<

نامەیەكى بە پەلە بۆ بەرێز نەوشێروان موستەفا

29/01/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەگەر چی بارودۆخیًكى لە بار هاتۆتە پێشەوە بۆ كۆمەلانى خەلكى كوردستان كە ئومێد بەخشێكە بۆ روناكى دوا رۆژ. لەگەل ئەمەش هەندێ كارنامە هەن لەوانەیە ببێتە رێگر لە راپەرینى جەماوەرى كوردستان، بۆ ئەوەى شتێك نەكرێت كە ببێتە مایەى پەشیمان بوونەوە تكایە رچاوى ئەم خالانەى خوارەوە بكە.

یەكەم/جەماوەر بۆ هەر راپەرینێك هیواو ئاواتێكى بەهێزى هەیە بە بزوتنەوەى گۆران وەكو هێز وەكو رێكخەرێك بۆ بەرەو پێش بردنى دەستكەوتەكانى راپەرینى ئەم جارە جا تكایە زۆر راشكاوانە وەكو (محمد البرادعى) لە میسر خۆت ساز بدە بۆ ئەوەى خودى خۆت لە پێشەوەى راپەرین نیشانى خەلك بدەى بێگومان دەبێتە بەخشینى ورەیەكى بەهێز بۆ جەماوەرى راپەریوى كوردستان.

دووەم/هەر راپەرینێكى ئە جارە پێویستى بە رێكخەرێكى شایستە هەیە بۆ جموجۆل و هاندانى جەماوەرى راپەرێو بە تایبەتى بۆ پاراستنى شوێنە گشتیەكان وشوێنە تایبەتیەكان كە دور بكرێنەوە لە تاڵان و برین و دزین. وابزانم ئێوە شارەزایەكى باشتان هەیە لە رێكخستنى چۆنیەتى ئەنجامدانى راپەرین لە كوردستان

سێەم/تكایە تكایە بە هیچ شێوەیەك خۆتان لە جەماوەرى راپەریو دور نەكەنەوە شەو رۆژ یاوەرى جەماوەر بن بە تایبەتى كە ئێوە خاوەن دەزكاى (رادیۆ + تلفزیون) دەتوانن بەرنامەیەكى باشتان هەبێت بۆ ئەنجامدانى راپەرین

چوارەم/هیچ كات بیر لەوە نەكیەیەوە كە بارودۆخى كوردستان سەبارەت بە دەستەلاتى ناوەند بێ هێز دەبیت چونكە لەم سەردەمەدا بێ هێزترین لایەن لە عێراق لایەنى كوردە ئەمەش هەردوو دەستەلاتى كوردفرۆشى پارتى و یەكێتى لێان بەر پرسیارن،ئێمە دڵنیاین كە بارودۆخ باشتر دەبیت كاتێ كە میللەتى كورد راپەرین ئەنجام بدات.چونكە ئەم دەستەلاتە ریًگربوون لە استحقاقاتى كورد لە بغداد بەڵگەشمان ئێوە باش دەزانن كە بە ئاشكرا نەیانهێشت گۆران هیچ مافێكى هەبێت لە حكومەتى بغداد.

پێنجەم/لەكاتى راپەرین ئێوە نابێت هیچ كاتێك بیر لە دالدەدانى سەران وتاوانبارانى دەستەلات بكەنەوە چونكە جەماوەرى كوردستان ئەمجارەیان راپەرین بۆ خۆیان دەكەن نەك بۆ دەستەلات جا دوبارە داوا دەكم كە داڵدەدانى تاوانباران ماناى هەڵوەشانەوەى راپەرین دەدات.

لێرەدا ماوە بپرسم،

نەوشێروان موستەفا ئایا سەركردیەتى راپەرین دەكات؟

وەیان تەنها چاودێرى بارودۆخەكە دەكات كە لە كاتى سەركەوتنى راپەرین خۆى بكات بە خاوەنى راپەرین؟

لە كۆتایدا پشت بە خوا راپەرین بەرێوەیە زۆر نزیكە ئەكەر خۆت نەكەى بە پێشرەوى راپەرین ئەوا لە كۆتایدا جەماوەر رێگە نادات بە هیچ لایەنێك بێتە سەر حازرى بۆ دەستەلات. تكایە پێش راپەرین با ختابى خۆت و گۆران ببیستین كە ئایا لەگەل جەماوەر رادەپەرى وە یان لەگەل دەستەلات رادەكەى؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست