<

گۆڕان ئەگەر نەی گۆڕیت یاخوا مەرگت ببینم

31/01/2011, 12:00 (GMT+1)


بینیمان و بیستمان خەڵكی توڕەی تونس و میسر چیان بە دەسەڵات كرد , لەسەر نەبوونی خزمەتگوزاری و گرانی بازاڕ و بێكاری و قۆرخكردنی دەسەڵات لەلایەن بنامەڵەیەكی دیاری كراوەوە هاوچەشنی كۆردستانەكەی خۆمان كە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی كۆنترۆڵی دەسەڵاتی كوردیان كردوە لەسەرەوە تا خوارەوە و دانانی كەس و كارە نزیكەكانی خۆیان لە بەرزترین شوێنەكانی دەسەڵات و دروستكردنی حكومەتێكی لاواز و تۆقێنەر و سەركوتكردنی ڕۆژنامەنووسان و كورە كۆمەڵێك شتی تر كە بەڕاستی باسكردنیان بە نوسینێك و دووان و سیان و كتێبێك كۆتاییان نایەت, ئەوەی من ئەمەوێت بیڵێم خەڵكی كوردستان لە دوای پەیدابوونی ئۆپۆزسیۆن ئومێدێكی گەورەی بۆ دروست بوو تایبەت دوای ئەو شەڕەی نێو پەرلەمان لە سەر بووجەی هەرێم كە تا ئێستاش هێچ تاكێك نازانێك مافی چەندە لەم بووجەیە و ئەڕواتە گیرفانی كێ؟ دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن هەوڵێكە بوو بۆ ئەوەی دەسەڵاتی كوردی بە هەردووك بنەماڵەوە دەست هەڵگرن لەودزی و ڕاو ڕووتەی خەڵكی كوردستان , لێ نەك هەردەستیان هەڵنەگرت بەڵكوو كەوتنە گیانی ڕۆژنامەنووسان و میدیای ئازاد بە بیانوی جۆرا و جۆر , بۆیە لەگەڵ ئە شەپۆلە ڕاپەڕینە جەماوەریەی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا باشترین هەلە بۆ ئۆپۆزسیۆن كە دەڵێم ئۆپۆزسیۆن مەبەستم تەنها گۆڕانە چوونكە بینیمان لەم ڕۆژانە لەگەڵ بڵاو كردنەوەی بەیاننامەكەی گۆڕاندا هێچ یەكێك لەم ڕیش درێژانەی بەناو ئۆپۆزسیۆن وە دەنگ نەهاتن و لە كاتی هەڵبژاردنەكانیش زمانی ڕاگەیاندنەكانیان لە هەرامەی گوێدرێژ زۆر درێژتر بوو, بۆیە من و ئەو نیو ملیۆن كەسەی كەدەنگیان پێدا و خەڵكانیتریش تەنها ئومێدیان بە گۆڕانە ئەگەر بتوانێت قەڵاچۆیەكی ئەم مافیا ئاسایانە بكات, ئەگەر خۆشیان نەیشارنەوە ئەوا بەیاننامەكەی گۆڕان ترسی لە ناو سەركردایەتی هەردوو حزبدا دروستكرد تایبەت پارتی چونكە بەڕای من قێزەوەنترین دەسەڵات دەسەڵاتی بنەماڵەی 31 ئابە لە كوردستاندا , من وەك كاردێكی ڕاگەیاندنی پارتی تا سەر ئێسقان ئەم هەڵوێستەی گۆڕان بەرز دەنرخێنم بۆیە پێیان دەڵێم گۆڕان ئەگەر نەیگۆڕیت یاخوا مەرگت ببینم.
 


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست