داواكاریەك لە كاك نەوشیروان و گۆڕان
03/05/2009, 12:00 (GMT+1)

1- لە مێژووى ڕابردووى گەلەكەمان , لـــە كۆتایى سەدەى نۆزدەهەم بۆیەكـەم جـار كورد بە ڕەسـمى كاڵاى جاشایەتى لەبەر كرد, لە دامەزراوى فەرمى ئیمراتۆریەتى عوسمانى كرا بە جاش بە ناوى سوارەى حەمیدیە لە دەمى سەڵتان عەبدولحەمیدى دووەم .
حەقە خۆمان نەفرەت لەو بانگەشەیە بكەین , تف بكەینە ئەو چەند لاپەڕە شەرمەزاریەى مێژووى گەلەكەمان.
2- بە كۆى دەنگ , ساڵانى پڕ شەرمەزارى 64 و66 جاشایەتى بە جورئەتەوە شەرمەزار بكەین
ئەو ساڵانەى كە تاكى كورد سەربەرزى بە لاناو جاشایەتى بە لاوە ئاسایى بوو
3- ئاش بە تاڵیەكەى بارزانى مردوو , بەخەیانەتى نیشتمانى سەدەى بیست دابنرێت ,
4- 31 ى ئابى 1996 و كە خەیانەتى سەرانى خۆفرۆشى كورد , لە سەر دەستى كوڕانى بارزانى كە گەیشتە چڵە پۆپەى سوكایەتى كردن بە میللەت بە خەیانەتى گەورە ناوزەد بكرێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









