پیشنیارێکی گرنگ بۆ بەڕێز دكتۆر كەمال میراودەلی
18/07/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیە ئێمە لە ڕوانگەی دلسۆزیمان بۆ جەنابتان پێمان خۆشە كەمپینی جەنابتان زیاتر جۆش و خرۆش بە خۆیەوە ببینێت و گەرمتر بێت , ئیمە پێشنیارەكی مێژووی و چارەنووسازمان هەیە بۆ جەنابتان, وە لەبەر ئەوەی ئێمە نە ژمارەی تەلەفۆنی جەنابتانمان دەست كەوت وە نە ئیمەیل ئەدرێس جەنابتان لە هەولێر, بۆیە ئێمە متمانەی تەواومان هەیە بە مالُپەڕی كوردستان پۆستی خۆشەویست ئەو پەیامە و پێشنیارەی ئێمە بە ئەمانەتەوە دەگەیەنێت بە جەنابتان:
بەڕێز دكتۆر كەمال میراودەلی, ئێمە پێشناری جەنابتان دەكەین كەوا هەر لە ئێستاوە , بە زووترین كات پێش تەواو بوونی هەڵمەتی هەڵبژارنەكان, كەسێك دەست نیشان بكەیت لە ناوخۆی كوردستان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كورستان , واتە (Vice President) , بۆ جێگرتنەوەی جانابتان, نەك دوای هەڵبژاردن دیاری بكرێت بەڵكو پێش هەڵبژاردن, ئێمە بە باشی دەزانین كە ئافرەت (ژنێك) بێت, وە شیاوترین و باشترین كەس بۆ ئەم پۆستە لەم سەردەمە بریتی یە لە (ئاسکه ) كە خاوەنی 48 ئەنفالە , وە ئافرەتێكی تێگەیشتو و ڕۆشنبیرە و هەموو خەڵكی كوردستان دەیناسن, وە لەكاتی دەستانیشان كردنی ئەو بە جێگرایەتی سەرۆكایەتی هەریچم, گەرم و گورەیەكی چاوەڕان نەكراو و مفاجە ئەیەكی گەورەش دەبێت.
بۆیە ئێمە دڵنیاین جەنابتان پەیامەكەی ئیمە و پێشنیارەكەمان بە هەند وەر دەگری, و پشتگوێی ناخەیت.
چاوەڕێ ی وەڵامی جەنابتانین لەڕێگەی كوردستان پۆست بێت و یان لە ڕێگەی ئەم ئیمەیل ئەدرێسەی خوارەوە.
[email protected]
*كۆمەڵیك گەنجی خۆبەخشی كەمپینی دكتۆر كەمال میراودەلی
هەولێر
18-07-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









