بەلام یەكیتی نەیتوانیوە یەك موحاسەبەی ئەوانە بكات بەڵكو بەعسی و فایلچی و تیكدەران و دزو مافیاكان پایە بەرز تر ئەبن ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ تالەبانی كە مەبەستی یەتی هەموو گەندل و سوكو چروك بن تا بە ئارەزوی خۆی بتوانی وەك داشی شەترەنج یاری یان پێبكات باشترین بەڵگە كۆنگرەی 3 ی یەكیتی یە , عبداللە رسول و برهم وەك فەرمانبەریك دامەزران كە لە ناو كۆنگرە پەیرەو پیشیل كرا تەنها 3 كەس كارتی سوریان بەرز كردەوە ئەویش ژن بون . شاناز و هیرو كافیە . ئافەرین 1600 پیاویك یاكادریك جورئەتی ئەوە نەكات بلیت ئەمە پیشیلكردنە ئەو دوو كەسە دامەزران بە جیگر , نازانم كامەیە شورشگیری عبداللە رسول بەرهەم هەمو كات دالەكە لەسەری ئەنیشیتەوە , پاشان دانانی ئەو كەسانەی یەكیتی یان ویران كردە بە مەكتەبی سیاسی , بەلای تالەبانی یەوە گرنگ نیە تەنها ئەوەی خۆی ئەیەویت ئەنجامی بدات باش خۆی یەكیتی ویران بێت تا بۆ میژو بمینیتەوە بلین (یەكیتی واتە تالەبانی . تالەبانی واتە یەكیتی) هەمان بۆچونی(سەدامە) بەڵام بە سیاسەتیكی نەرم , هەربویە یەكیتی لە پاش كۆنگرەی 3 بۆۆە(3) خەتی تالەبانی خەتی مالی هیرو خەتی عبداللە رسول بە زەعیفی مایەوە ئەمەش یەكی لە هەولەكانی تالەبانی بو بۆ كیان عبداللە رسول پاش نوشیروان مستفا, دیارە ناز ناوی كۆسرەت نەما چونكە ئەوەی ئەو قبولی ئەكات تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی و كۆرەكانی یەتی (پارە و پلە) تەنها گەمژەكانی ناو یەكێتی و دەرەوەی یەكیتی بروایان وایە كە ئەم سەركردایەتی یە بەدەنگ سەركەوتن راستی یەكەی وانیە ؟؟


(2)

كۆمەلی لەوكەسانەی بەشداری كۆنگرە بوین پیشەكی پیمان وابو ئیمە تەنها بۆ چەپلەكە هاتوین چونكە بەشدار بووان كادر نەبون بە زوری وەك سەربازەكانی مەغۆل وابون كۆیرانە دەستیان بەرز ئەكردەوە بەبریاری چەند كەسیك لە سەر شانوكەو لە پیشەوە دانیشتبون چی كارتیكیان بەرز بكردایە وەك قاز هەمان شیوەمان بەرز ئەكردەوە , زۆر جار تالەبانی ئەیوت ئیمە قاز نین بەڵام وانیە بوینە قاز سەرەتا پینج رۆژیك هەندیك لە بەشداربووان جمو جوڵیان هەبو لەسەر مەسەلەكان بێ دەنگكران ,هەربویە زۆرترین كارتی سەوز یا سور بەرز ئەكرایەوە بۆ شتەكان یەك دوو جار بۆ هەندیك مەسائیل كارتی سور بەرز ئەكرایەوە بەڵام دوبارە شیوەكەیان ئەگۆری تا دەنگی لەسەر بدریت , هەر لەوی پەیرەو پیشیل كرا وەك بە دانانی (دوو جیگر + كاندید كردنی فایلچی یەكان و بەعسی یەكان هەندیك تا ئیستا ئینتمای یەكیتی یان نەبوە تەنها لەو كۆنگرەیە بونە یەكیتی , من لە گەل هەندیك لە بەشدار بووان قسەم ئەكرد مەبەستم ئەوە بو راو یۆچونەكان بزانم گۆیم لێبو لە كەركوك سلیمانی وتیان (یەكی لە زنەكان سلیمانی تا ئیستا ئەندام نیە لە یەكیتی تەنها لە نوكان خریكی داراییە + یەكی لە كەركوكی یەكان تا 2003 بەعسی بووە ئیستا ئەبیتە سەركردایەتی و ئەندام پەر لەمانە) بریاریش وابی هەر كەس بەعسی بوبی یا فایلی هەبی نابیتە سەركردایەتی وتم بۆ بێدەنگن وتیان عبداللە رسول و تالەبانی خەلكی سوكیان ئەوێت و جەماعەتی (نعم) بێ , كوردینە هەڤالینە بەزوری بەشداربوان بروایان وابو ئەم ناوانە نابنە سەركردایەتی بەڵام جەیشە مەغۆلەكەی تالبانی و گۆرینی سندوقەكان ئەمانەی هینایەوە سەركردایەتی (مەلا بەختیار عیماد ئەحمەد عمر فتاح _ ئاسو فایل _ شیخ چوپی- شالاو فایل- شالاو عبداللە پرۆین اغا- شورش تزویر وستا رسول - سعدی فایل- لیرەدا پرسیاریك بۆ هەمو گەمژەكان ئەگەر دكتۆر فواد معێوم بۆ ئەنجومەن هەزار دەنگ زیاتری هینا بۆ خۆی كاندید نەكرد بۆ سەركردایەتی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ لە یەكەم تا چوار رۆژی كۆنگرە هەندیك لەمانە هەولیان ئەدا تیكەل بەشدار بووان ببەن پاشان بی منەت بون لە هەمو بەشداربوان تالبانی و عبداللە رسول لە رێگەی حاكم قادرەوە هەموی كونترول كرد سندوقی ئامادە كراو خرایە شوینی سندوقی دەنگدان پرسیا ئەوەیە بریار بو دەنگ دان لە ناو هولی كۆنگرە بێ بۆچی خرایە ناو ژیر زەمینەكەوە وە بۆ وتیان بە رۆژی ئەژمار كردن تەواو نابی ؟؟؟؟؟؟؟ خۆینەری بەریز دەرویشە بێ ئاگاكانی یەكیتی بەعس باشترین بەلگەبو لەبەرچاومان بۆ رۆخا ؟ یەكی لە بریارە نا حزبی یەكان و تقلید كردنی بەعس دانانی (حاكمی موتلەق) بۆ شارو شاروچكەكان هەمان شیوەی بەعس كە علی كیمیاوی دا نابو بۆ شارەكانی كوردستان لە هەمو شارەكان ئەندام و جەماوەر چاوەروانی ئەوەبون گۆرانكاری بكرێت لە لیپرسراوی مەلبەندەكانو دەسەڵاتەكان نەك ببنە دەسەڵات و چاودیریش ,لای هەموان ئاشكریە تالبانی و هیرو چەند بێ وەفان بەرامبەر ئەوانەی پێ یان ئەوتری خەتی گشتی نمونەكەی دكتور خەسرەو ە كە هەموو تواناكانی بەكار هینا بۆ سەركەوتنی كۆنگرە بەڵام تالبانی و هیرو پشتگیری یان نەكرد بۆ مەكتەبی سیاسی , ئیستا یەكیتی سێ خەتی تیدایە ئەمانەش لە ژیرەوە پەیوەندی یان بە هیرووە هەیە وەك هەریم اغا هەلو بینجوینی رفعت عبداللە . , جەماعەتەكەی تالبانی بروایان وایە سەركەوتنی كۆنگرە تەنها لەوەدایە كە بریارەكانی تالەبانی سەركەوت واتە تەنها تالبانی سەركەوتوە نەك یەكیتی نیشتمانی تالبانی , پشتگۆی خستنی هەموو ئەوانەی تالبانی یان خۆش ئەویست كە ئەمەش بە كوردی یەكەی بەشو دراون بۆ سەركەوتنی بەرنامەكەی تالبانی بۆ ,

(3)

هەر كۆردیك پێخۆش بیت یەكیتی شكست بینی واتە هەستی نەتەوایەتی و شورشگیری نەماوە چونكە بە هەموو كەمو كورتیەكانەوە جەماوەر چاوەروانی ئەوەیان ئەكرد یەكیتی هیزیكی دیموكرات خۆازو پیشكەوتو بێت لە چاو دەسەڵاتو هیزەكانی ترەوە , بەداخەوە ئەم كۆنگرەیە هیوای لای هەڤاڵانی یەكیتی نەهیشت نەك جەماوەر , كادریكی كەركوكی ئەمەی بۆ باس كردم وتی (ئیستا جیاوازی لە نیوان یەكیتی و پارتی تەنها ناوی حزبەكەو ناوی دەسەڵاتەكان جیاوازە) وتم ئەی گۆران وتی ئەوانیش لە مندالدانی یەكیتی یەوە هاتون بەو شێوەیە پەروەردە بون كاتێك هاتنە وڵام لە بەرژەوەندی تاكەكانیان درا, بۆنی كۆری عبداللە رسول بە لیپرسراوی خۆینكاران و لاوان واتە هینانە پیشەوەی ئەقلیەتی دكتاتوری تاك و تەكەتولەكان , تالبانی ئامادە بو لە(قوباد* شاناز) بدات تەنها سیاسەتی تاكی خۆی سەركەویت لەكونگرە .... تەسلیم كردنی سلیمانی بە هیرۆ كەركوك بە رفعت بەشكردنی مالی یەكیتی یە هیرو بۆ پاراستنی دارایی یەكیتی لە سلیمانی رفعت بۆ پاراستنی بازرگانی و دزینی نەوتەكانی كەركوك بۆ عبداللە رسول *سعدی بۆ موسل و* هەولیر عدنان مفتی * قیادەی یەكیتی چۆتە قەناعەت سلیمانی كەركوكی بەدەستەوە ماوە بەڵام پیمان وانیە سەركەوتو بن چونكە لە سلیمانی گۆران لە زیاد بوندایە كەركوكی یەكانیش وەك ئەلین بیزار بوینە لە دەسەڵاتی ئەو (3) كوری بیوەژنەكان بۆ بیست ساڵ ئەچیت دەسەڵاتن لە كەركوك ؟ لە سلیمانی ئیش لەسەر ئەوە ئەكریت شكست بە هیرۆ بهینن كۆمەلی لە یەكیتی یەكان و گۆران لە دوای كۆنگرەوە كۆكن كار بۆ ئەو مەسەلەیە بكەن . گۆرانیش پەیوەندی بە كۆمەلی كادری شارەكانەوە كردووە بە تایبەتی سلیمانی و كەركوك دور نیە بۆ هەڵیژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان هەندی شتی نۆی بێتە پیشەوە بە تایبەتی لەو دوو شارە . دابەشكردنی شارەكان كارێكی عەسكەرتاری یە ئەمەش بۆ سەركوت كردنی دەنگەكانی ناۆ یەكیتی یە .. ئاسوی فایلدار بكریتە مەكتەبی چاودیری چی گۆرانكاری نۆی لەم حزبە بەدی ئەكرێت دەبێت خۆی لەژیر چاودیری بێت . محمد وتمان سەركردایەتی بی كە ناتوانی خزمەتی خۆی بكات حامی نەخۆینەوار و فایلدار سەركردایەتی بێ لەراستیدا شەرمەزاری یە .بەهەمو حالەتیك یەكیتی بەرەو لێژی ئەروات با گۆیمان لە وشە رەنگاو رەنگەكانی هەندی دەسەڵات نەبی وەك مەلا بەختیارو هەندێكی دی راستە ئەوان هیچ كەمو كورتی یان نیە لە هەمو رویەكەوە . با هەموو پرسیار بكەین بۆ هەندیك كەسانی دلسوز نەبونە سەركردایەتی لە هەمو شارو ناوچەكاندا تەنها ئەو كەسانەی بۆ تالبانی ئاشكرا نەبووە كە بەراستی تەسلیم نەبونە بە خۆی دوور نیە یەكیتی هەندیك هەنگاوی خەراپ بەكار بهینی . یەكی لەو شتانەی تالبانی لە راپورتی سیاسی خۆیدا باسی لێكرد * كوردستان پوست *بو پا ش چەند رۆژیك وتیان پیداچونەوەمان بە راپۆرتەكە كردووە بە باشمان نەزانی ناوی كوردستان پۆست لە راپورتەكەدا بێ واتە ئەو نوسینانەی كوردستان پوست تاسیراتی خۆی هەبووە بۆ ئاشكرا كردنی راستی یەكان لە سەر دەسەڵاتەكانی یەكیتی و پارتی , بەریزان خۆینەران یەكیتی بەشی كۆنگرەی چواری پێوە نەماوە بەم دەسەڵاتەوە تالبانیش نزیكە لە مەرگەوە , لیرەدا بەلامانەوە زۆر سەیر بو تالبانی باسی لە بارزانی كردووە كە هەمو هیزەكەی ئەخاتە بەردەستی تالبانی بۆهەر رۆ بەرۆبونەوەیەك ئەكەر رۆ بدات لەگەل گۆران تالبانی ئەو هەمو تەنازولەی بۆ بارزانی ئەیكات بۆ كۆمەلی لە گۆرانەكانی بكردایە باشتر بو كە هاوخەباتی خۆی بونە بەڵام مالی بەرزانی نیو سەدە زیاترە دژی تالبانین وە یەكیتیش نابوە دوو بەشەوە هەندێك تەنازولی بۆ ئەوان بكردایە لیرەدا دەر ئەكەویت گرنگ لای تالبانی ئەوەیە چۆن بیرو بۆچونە تاكرەوەكانی خۆی جیبەجی بكا . بارزانی بۆكورد كوشتن لە پیشەوەیە چونكە هەزاران هاولاتی و پیشمەرگەی كوردەكانی ئیران و ئیراق و توركیای شەهید كردووە بۆ كۆشتنی گۆرانەكانیش بێ یەكو دوو تیروریان ئەكات بەس شەرمەزاری یە سكرتیری یەكیتی ئەوەندە خۆی بەكەم بزانی كە یەكیتی خۆی بە گەورەترین هیزی پیشمەرگەو سیاسی ئەزانێ لە ناوچەكەدا . بەراستی یەكیتی بۆتە شەریكەیەكی بازرگانی ئەكات بە خەباتو خۆینی دلسوزانی خۆیەوە هەربویە كەس ناتوانی موحاسەبەی كەس بكات .... ئەوەندە ئەلیم خۆزگە نانی كەس بەدەستی خزبەوە نەبوایە .

(4)

كیشەكانی ناو یەكێتی ئەوەندە ئاڵۆزە چاكردنەوەی بە كۆرو كۆبونەوە نابێت بەڵكۆ بە دیاری كردنی دەسەڵاتو گۆرانكاری لەسەرەوە ئەبێت هینانە پیشەوەی هەندی كەس بۆ سەركردایەتی با دروست كردنی ئەنجومەنیكی كارتونی وەزعەكە بەرەو پێشەوە نابات ئەوەتا لە پاش كۆنگرە نەتواراوە بریاریك وەك خۆی جیبەجی بكەن هەموو چاوەروانی تالبانی ئەكەن , چایخانەكانی دووجێگرەكەو كارگیرانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی وەك خۆیەتی , تا ئیستا ناتوانن ئەو بریارە وەك خۆی جیبەجی بكەن كە هەر مەلبەندیك سەركردایەتی یەكی بۆدابنن و مەكتەبی سیاسی یەك سەرپەرشتی شار بكات ئەمەش هەموی ئەگەریتەوە یۆ ئەوەی بۆ مەلبەندی سلیمانی كە لەبەر خاتی (هیرو) ناتوانن سەركردایەتی یەك دابنەن هەر بۆیە وازیان لە مەلبەندەكانی هەولیر كەركوك بادینان گەرمیان هیناوە لیرەدا دیكتاتوری تاك پەیدا دەبیتەوە . لەناو یەكیتی هەمو بەرژەوەندی یەكی گشتی ئەكرێتە قوربانی بەرژەوەندی تاك . تەنها لە نیزامە دكتاتوری یەكان دەسەڵاتێكی حزبی ئیداری لە شوینیك ئەمینی یۆ چەندین ساڵ با لە مەكتەبەكانەوە تەماشا یكەین لیپرسراوەكانیان وەك خۆی مانەوە گۆرانكاری نەكراوە ئەمەش ئەگەریتەوە بۆ ئەو كەلە رەقی یەی تالبانی جەماعەتی گۆران داوای گۆرانكاری ئەوانەی كرد تالبانی گۆران ناكات چونكە دەبێت هەمو شتییك بریاری خۆی بێ. لە دوای كۆنگرەوە عماد ئەحمەد بۆ ئەورۆپا چوە بۆ دنمارك بولای (.....) وە بۆ پجمیل كردنی دەمو چاوی ئەم پیاوە تەنها بە ماستاو كردنو درۆ پیگەی خۆی كردەوە ئیستا لە هیرو نزیك بۆتەوە خۆی وتویەتی ئەتوانین بە ئەقلی یاری بكەن عماد چەندین ساڵ بو بە ئەقلی تالبانی گەمەی ئەكرد دوای بە ئەقلی نوشیروان دوای بە ئەقلی كوسرەت ئیستاكە بە ئەقلی هیرو و بنەمالەو دەستەكەی هیرۆ . درۆزنترین كەس لە ناو یەكیتی عمادە واتە هەرەمی یەكەمی ریكخستن ئەو پیاوەیە دەبی ریكخستن بەرەو كۆی بروات عماد لەهەر شوینی دەسەڵات بێ بە فرتو فیل دەیباتە سەر لەو شوینە لابچێت گەندەلی یەكەی دەرئەكەویت . بۆ ئەم راستیە دەتوانین لە(دكتور بەرهەم) بپرسین كە چۆن ئەنجومەنی شیواندووە تەنها بۆخۆی كاری كردووە چەند ناراست بووە لە ئیشو كارەكانی . تالبانی زۆر دلی بەم جۆرە كەسانە خۆشە چونكە خاوەنی خۆیان نین تەنا بەلی ئەزانن . بە پیی ئەو زانیاری یانە برهان سعید و برزان و هەندیك لەوانەی دەرنوچون بە امتیازات رازی كراون تالبانی هەمویانی كیشاوە قورسایی یەك كیلویان نیە ئەوانەی ناویان نراوە سەركردایەتی.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست