<

سه رهه ڵدانی خۆپێشاندان و ڕاپه ڕینه کان حه تمیه تێکی مێژوین و به رده وامیان هه یه..

10/03/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆیه ده سه ڵات و حزب نابێت چاوه ڕێی ئه وه بکه ن که به شی هه ره زۆرینه ی کۆمه ڵگا به و شێوه یه بیربکه نه وه که ئێوه بیر ده که نه وه،
ئه مڕۆ به شی هه ره زۆری هاوڵاتیانی هه رێمی کوردستان و کۆمه ڵگه ی کوردی له ناوخۆ و له ده ره وه ش پێیان وایه که ئیتر ئێوه له ڕوی یاسای و گشت ڕوانگه کانی تره وه مافی نوێنه رایه تی و فه رمانڕه وایتان نیه و نه ماوه، بۆیه ده بێت ئه و ڕاستیه قبوڵ بکه ن که ئه وه مافی گشتی و یاسای و دادوه رانه ی ئه وانه و ئینکاری کردن و خۆگێلکردن له م مافه ڕه وایه ی ئه وان ئینکاری کردن و دژایه تی کردنی ته وای خواسته کانی گشت چین و توێژه کانی ئه م هه رێمه یه و جیهان و یاسا نێوده وڵه تیه کان و خه ڵکی کوردستان قبوڵی ناکه ن و ڕۆژ به ڕۆژیش ژماره ی قوربانیه کان به فه رمان و پلانی ئێوه ی ده سه ڵات لێدان و ڕفاندن و کوشتنیان له لایه ن هێزه کانی ئێوه و له زیاد بوندایه و ئێوه به رپرسن له دروست کردنی ئه م دۆخه ئاڵۆزو ترسناکه.
ده بێت ده ستبه چی ده سه ڵات و حزب و بنه ماڵه و میلیشیا ئه و ڕاستیه قبوڵ بکه ن که خۆپێشاندان و مانگرتن و ناڕه زایه تی و ڕژانه سه رشه قامی هاوڵاتیان مافی ڕه وای خۆیانه و هه ڵه و ناڕۆشنی له خواسته کانیاندا به دی ناکرێت و ته واوی دونیا پشتیوانیان لێده کات و ده بێت هه موان پشتیوانیان لێبکات و هاوڵاتیان خۆیان له سه ر ماف و داخوازیه کانیان قه رار بده ن. نابێت ئازادی و هه مو شتێک بۆ خۆتان زه وت که ن و بۆ ئه وان قه ده خه بێت له به ر ئه وه ی وه ک ئێوه بیرناکه نه وه و ئێوه به نوێنه ری خۆیان نازانن، ئه مڕۆ ئێوه نه یاران و که سانێک ده سڕنه وه که زاده ی ئه م خاکه ن، به ڵام دڵنیابن سڕینه وه ی گه ل و هێزی شاقام ئیمکانی نیه و به رده وامیتان له سه ر ئه و پلان و ئامانجه ی که په یڕه وی ده که ن ته نها به سڕینه وه ی خۆتان کۆتای دێت
چیتر ئامانج و داخوازیه کانی ئه مڕۆی خۆپێشانده ران و خه ڵکی ناڕازی شه قامی کوردی بۆ چاره سه ری کیشه شه خسیه کان نیه و ئامانجیان ڕێگاچاره ی گشتی و گشتگیری و هه مه لایه نه و سه رتاسه ریه، میلله ت پابه نده به ئاشتی و ئازادی و یه کسانی و سه قامگیری و ئارامی و ڕه نگ و ده نگ و ڕیککه وتن و هاوچاره نوسی و فه ره نگ و کلتورو ئادابی خۆیانه وه و ئه مه ش له درێژای مێژوی ئه م گه له دا ڕه گی داکوتیوه. ئێوه ئیتر ناتوانن به ڕفاندن و لێدان و کوشتن و توندو تیژی گه ل بخه نه ژێر ڕکێف و فه رمانڕه وای باوک بۆ نه وه تان، کێشه ی کورد و چه وساندنه وه و سه رکوت کردن و لێدان و گرتن و کوشتن و بڕین و مامه ڵه پیکردن و به مێگه لکردنیا ته نها له هه رێمی کوردستان نیه و له پارچه داگیرکراوه کانی تری کوردستانیش به هه مان شێوازو ڕه فتاری ئیوه مامه ڵه له گه ڵ گه لی کورد ده کرێت.
ئێوه ی ده سه ڵاتدارانی ئه م هه رێمه نه ک نه تانتوانی له ماوه ٢٠ ساڵی فه رمانڕه وایتاندا جۆرێک له سکونه ت و ئاسایش و ئازادی و یه کسانی و خواسته کانی ئه م گه له هه ژاره ده سته به ر بکه ن، سه رباری ئه مه ش کێشه و گرفته کان و چاره نوسی هاوڵاتیانی کوردی به شه داگیرکراوه کانی تریشتان بۆ به رژه وه ندی ته سکی حزبایه تی و فه رمانڕه وایتان سه خت و ئاڵۆزتر کرد، هه مو که س له کۆمه ڵگادا وه ک یه ک بیرناکاته وه، ده بێت شانازی به ئه مڕۆی شه قامی کوردیه وه بکرێت که به ڕاشکاوی و بێ پێج و په ناو بوێرانه ها تونه ته مه یدان و ده یانه وێت خۆیان قه رار له سه ر چاره نوس و ژیانی خۆیان و کێشه ی وڵاته که یان بده ن.
بۆیه ئێمه وه ک هاوڵاتیه کی کورد و له سونگه ی خه مخۆری و دڵسۆزیمانه وه بۆ ئه م نیشتیمانه مان و بۆ ئه وه ی جارێکی تر خوێنی خه ڵکی هه ژارو بێگوناحو خێرله خۆ نه دیوی ئه م کوردستانه زیاتر نه ڕژێت و جارێکی تر کورد لوله ی تفه نگه کانیان ئاراسته ی براو هاوڕێو هاوسێ و هاوڵاتیه کانیان نه که ن و شه ڕێکی براکوژی و خوێناوی تر دروست نه بێت هۆشیاریتا ده ده ینێ و داواتان لێده که ین هه رچی زوتر و ده ستبه جێ ده سه ڵات و فه رمان ڕه وای و نوێنه راتی ڕاده ستی جه ماور بکه ن تا گه ل خۆی ده سه ڵاتێکی سه ربه خۆ و ئازاد و یه کسانی خوازو خزمه تگوزار و نیشتیمانی پێکبهێنێت و هه موان له سایه ی دا به ئاسوده ی بژین.
له کۆتاید پێتان ده ڵێین ئێوه بۆ خۆشگوزه رانی خۆتان و بنه ماڵه کانتان ته مه نی ملیۆنه ها مرۆڤی کوردی وه ک ئێمه تان هه ژار و پیرکرد و شان و ملی ئێمه تان کرده قادرمه و خۆتا پێا گه یانده سه رو گشت چینو توێژه کانی تری کۆمه ڵگا! ئێمه تان کرده (سله یڤ) و خۆشتان (ماسته ر) ئێوه ئه رباب و ئێمه ش به رده، به ڵام خۆشبه ختانه ئێمه بۆساتێکیش تێکه ڵ و توخنی ئێوه و ئه مسالی ئێوه نه بوین. بۆیه دڵنیاتان ده که ینه وه پابه ندبونتان به ده سه ڵات و سیاسه ته کانتانه وه کۆتای به هه موشتێکتان دێنێت و ده چنه مێژوی دیکتاتۆره کانه وه، چونکه ئێمه ئه گه ر چاوپۆشیمان له به زایه عچونی ژیانی خۆمان کرد و گوزه شت و گوزه رمان کرد ئه وا له ژیانی ئه م نه وه نوێیه بێده نگ نابین و هه ڵوێستی جدیمان ده بێت چونکه له بری ڕق و کینه و تۆڵه سه ندنه وه گوڵی نێرگزمان بۆ هێنان که چی ئێوه به گوله و ئاسن و باروت وه ڵامی خواسته کانی نه وه کانی ئێمه تان دایه وه و به ناحه ق خوێنیانتان ڕژت. بۆیه با ئیتر به سبێت و خۆتان بڕۆن، ئه گه ر تا ئێستا ئه زمۆنه که تان ساوابوه، ده با ده رسێک له ئه زمۆنه که ی تونس و لیبیاو جه زایر و یه مه ن وه رگرن و خۆتان بڕۆن و ده ست له کار بکێشه نه و، به پچه وانه وه بارودۆخه که ئاڵۆزترو خوێناوی تر ده کان، مێژو سه لاماندویه تی ئه وانه ی توندو تیژی و زۆرداریان خولقاندوه، ئه نجامه کان سڕینه وه ی خودی خۆیان بوه.
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_137117789687057&ap=1
http://www.facebook.com/shorshinergz
ده سته ی گروپی شۆڕشی نێرگز کوردستان
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست